نییه ئازادیی به‌بێ سه‌ربه‌خۆیی
Thursday, 19/03/2009, 12:00
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌ربه‌خۆ خه‌ونی شاعیرانه
ئه‌وسا پاراستنی سنووری داگیرکه‌ر پیشه‌ی که‌رانه
کورد ده‌بێژێ "ئه‌گه‌ر گوڵ نیت ئه‌وا دڕکیش مه‌به"
گاڵته‌کردن به گه‌ل و خاک و مێژوو کاری ناپاکانه
خۆسووککردن، خۆبهبچووکزانین ده‌ردی ده‌روونه
ئه‌وه‌ی نه‌زانێ که‌رامه‌ت چییه خۆفرۆشتنی ئاسانه
گه‌ل هه‌یه له‌سه‌ر زه‌مین بێژێ نامگه‌ره‌که ئازادی
ژینی ملکه‌چی و سه‌رشۆڕی ته‌نێ بۆ مشه‌خۆرانه
ئه‌وه‌ی نازانێ خه‌ون چییه ناگات له ڕاستیی ژین
چوونه‌سه‌رمانگ خه‌ون بوو یا جۆی نێو هه‌مانه
ئه‌وانه‌ی ده‌بێژن سنوور پیرۆزه یان هه‌میشه‌یییه
با بزانن پێگه‌ی هه‌زارساڵه‌ی کڵاشی هه‌ورامانه
گه‌لێک مه‌به‌ستی سه‌رکه‌وتن و شکۆمه‌ندی بێت
بۆ ئه‌و دروشمی ئازادیخوازی قانووگه‌لی ژیانه
به‌سه ئیتر شه‌رمه نه‌نگه ڕیسوایی و ده‌به‌نگییه
تا که‌ی کۆڵدان له‌مه‌ڕ دوژمن کاری کوردانه
ئه‌گه‌ر چه‌ند تاکێ ببن به کلکی سه‌گی بێگانه
ناشێ بێژین ته‌واو تازه بووینه په‌ندی زه‌مانه
نه ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌ربه‌خۆ خه‌ونی شاعیرانه
نه پاراستنی سنووری داگیرکه‌ر کاری مه‌ردانه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست