ئێ سەرۆکەکان کوا جیاوازیی لە نێوان ئێوە و سەرۆکە و خوێن رێژەکەی رابرودو
Tuesday, 01/12/2009, 12:00
لە دوای پرۆسەی راپەڕین خەڵکی ئومێدو خەونێکی گەورەیی بە ئایندەوە دەبینی وای دەزانی ئیتر عەیامی ئازارو کۆژان و ڕاوەدونان ونان بڕین و ئازار دان و کوشتن وبڕین و هەڵواسین کۆتایی پێ هات.وای دەزانی ئیتر راپەڕین فریادڕەسێکە هەمو سەرزەمینی بۆ پڕ ئەکات ئاسۆی خەونبینین و پێکەنینو خۆشنودی .ئیدی وای دەزانی سەرزەنینی بۆ ئەبێتە بەهەشتێکی جاویدانی ئاوەدان و حورمەت ئەگەڕێتەوە بۆ نیشتمان. قوتاری ئەبێت لە گەورەترین جەلادی سەردەم و دارو دەستەکەی.بەڵام لە دوای هاتنی ئەو دوو حیزبە و ی کە حکومی جەلادی و پاشا گەردانی وبنەماڵەییان گرتە دەست، ئیتر سیناریۆی دەسەڵاتی گەندەڵ. هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی نەهێشتەوە لە نێوان مێژوی رابردوی پڕ کارەسات و مێژوی ئایندەی سەیرئامێز.خەڵکی ئەوەی کە چاوەڕێی دەکرد زۆر دور بو لەو وێنایەیەی کە ئەمرۆی واقعییان دروست کرد کرد.چونکە ئەوان کە هاتن هەمو خەونەکانی کۆمەڵگایان ئێمەیان زیندە بەچاڵ کرد و هەمو وێنا جوانەکانی ناو هزرو ئاوەزو خەیاڵیان کوشتین.خۆزگەکانیان خەفە کردین خەونەکانیان پێچەوانە کردینەوە . ئازادی یەکانیان لێ سنوردار کردین.وڵاتیان سەراپا لێورێژ کرد لە بۆنی خوێن بۆنی باروت و حوزنی ئەبەد . بەڵێ کۆمەڵگایەکی شەکەت و ماندو ئەشکەنجە دراو روت برسی و رەجاڵ تا سەر ئێسقان ئازار دراو غەدر لێکراو خاپورکرا و ئەنفال كراو کیمایی کراو....بە ئاسانی چوە دەستی دو نەهەنگی گەورەی ئەم وڵاتەوە. ئەوانیش بەهەوای شانی خۆیان و حوکمی قەرە قوش و فیوداڵیان جێبەجێ کرد بەر سەر ئەم میللەتە خێر لە خۆنەدیوە .ئەوەی ویستیان کردیان هەمو گەمە فێڵاویەکانی خۆیان بە سەرخان و ژێرخانی ئەم وڵاتە کرد.گەورەیی و زەبەندیان لە خوێنی شەهیدان ساندەوە .لاشەی پیرۆزی شەهیدیان کرد بە پردێک بۆ بە دەستە وە گرتنی پلە باڵاکانیان .قاچی کوسییەکانیان بە خوێنی رۆڵە نەبەردەکانی ئەم وڵاتە قایم کرد.خاکیان بە چەندەها پارچە دابەش کرد.دڵی هەزارەها دایکیان جەرگ سوتاو کرد.چەندین گەنجیان دەربەدەر کرد. هەمو رەنگەکانیان دابەش کرد.زمانیان کردە چەندین پارچەوە. بە چەندین مناڵییان لە خۆشەویستی و نازی باوک بێ بەری کرد.وڵاتیان کردە گۆمی خوێن و نیشتمانیان کردە مەزادخانەیەکی کاروان سەرا.خاکیان پڕ کرد لە جەلاد و دزو خوێن رێژ و مێژویان پڕ کرد لە وانەکانی شەرمەزاری و روی لولەی تفەنگەکانیان لە سنگی زۆربەی لاوانی ئەم وڵاتە خاڵیکردەوە.قەبرستانەکەنیان پرکرد لە بۆنی شەهید
بەڵێ كە هاتن وەک ئێستا نە بون خەڵکی ئاسودەیی و خۆشنودی و ئاوادانی خاکی لێ چاوەڕوان ئەکردن و فەرشی سوری بۆ داخستن و متمانەی هەمو گەلی کوردی دانێ و کلیلی دۆڵابی ئابوری و رامیاری و فەرهەنگی و رۆشنبیری و.....دایە دەستیان چاوەڕوانی دەستی ئەوان بوو .بەڵام ئەوان پشتیان لە ئێمە کرد ئێمەیان زو لە یاد چۆوە لە بەر پڕ کردنی گیرفان و پڕ کردنی خەزێنەی بانکەکانیان لە دەرەوی وڵات لە بەر وهەڵپەی ورگ و دەمی خۆیان و باڵاکردنی ئەپرتمانەکانیان و ئوتومبێلە تایە بالۆنیەکانیان و سەرقاڵی شەوە سورەکانی خۆیان ومەزراکانیان و ڤێلاکانیان . ئێمەیان لەیاد چۆوە.ئەوەتا ئێستا ئێمەو ئەو کەسەنانە بە خائین و خۆفرۆش دائەنێن کە داننانێن بەگەندەڵی فێڵە دیار و ئاشكراکانیان . کە وجودبۆحکومەتە کارتۆنی یەکایان دانانێن یان رازی نابین بە دەسەڵاتی فاشی و بیرۆکرات و بچوکی ئەوان لە چاوی میللەت .دێن مرۆڤە ماندونەنەسەکانی میللەتی من نان بڕاو دەکەن و ئازاریان ئەدەن حورمەتی خەڵک ئەشكێنن و بەناوی ئازادی رادەربڕینەوە خەڵکی شەهید ئەکەن روتمان ئەکەنەوە لە ماف و وجود بۆ مرۆڤایەتی دانانێن وبە ناوی خزمەت و راژە کردنەوە سەروەت و سامانی میللەتمان حەپەلوش ئەکەن هەمو ئەم کارە نەمرۆڤانەی کە بەرامبەر بە مرۆی کوردی ئەکەین یەک ئامانج هەیە ئەویش ئەوەیە ئەیانەوێ میللەت والێ بکەن کرنوش بۆ دەسەڵاتە گەندەڵەکەیان بەرێ وچاو ترسێنیان بکەن و کەسیش پێیان نەڵێ بەری چاوتان کلی پێوەیە. حوکمی پاشا گەردانی پەیڕەو بکەن میللەت بکەن و کەنیزە عەبدو پاسەوانی ماڵە ئاڵتونی وشوشەیی یەکانی خۆیان .بارگاویمان کان بە وانەی دزی وخیانە ت و یەکتری کوشتن و دژیایەتی ناوچەگرێتی بۆ ئەوەش ئێمە زیاتر بچینەوە ژێر باڵە بۆگەنەکانیان .ئەی سەرۆکەکانی وڵاتە خێر لە خۆ نەدیوەکەم کوا کلیلی متمانەی میللەت کوا قسە باقوبریقەکانی سەردەمی شاخ و راپەڕین کوا بەڵێن وپەیمانە کانتان بۆ مەردومی کوردی کوان لە کوێن ؟؟؟!! ئێ سەرۆکەکان کوا جیاوازیی لە نێوان ئێوە و سەرۆکە و خوێن رێژەکەی رابرودو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست