ئایا مه‌لا کرێکار گۆڕانی پێده‌کرێت
Wednesday, 24/02/2010, 12:00
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوه‌وه، که ده‌یان که‌ڕه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداد له‌ڕیشه‌وه ههڵتهکێندراو ڕوخێندراو و دروست کراوه‌ته‌وه و سه‌رله‌نوێ بنیا نراوه‌ته‌وه، له‌و کاته‌شه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد گابهرێکی قه‌به‌ی هاتۆته سه‌ر ڕێگا.
نه‌زانین، تاک ڕه‌وی وکهڵگای، پشتبه‌ستن به‌دوژمن، کارێکی وای کردوه، که وه‌ک ئه‌شکه‌نجه‌ی (سسیسفۆنی1)، هه‌میشه ئه‌و به‌رده‌مان گه‌یاندۆته لوتکه، به‌ڵام خۆمان تلۆرمان کردۆته‌وه، بۆ خاڵی سه‌ره‌تا. بۆیه بۆ لابردنی ئه گابه‌رده، پێویسته که‌ڵک له هه‌موو وزه‌یه‌ک وه‌ربگیردرێت.
لابردنی ئه‌و گابه‌رده‌ی سه‌ر ڕێگامان پێوستی به‌ده‌ستێکی وه‌ک "محه‌مه‌دی کوڕی عه‌بدوڵایه، دامه‌زێنه‌ری ئیسلام" که "به‌رده ڕه‌شه‌که‌ی" بێ‌خوێن ڕشتن گه‌یانده جێگای مه‌به‌ست.
به‌رده ڕه‌شه‌که‌ی کابه، له کۆمێتێک(نیازک، تاوێرهبهردێک) زیاتر شتێکی دیکه، نیه. که له ڕێگه دوره‌کانه‌وه هاتوه، هه‌روه‌ک ترلێۆنها کۆمێتی دیکه، که له ئه‌نجامی پێکدادان له خولگه‌ی خۆیان ده‌چنه ده‌ره‌وه‌و ده‌که‌ونه خواره‌وه و ڕێکه‌وتی سه‌رڕووی زه‌وی یا پلانێتێکی ده‌که‌ون. "قرمهتیهکان،شیعه" سه‌رده‌مێک ئه‌و به‌رده ڕه‌شه‌یان فڕاندو نزیکه‌ی 25 ساڵ میزیان کرد به‌سه‌ر ئه‌و به‌رده ڕه‌شه‌دا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که قرمهتیهکان ته‌خت و ته‌راجی کابهیان تێکدا وکاولکرد و سوتاندیان. ئه‌و کاته‌ش قرمیتیهکان گووتیان: نه‌ک ته‌یری ئه‌بابیل به‌رده‌بارانمان ده‌کات، نه دهشسوتین به ده‌ردی گڕدار، چونکه سوره‌ی فیل 105له قورئاندا ئه‌ڵێ: کاتێک ئهبرههات، تاکابه داگیر بکاو بیسوتێنێت، خوا به‌رگری لهکابه کرد، به ناردنی پۆلێک مه‌لی ئابابیل به به‌ردی گڕدار، هه‌مویانی کرده ته‌رسه‌قول، واتا له‌شکره‌که‌ی ئه‌بره‌هه‌ی کرده ته‌رسه‌قول، به‌ڵام سه‌رچاوه‌کان ئه‌ڵێن کاتێک، ئه‌بره‌هه له کابه نزیک که‌وته‌وه له‌شکره‌که‌ی تووشی نه‌خۆشیه‌کی نادیار هاتن زۆربه‌یان، به‌و نه‌خۆشیه مردن.
سه‌رده‌مه سهرتایهکانی ئیسلام، تیره‌ی ئه‌وس و خه‌زره‌ج شمشێریان له‌یه‌ك هه‌ڵکێشا، چونکه هه‌رکام له‌و دوو تیره خۆی به شایسته‌تر ده‌زانی که به‌رده ڕه‌شه‌که سه‌رخاته سهرشوێنێکی به‌رز تا ببێته جیگایه‌کی پیرۆز.
مه‌حه‌مه‌دی کوڕی عه‌بدوڵا فریا که‌وت و نه‌یهێڵا که شه‌ڕه ڕووبدات، ئه‌وه‌ش به‌و شێوه بوو، مه‌حه‌مه‌د پارچه قوماشێکی هێناو به‌رده ڕه‌شه‌که‌ی خسته ناو پارچه قوماشه‌که، پاشان هه‌ریه‌ک له‌سه‌ره‌ک خێڵه‌کان چمکێکی قوماشه‌که‌یان به‌رز کرده‌وه‌و به‌رده‌که‌یان به‌و شێوه تلۆرکرده سه‌ر شوێنه به‌رزه‌که.
خۆشمان بێت یا ترشمان بێت ئه‌وه بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه، تا ئێستاش له ووڵاتانی پێشکه‌وتووی وه‌ک ئه‌ورپاو ئه‌مریکاو که‌نه‌دا، جاپان هێشتا فاڵگرتنه‌وه، به‌رزترین کڕیاریان هه‌یه، تا ئه‌مڕۆش سه‌دها ده‌زگای تێ‌ڤی جیهانی هه‌یه، له‌م جیهانهمادا که فاڵ بۆ خه‌ڵک ده‌گرنه‌وه.
تێڤییهک هه‌یه به ناوی "میراکل" له‌سه‌ر هێڵی هۆتبێرد به فێریکانسی 11642، که جگه له زمانی کوردی به زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان به‌رنامه‌ی خۆی په‌خش ده‌کات، له به‌رنامه‌کانیدا، مردوو زیندوو ده‌که‌نه‌وه، که‌م ئه‌ندام که وه‌ک خۆیان باسی ده‌که‌ن، 30یا 40 ساڵه له‌سه‌ر کورسی ده‌گه‌ڕێت، که‌چی به ههلهلویهک یه‌کسه‌ر هه‌ڵده‌ستێته سه‌رپێ و هه‌زاران که‌س له هۆڵهدانیشتون، به‌چاوی پڕ له‌گریانه‌وه سه‌مای خۆشی ده‌که‌ن.
مه‌لایه‌ک له شارۆچکه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، خه‌ریکی ئاودێری باخچه‌که‌ی ده‌بێت، به‌ڵام بێڵهکی نادۆزێته‌وه، ناچار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتی ئاودێری ده‌بێت، به‌ده‌ست خه‌ریکی شکاندنی ڕێچکه‌ی ئاوه‌که ده‌بێت، بۆ سه‌ر باخچه‌که‌ی خۆی.
له کاته‌شدا دوو قوتابی له‌و ناوه‌دا ئه‌و دیمه‌نه ده‌بینن و له مه‌لاکه ده‌چنه پێشه‌وه‌و به مه‌لاکه ئه‌ڵێن: مامۆستا، باش نیه ده‌ستت بخه‌یته ناو ئه‌و جۆگه‌له ئاوه پیسه‌وه، چونکه ئه‌و جۆگه‌له گواوه.
مه‌لاکه، خێرا وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ئه‌ڵێ: کوڕم ده‌زانم، که پیسه، به‌ڵام دوای ده‌ستم ده‌شۆم ، مردوو زیندوو به ئاو پاک ده‌بێته‌وه.
دوو قوتابیه‌که، درێژه‌ی ده‌ده‌نێ، که به‌کتریا بهدهستشۆرن به‌ئاو پاکنابێته‌وه، ده‌بێت به ئیسپه‌رتۆ، دهستتبشۆی.
مه‌لا ده‌پرسێت، کوڕم به‌کرتیا، چیه؟
قوتابیه‌که ئه‌ڵێ: مامۆستا به‌کتریا شتێکی زۆر بچوکه، به‌چاو نابیندرێت، بهکریا ده‌توانێت، مرۆڤ بکوژێت.
مه‌لا ئه‌ڵێ: ئای ڕه‌بی ڕۆڵه عه‌مر ناوه‌ڕاست بی، به چاویش نابیندرێت، خه‌ڵکیش ده‌کوژێت، به‌خوا کوڕم باوکت وه‌جاخی کوێره، کوره ڕۆڵه خه‌ڵک له ده‌بابه ناترسێ، که له دارگوێزێک گه‌وره‌تره، که‌چی تۆ له شتێک ده‌ترسی به‌چاویش نابیندرێت، ئه‌وه‌نده بچوکه، ئای ڕۆڵه یا ڕه‌بی بێمزه‌ڕه‌ت بیت. ئه‌مه چیرۆکێکی ڕاستیهقینهیه و دروستکراو نیه، مامۆستاکه قوتابیه‌کانیش ده‌ناسم، به‌ڵام ناوهێنیانم لا باش نیه.
به‌کورتی باوه‌ڕی یه‌قینم هه‌یه، که ئه‌و مه‌لا له‌قوڵای باوه‌ڕیه‌وه ده‌دوێت،ئه‌و مه‌لا وه‌ک و منداڵێکی 3 ساڵانه، ته‌ناه به‌وه گه‌یشتوه که هه‌تا ژماره5 بژمێرێت، له هزری منداڵێکی 5 ساڵیدا، له‌دوای ژماره 5 وه، ژماره‌ی تر نیه.
به‌ڵام کاتێک ئه‌و منداڵه 5 ساڵانه، ته‌مه‌نی ده‌گاته 7 ساڵ و به‌رزتر ئه‌وسا ده‌زانێت، نه‌خێر ژماره‌کان بێکۆتایین.
ئه‌گه‌ر بێت و به‌هه‌مان مه‌لا بگوترێت که قوئان ئه‌ڵێ: ڕۆژ له شوێنێک له خۆرئاوا، ئاوا ده‌بێت و ده‌چێته نێو گۆمێکی لیخنه‌وه، بۆیه خۆر سور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت (قورئان 85،111) ئه‌و مه‌لا به‌بێ یه‌ک باوه‌ڕ ده‌کات. له کاتێکدا زانست ئه‌ڵێ: خۆر یا ڕۆژ نزیکه‌ی 300000 که‌ڕه‌ت له گۆی زه‌وی گه‌وره‌تره.
ئه‌مه ڕاستی کۆمه‌ڵگاکه‌مانه،به‌ڵام هه‌موو مه‌لاکان وه‌ک مه‌لاکه‌ی ده‌ربه‌ندیخان نین، که بێ‌ئاگان، به‌ڵکوو مه‌لامان هه‌یه که هێنده‌ی ئاینشاتین زیره‌ک و به‌توانایه، بۆ نموونه کاتێک که ئه‌مه‌ریکیه‌کان گازه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان کرد، که له سه‌رمانگ دابه‌زیون، مه‌لا" نه‌وبه‌ختی سنه"ی گوتی: ئه‌مریکیه‌کان درۆ ده‌که‌ن. که‌چی جیهانیان پاش 40 ساڵ زانیان که مه‌ل"انهوبهخت"ی سنه‌یی ڕاست ده‌کات، ئه‌مریکیه‌کان درۆیان کرد، ئه‌وه‌ش به‌دانپیانانی خودی ئه‌مریکیه‌کان.
پاشان، ئه‌مریکیه‌کان چون بۆ ئێران به شای ئێرانیان گووت: که گه‌وره‌ترین ته‌له‌سکۆپ ده‌خنه ژێرده‌ست، مه‌لا "نه‌وبه‌ختی سنی"یه‌وه، به‌ڵام شا مه‌لا نهوبهختێکی دیکه‌ی پیشان ئه‌مه‌ریکیه‌کاندا که فارس بوو، نه‌ک مه‌لا نهبهخته ئه‌سڵه زاناکه.
مه‌لاشمان هه‌یه، هێنده‌ی "چێ گیڤارا" خاک و خه‌ڵک و نیشتیمان خۆشده‌وێت، بۆ نموونه مه‌لا "معشوق" که به‌ده‌ستی ڕێویه‌که‌ی شام له تیرۆر کرا.
مه‌لاشمان هه‌یه که ساخته‌چیترین درۆزنترین نه‌ک مه‌لا به‌ڵكوو مرۆڤی سه‌ر ڕووی جیهانه، بۆ نموونه شێخ ماجد حه‌فید پاڵێوراوی ژماره7 ی لیستی کهرهدێزهکه372، دڵنیام که شیرهخۆرهکانیشمان ده‌زانن که هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات دوو مافیا، دوو چه‌ته، دو قۆڵبڕ به واتای ڕاستی چه‌ته و قۆڵبر، ئه‌و دوو مافیا‌و چه‌ته‌یه نزیکه‌ی 19 ساڵه له دزی و درۆ زیاتر هیچی دیکه‌یان نه بۆ خاک نه‌بۆ نیشتیمان نه‌کردوه.که‌چی ئه‌م مه‌لا شێخ ماجید حه‌فیده ساخته‌چیه ئه‌ڵێ: ده‌نگ ده‌ده‌م به کهرهدێزه چونکه داکۆکی له‌گه‌لی کورد ده‌کات، هه‌روه‌ها ڕێگره له‌به‌رده‌م هاتنه‌وه به‌عسیه‌کان، ئاخر هه‌ی ڕوو ڕه‌ش مه‌گه‌ر ئه‌وه نیه به‌عسیه‌کان دوێنێ شه‌و17ی02ی2010 ته‌قه‌یان له ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکی سڤیل کرد، بۆ به‌عسی ده‌بێت هه‌ر کلێته‌ی سووری له‌سه‌ردابێت؟
ئاخر هه‌ر ئه‌م جۆره مه‌لا ئه‌ڵقه لهگوێیانه بوون که هه‌میشه دارده‌ستی ئیمپریا لیزمی بوون، بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی خۆیان دژ به هه‌ژارو نه‌داران.
ئه‌م جۆره مهلایهنبوون، که هه‌میشه به پیلانی دوژمن پڕوپاگه‌نده‌ی دژی مارکسیزمیان بڵاو ده‌کرده‌وه، دڵنیام که زۆربه‌مان بیستوومانه، که ده‌یاگووت شیوعهکان سواری خوشکی خۆیان ده‌بن، ئه‌مه‌شیان به هه‌موو کون که‌له‌به‌رێکی کوردستاندا بڵاو بویه‌وه، به‌هاوکاری پارتیه‌کان، پاشان شێخه‌کان.
له‌کاتێکدا تا ئێستاش نه‌ک خوشک به‌ڵکوو ئامۆزا ماره‌کردنیش نایاساییه و بۆته کولتووری دانیشتوانی هه‌موو سۆڤێتی پێشوو، به خه‌ڵکه موسڵمانه‌کانیشه‌وه.
ئه‌ز باوه‌ڕم وایه که گه‌لی کورد به‌گشتی و دانیشتوانی باشووری کوردستان به‌تایبه‌تی، که‌تۆته به‌رده‌ست دوو جانه‌وه‌ری خوێنخۆر، ئه‌و دوو جانه‌وه‌ره هه‌ریه‌که‌یان به جیا که‌ڵبه‌یان گیرکردوه، له خوێنبه‌رو خوێنهێنه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان. نه‌ته‌وه‌که‌مان ڕێکه‌وتی ژێرده‌ستی دوو جه‌لاده، دوو ڤامپیر بێبه‌زه‌ی و بێوژدانه به‌راز ئاسا، هه‌تا ئه‌توانێت ده‌خوا کاتێکیش پێی نهخوورا، بهشفرهکهی وێرانی ده‌کات، تا که‌سانی دیکه که‌ڵکی لێوهنهگرێت، له‌و باوهڕشدام که دێ‌و و درنج شه‌وه‌و جنۆکه‌و شه‌یتان، جۆرهناوێکی ده‌سکردی گه‌لان،به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ له‌جیاتی سه‌رۆک و پاشا، له ترسا ئه‌و جۆره ناوهخوارزویانهیان بۆ دۆزینتهوه، له‌جیاتی ناوه ئه‌سڵه‌که.
بۆیه ئه‌ز باوه‌ڕم به‌و شێوازه گۆڕڕانه نیه، به‌ڵکوو ده‌مێکه گوتوومه ده‌بێت، که‌له‌ی سه‌ریان وه‌ک نارنجۆک بته‌قێندرێته‌وه، چونکه ئه‌و دوو جانه‌وه‌ره شایسته‌ی به‌زه‌یی نین.
چونکه ئه‌و دووجانهوهره دڕنده خه‌لیفه‌ی به‌عسن، به‌ڵکوو هه‌ندێک جار ڕویبهعسیان سپی کردۆته‌وه.
نزیکه‌ی 5 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ گووتمه که مه‌لا کرێکار ته نها ناوه، مه‌لا کرێکاریش ده‌توانێت ئاه نزوله‌ی کورد به جیهان بگه‌یه‌نێت و ئاماده‌م که‌له پشت مهلاکرێکارهوه نوێژ بکه‌م، کاتێک ئه‌و هاواری گه‌له‌که‌ی به جیهان بگه‌یه‌نێت.
نه‌ک مه‌لا کرێکار، به‌ڵکوو نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بێت ده‌ستی یارمه‌تی هه‌موو پارت ڕێخراوێک بگرێت، که له زۆنگاوی ئه‌و دوو جانه‌وه‌ره ڕزگاری ببێت.
جگه له‌وه‌ش ئێمه‌ی وه‌کوو کورد چیمان هه‌یه دژی مه‌لا کرێکار، خۆ مه‌لا کرێکار نه‌بوو، که فڕۆکه‌وانه‌که‌ی که هه‌ڵبجه‌ی کیمیاوی بارانکرد، ئازاد کرد.
خۆ هیچ نه‌بێت، مه‌لا کرێکار نه‌بوو، که پێش له‌شکری عێراق ده‌که‌وت بۆ ئه‌نفالکردنی کورد، وه‌ک عباسی بایز ئاغا‌و، ته‌حسین شاوه‌یس.
مه‌گه‌ر هه‌ر ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانی نه‌بوو،کهبهردهرگای دادگای نه‌رویجیان له مه‌لا کرێکار گرتبوو، له هه‌مان کاتدا جه‌لالی تاڵه‌بانی نامه‌ی تایبه‌تی ده‌نێرێت بۆ مه‌لا کرێکار، که ئه‌وان هیچیان له‌سه‌ر کرێکار نیه، با بگه‌ڕێته‌وه به‌ئازادی کاری خۆی بکات.
ئاخر به‌شی سه‌ره‌که‌ی بێبه‌ری بوونه‌که‌ی(تبریه) مه‌لا کرێکار له کۆمه‌ڵکوژی خێڵێ حه‌مه ناماکهی ئاغای تاڵه‌بانی، بوو.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، نابێت ئه‌وان هه‌ر قسه‌یه‌کیان کرد، بۆیان بده‌ین به ملمانداو بڵێین وه‌ڵا ڕاسته، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن، بۆ به‌ڵگه‌یه‌کیان دژ به شێخ زانا نه‌خسته ڕوو؟
له‌کاتێکدا ده‌بینن که مه‌لا کرێکار وه‌ک هه‌موو که‌سێکی خه‌مخۆری گه‌لی کورد، هه‌وڵده‌دات که ده‌نگی زوڵاڵی کورد بگه‌یه‌نێت به جیهانیان، هه‌ڵه‌ی ئه‌مه له‌کوێدایه؟
خوێنه‌ری هێژا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له فرتوو فێڵێ ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان تێبگه‌یت، فه‌رموو بزانه که نوسه‌رێکی ناوداری فه‌ڕه‌نسی وه‌ک تێری میسان چۆن مه‌دییای سه‌رجه‌م جیهان به‌درۆ ده‌خاته‌وه ده‌رباره‌ی هێرشه‌که‌ی ناوه‌ندی بازرگانی ئه‌مه‌ریکا"وڵترێد سه‌نته‌ر" له‌کاتێکدا، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه ته‌ماوی پڕنهێنیهدا سه‌دان هه‌زار که‌س بوونه قوربانی خواسته بۆ گهنهکانی ئیمپریالیزمی جیهانی، به‌درۆ فڕوفیشالی مه‌دیاکانی خۆیان،که‌چی هه‌مووشمان ئه‌شهه‌دووی بۆ ده‌که‌ین!
بۆ نموونه، 11 سێپتامبه‌ری2001 په‌لاماری ناوه‌ندی بازرگانی ئه‌مه‌ریکا دراو سه‌رئه‌نجامیش بوه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له 3000 که‌س، هه‌روه‌ها پاشانیش بوه هۆی شه‌ڕی ئه‌فغنستان و داگیرکردنی عێراق، که قوربانی ئه‌و دوو شه‌ڕه‌ش خۆی ده‌دات له زیاتر نیو ملێۆن مرۆڤ، جگه له داڕمان باری ئابوری، سه‌رگه‌ردانی سه‌دام هه‌زار که‌سی دیکه.
ئه‌وه‌بووو له سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌وه تێ‌ڤی و ڕادێوێ و ناوه‌ده‌کانی دیکه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه بنلادن تاوانبار کرا. به‌ڵام ده‌یان بیرمه‌ند و ڕۆژنامه نوس ئه‌و هۆکاره به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه، بۆ نموونه تێری میسانی بیرمه‌ند و ڕۆژنامه نووسی فه‌ڕه‌نسی، به‌ڵگه‌شی هه‌یه که هه‌وڵده‌دات، ته‌واوی مه‌دییا جیهانیهکان و ئه‌مه‌ریکیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به درۆ بخاته‌وه، سی چوار خاڵی گرنگی تێری میسان،
یه‌که‌م تێری ئه‌ڵی: ئه‌و فڕۆکه‌ی که گوایه خۆی کێشا به په‌نتاگۆندا280 مهتتر پانه، ئه‌ی بۆ ته‌نها 19 مه‌تری له باڵه‌خانه‌که بریندارکردوه؟
دوه‌م 9 که‌س له که‌سایه‌تیانه‌ی که سی ئای ئه‌ی و ئێف بی ئای گازه‌نده ده‌که‌ن، که له فڕۆکه‌کاندا کوژراون، نۆیان هێشتا ماون و ده‌ژین.
سێهه‌م تێری ئه‌ڵی: بۆ ناوه‌ڕۆکی سندوقه ڕه‌شه‌که بۆ خه‌ڵک ئاشکرا ناکه‌ن، مه‌گه‌ر سندوقه ڕه‌شه‌که، ئاماری نهێنیهکانیه؟
تێری میسان ئه‌و روداوه‌ی 11 سیپتامبه‌ری ناو ناوه درۆ گه‌وره‌که، ئه‌مه‌ش دڵۆپێکه له ده‌رییای ئه‌و تاوانانه‌ی که نیوه‌ی یا پشکی گه‌وره‌ی له ئه‌ستۆی بێده‌نگی گه‌لاندایه.
http://www.voltairenet.org/mot37.html?lang=ar
مه‌به‌ستمه بێژم که جیهانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری واتای درۆ، درۆ به ئاستێک که گوومان له بومی خۆشمان بکه‌ین، درۆ به‌ئاستێک که مێشک توشی مانگرتن ده‌کات، که بیربکاته‌وه.
خۆشمان بێت، ترشمان بێت مه‌لا کرێکار که‌سێکی قسه که‌ره و کاریگه‌ریشی هه‌یه و خه‌ڵکێکی زۆریش باوه‌ڕ به‌قسه‌کانی ده‌که‌ن، دوباره و ده‌باره ئه‌وه‌ش کۆمهڵگاکای ئه‌مڕۆی ئێمه‌یه، بهشباحاڵی خۆم ئومێدم ده‌کرد، ئه‌و توانایه‌ی مه‌لا کرێکار که هه‌یه‌تی له بواری زانست و هونه‌ردا به‌کاربهێندرایه.
بهشبهحاڵیخۆم سه‌رتاو کۆتای نه‌ک ئیسلام هه‌موو دینێکم لا سفره،حه‌زیش ده‌که‌م هه‌رگیز بۆ هیچ کار‌و یاسا‌و نۆرمێک پشت به‌هیچ دینێک نه‌به‌سترێت.
ته‌نانه‌ت لام باشتره که نه ماره بڕێن و نه‌نوێژ کردن، حه‌ج و باسی قه‌برو قیامه‌ت له بیری هه‌موو کوردێکدا بسڕدرێته‌وه‌و ڕیشه‌کێش بکرێت، ئه‌مه ده‌بێت. به‌لام ئه‌مه ته‌ماته کڕین یا ئاو خواردنه‌وه نیه، کات تێکۆشانی بێووچانی ده‌وێت.
به‌کارێکی ئاسیشی ده‌زانم هه‌روه‌ک گووتمان هێشتا خه‌ڵک باوه‌ڕی به‌وه‌یه که نوێژ بکات، جا با ڕۆژانه 1000 سه‌رمه‌قولات بدا، به‌ڵام نابێت ڕێگه بدرێت، که ڕێگا له بیر‌و بۆچونه‌کانی دیکه بگیردرێت.
بۆیه به‌ڵێ گۆڕان به‌مه‌لا کرێکار ده‌کرێت، ئه‌و گابه‌رده قه‌به پێویستی به‌هێزو بازووی هه‌موومانه، سه‌رده‌می گهڵهگای و تاک ڕه‌وی بۆ هه‌تا هه‌تا هه‌تایه کۆیای هاتوه.
http://quran9.tripod.com/files/K.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست