نه‌وت بۆ خۆیان وچه‌ک دژی میله‌ت
Thursday, 21/02/2013, 12:00
وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین مه‌سعود به‌رزانی له ڕووسیایه. یه‌کێ له‌و کاره گرنگانه‌ی سه‌رۆکی پارتی به ئه‌نجامی گه‌یاندووه سه‌ردانی ئه‌و ماڵه‌یه که مه‌لا مسته‌فا له ڕووسیا تێدا ژیاوه.
ئه‌گه‌ر ته‌نها سه‌ردان بێت زۆر ئاساییه، به‌ڵام من له‌و باوه‌ڕه‌دام له‌مه‌ولا ساڵانه ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه وئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌و خانووه له بودجه‌ی گشتی ته‌رخانده‌کرێت وڕێگایه‌کی گه‌وره ، ده‌رگایه‌کی گه‌وره بۆ دزی ده‌کرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر قه‌برێک پێنج هه‌زار دۆلاری بۆ ته‌رخانبکرێت، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ به‌ر ده‌رگاکه‌ی نێچیربهرزانی نزیکه‌ی یه‌ک ملیار دینار بێت، خانووی مه‌لا مسته‌فا چه‌ندی تێده‌چێت وچه‌ندی بۆ ته‌رخانده‌کرێت؟
له‌م چوونه‌ی به‌رزانی ده‌یه‌وێت دوومه‌به‌ست بپێکێت وبه‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
مه‌به‌سته گرنگه‌که به‌تاڵانبردن وهه‌رزان فرۆشتنی نه‌وتی کوردستانه که داهاته‌که‌شی ته‌نها بۆ مه‌سعود خۆی وچه‌ند که‌سێک لهبنماڵهکهیهتی. فرسه‌ته تازووه بۆخۆیان ده‌یدۆشن.
وه‌نه‌بێ به‌رزانی میله‌تی له بیرکردبێ، با میله‌ت دڵگیر نه‌بێ ، چونکه مه‌به‌ستێکی تری چوونه‌که‌ی چه‌ک کڕینه. به‌رزانی نایشارێته‌وه وده‌ڵێت ده‌مه‌وێت چه‌ک بکڕم، ڕووسیاش له‌هه‌موو مێژوویدا ڕه‌چاوی مافی مرۆڤ وپرسی ئه‌و چه‌که له‌کوێ وبۆچی به‌کارده‌هێنرێت ناکات، کێ پاره بدات مافی چهککڕینی هه‌یه. به‌ڵام به‌رزانی چه‌کی بۆچیه، تۆبڵێی مووشه‌کی دژه فرۆکه ده‌کڕێت بۆ ئه‌وه‌ی دژی فڕۆکه‌کانی تورکیا که ڕۆژانه خاکی پیرۆزی کوردستان ده‌به‌زێنن، گوند وزراعهت وماڵات وێران وبوردوماندهکهن؟
مه‌سعود وبنه‌ماڵه وسهکردهکانی پارتی قه‌ت ڕۆژێک بیریان دژی عیراق یان ئێران یان تورکیا نه‌کردۆته‌وه وناکهنهوه چونکه له‌وانه ناترسن. ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسن وڕۆژانه حسابی ده‌مکوتکردن وئیهانهکردن وترساندنی ده‌که‌ن گه‌لی کوردستانه۰ که‌واته چه‌ک بۆ میله‌ته، بۆ ئه‌وه‌یه دژی میله‌ت ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته ڕۆژێک داوای عه‌داله‌ت وماف ویهکسانیکرد به‌کاریبهێنن.
چه‌ککڕین کاری هه‌موو دیکتاتۆره‌کانه. به‌رزانی به‌م چهککڕینه نیازی ناپاکی بنه‌ماڵه ئاشکراده‌کات که عه‌سکه‌رتاری کۆمه‌ڵگای لێمهبهسته ودوورکه‌وتنه‌وه له‌یه‌کڕیزی ماڵی کوردوچاکسازی،له بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی دیموکراسی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست