ده‌ست درێژی داگیرکه‌ر و بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی سه‌رکرده‌کانی کورد
Monday, 22/08/2011, 12:00
کوردی چه‌وساوه هه‌رده‌م بۆته قوربانی هێرشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی دوژمنانی ، ئه‌وسا دهسترێژیمان ده‌کرایه سه‌ر و نه‌مان ده‌توانیت له ئاست دهسترێژیهکانیاندا هیچ هه‌ڵوێستێک بنوێنین له به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هیچ حوکم و ده‌سه‌ڵاتێک نه‌بووین. له دوای به‌رپا کردنی شۆڕش و دامه‌زراندنی به ناو هه‌رێمی کوردی هه‌موو دڵمان به‌وه خۆش بوو که بووینه خاوه‌ن حوکمداری خۆمان و ئیدی چی تر له ژێر ده‌ستی دوژمنانماندا ناچهوسێینهوه. به‌ڵام به داخاوه هێزه داگیرکه‌ره‌کانی تورکیا و ئێران به به‌رده‌وامی سنوره‌کانی هه‌رێم، تۆپباران ده‌که‌ن و حکومه‌تی کوردیش له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م داگیرکاریه‌دا بێده‌نگه‌و هیج هه‌ڵوێستێکی نه‌نواند وه‌کو بڵێی حکومه‌ت بێ ئاگا بێت له‌م دڕنده‌ییه. ئه‌مڕۆ بۆ جارێکی دی هێزی داگیرکه‌ر سنوره‌کانی سه‌نگه‌سه‌ری بۆردمان کرد و تێیدا 7 گوندنشین بوونه قوربانی که له نێویاندا دوو ژن و دوو منداڵ هه‌یه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆی ده‌ستی له‌م کاره قێزه‌ونه‌دا نییه و خۆی ئیمزای بۆ نه‌کردون سنوره‌کانی هه‌ریم ببه‌زینن، بۆچی هیچ هه‌ڵوێستێکی نییه؟ ئایا 300 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی بۆ جوانی داناوه ئه‌گه‌ر بۆ پاراستی سنوره‌کان و پاراستی گه‌له‌که‌ی به‌کاریان نه‌هێنێت ئیدی ده‌بێت بۆ چی تر به‌کاریان بهینێت.
بۆ 31ی ئاب و کوشتنی سی و شه‌ش هه‌زار که‌س توانی هێز به‌کار بێنێت به‌ڵام هه‌رگیز ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدا نییه بۆ چرکه ساتێکیش له سه‌ر ئه‌م کاره قێزه‌ونه لێدوان بدا‌و مه‌حکومی بکات.
جێی داخه که ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ردان دێت بۆ هه‌ولێر به گه‌رمی پێشوازی لێ ده‌کرێ و فه‌رشی سوری بۆ دا ده‌خرێ و ته‌واوی شه‌قامه‌کانی پایته‌ختی بۆ ده‌که‌ن به ئاڵای تورک و وێنه‌ی ئه‌تاتورکی گۆڕ به گۆڕ. سه‌رۆکی خه‌ڵه‌فاوی کۆماریشمان که ده‌چێت بۆ تورکیا وه‌زیری ده‌ره‌وی تورکیا ده‌نێرن بۆ پێشوازیی و سه‌ردانی گۆڕی گۆڕی ئه‌تاتورکی گۆڕ به گۆری پێ ده‌که‌ن ، و تۆزی سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورکی فاشت ده‌کات به سه‌ریدا و بۆی ده‌گری و سوێند به گۆڕی ئه‌تاتورک ده‌خوات و به‌ڵێنی خیانه‌ی دوو پات ده‌کاته‌وه بۆیان.
له کاتێکدا په‌که‌که هێرشی کراوه‌ته سه‌ر و له خاک و وڵاتی خۆیدا ده‌ستدریژی ده‌کرێته سه‌ر و ئاواره ده‌کرێت ، نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی شاراوه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیادا بپارێزێت ده‌ستی تۆمات بۆ په‌که‌که درێژ ده‌کات و ده‌ڵێت ده‌بێت واز له کاری توند و تیژی بهێنن و به دایه‌لۆگ ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌م لێدوانه‌ی دا که هێزه داگیرکه‌ره‌کانی تورک سنوری هه‌رێمی کوردستانیان بازاند بوو و هاتبوونه ناو خاکی کوردستانه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌م و سرۆک کۆماره‌که‌م و جێگری سه‌رۆکه‌که‌م بێت ئیدی ده‌بێت چاوه‌ڕێی چی‌یان لێ بکه‌م له‌وه زیاتر .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست