کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یاالله‌ یاالله‌ ارحل ئه‌ردۆگان و عه‌وڵا

Saturday, 25/06/2011, 12:00


له‌به‌شی‌ یه‌كه‌می‌ بابه‌تی‌ پێشوودا باسێكمان كرد كه‌دیموكراسیخوازه‌كه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و دیكتاتۆره‌كه‌ی‌ توركیا داوا ده‌كات خاكی‌ كوردستان به‌جێبهێڵین به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م داوایه‌ پێچه‌وانه‌ بكرێته‌وه‌ چونكه‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه‌ی‌ ئه‌م ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ده‌یه‌وێت توركیا بباته‌ ناو یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا و له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت خۆی‌ بكات به‌كوێخای‌ ووڵاتانی‌ عه‌ره‌ب و بڵێت كاكه‌ من دژی‌ ئیسرائیلم و ده‌مه‌وێت ده‌وڵه‌ت بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان دروست بكرێت جێگای‌ پێكه‌نین و گاڵته‌جاڕییه‌ كه‌پارتێك و سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ باس له‌وه‌ دیموكراسی‌ و مافی‌ گه‌لان و منداڵانی‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ بكات به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی‌ سنوری‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌ودا و به‌بڕیاری‌ ئه‌و هه‌زاران منداڵ به‌ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی‌ سزای زیندانیان بۆ بڕدراوه‌ته‌وه‌ سه‌یرتر له‌وه‌دایه‌ كه‌خاوه‌ن ئیمتیازی‌ و سه‌رنوسه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ئازادیا ووڵات به‌پێنج سه‌د ساڵ زیندانی‌ حكوم دراوه‌ ده‌ستی‌ منداڵان به‌سێ‌ جێ‌ ده‌شكێنرێ‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر پیره‌ژن و پیره‌مێرد هه‌شتا ساڵی‌ به‌ڵام تائێستا كه‌سانێك له‌م هه‌رێمی‌ كوردستانه‌دا كه‌سانێك بوونیان هه‌یه‌ كه‌وه‌كو پسپۆڕی‌ دۆسیه‌ی‌ توركیا قسه‌ ده‌كه‌ن نه‌ك وه‌كو كه‌سێكی‌ ئه‌كادیمی‌ به‌ڵكو وه‌كو پارێزه‌رێكی‌ پارته‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆگان كه‌ڕه‌نگه‌ خۆشی‌ نه‌توانێت ئه‌وها وه‌سفی‌ خۆی‌ بكات چونكه‌ ئه‌م وه‌سفه‌ی‌ ئه‌وان ده‌یكه‌ن شایه‌نی‌ پارته‌كه‌ی‌ و ئه‌ردۆگان دیكتاتۆر و دیموكراسیخواز نین
ئه‌مه‌ به‌شی‌ یه‌كه‌می‌ بابه‌ته‌كه‌یه‌
ئه‌گه‌رچی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ توركیا كۆتاییان هات به‌ڵام لێره‌وه‌ شه‌ڕه‌ گه‌وره‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات چونكه‌ له‌كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پڕوپاگه‌نده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌ردۆگان دیموكراسیخوازه‌كه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و فاشیسته‌كه‌ی‌ ناو توركیا په‌رده‌ی‌ له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی‌ شاراوه‌ی‌ خۆی‌ لادا و هێمای‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ئه‌و هیچ جیاوازییه‌كی‌ نیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و فاشیستانه‌ی‌ كه‌له‌پێش ئه‌و ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ ده‌ست به‌ڵام به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ كورد تێداچوونه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ به‌ئاسانی‌ له‌ناوناچێت به‌ڵكو ئه‌وه‌ی‌ له‌ناوچوونه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ته‌وه‌ گه‌لی‌ كورده‌ زۆر كه‌س دڵنیان به‌وه‌ خۆشه‌ كه‌پارته‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆگان ئه‌مجاره‌ كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات و هه‌تا كۆتایی‌ به‌ڵام سه‌یرم له‌وه‌ دێت كه‌ده‌قی‌ لێدوانه‌كانی‌ ئه‌ردۆگان وه‌كو ڕووی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ ئه‌و نابینرێن به‌ڵكو وه‌كو ئه‌وه‌ ده‌بینرێت كه‌ئه‌مه‌ پڕوپاگه‌نده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ و نیه‌تی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ نیه‌ كه‌ده‌ڵێت هه‌ركه‌سێك باس له‌زمانی‌ جیاواز یاخود باس له‌ئاڵای‌ جیاواز یا گه‌لی‌ جیاواز بكات ده‌بێت ئه‌م ووڵاته‌ جێبهێڵێت به‌ڵام شاعیرێكی‌ لاو له‌باره‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌ردۆگانه‌وه‌ ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت به‌جێی‌ بێڵیت خه‌ڵاتاندن كۆتایی‌ هات باشتر وایه‌ ئه‌ردۆگان دوایی‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ كوردستان بارگه‌كه‌ی‌ له‌كوردستان بپێچێته‌وه‌ و به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ بڕۆوه‌ كه‌لێی‌ له‌دایك بوویت ئێمه‌ خاكی‌ باوك و باپیرانمانه‌ و هه‌رگیز خاكی‌ نیشتیمان ناڕۆین،
خاڵێكی‌ تری‌ زۆر گرینگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ده‌بێت هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن و شیكاری‌ ده‌كه‌ن ده‌بێت ڕووی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ ئه‌م ئه‌ردۆگانه‌ بزانن كه‌ده‌ڵێت ئه‌وكاته‌ی‌ كه‌ ئۆجه‌لان ده‌ستگیركرا من له‌ده‌سه‌ڵات بوومایه‌ له‌سێداره‌م ده‌دا ئه‌وكاته‌ پارته‌ فاشیسته‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتدابوون به‌ڵام ئه‌م كاره‌یان نه‌كرد چونكه‌ باش ده‌یانزانی‌ كاردانه‌وه‌كانی‌ چی‌ ده‌بن ئێستاش كه‌ئه‌ردۆگان ئه‌م قسه‌یه‌ ده‌كات له‌داهاتوودا جادوور بێت یانزیك ده‌بێت باجی‌ ئه‌م قسه‌یه‌ بدات چونكه‌ ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن ملیۆنان كه‌سه‌وه‌ به‌ڕێبه‌ر و ئیراده‌ی‌ خۆیان ده‌زانن شاره‌زایانی‌ سه‌ربازیش ئه‌و ڕاستیه‌ باش ده‌زانن كه‌هیچ كات ناتوانرێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گه‌لێكی‌ ملیۆنی‌ بكرێت
له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌ردۆگان به‌گه‌لی‌ كورد ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌م خاكه‌ جێبهێڵن.....
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە