کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سيروان بارزانی (ملوانكه‌يه‌كی ئه‌ڵماس)ی به‌ ١٣٠ ده‌فته‌ر دۆلار بۆ هاوسه‌ركه‌ی دەکڕێت

Thursday, 03/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٣ هه‌ولێر
 سيروان بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی و خاوه‌نی كۆمپانيايی كۆره‌ك و زاوای نێچيره‌ڤان بارزانی كه‌ (سه‌حه‌ر)ی خوشكی نێچيره‌ڤان هاوسه‌رێتی، به‌ پێی وتەی‌ چاوشين كه‌ سكرتێری سيروان بارزانیيه ‌و كاروباری كۆمپانيای كۆره‌ك و پالاوتگه‌ی نه‌وت و كارگه‌ی شيشی بۆ به‌ڕێوه‌ ده‌بات، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ سيروان بارزانی له‌ دوبه‌ی نايابترين جۆری ملوانكه‌ی ئه‌ڵماسی بۆ سه‌حه‌ری هاوسه‌ری به‌ (١٣٠) ده‌فته‌ر دۆلار كڕيوه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه،‌ كه‌ سيروان بارزانی له‌ ئيماره‌تی ئه‌بو زه‌بی و شاريقه‌ به‌ به‌های ٣٠٠ مليۆن دۆلار عه‌قاراتی كڕيوه‌ به‌تايبه‌تی گه‌وره‌ترين هۆتيل له‌ ئه‌بو زه‌بی موڵكی سيروان بارزانیيه‌، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترين كه‌شتی گه‌شت و گوزار، كه‌ ٨ نهۆمی يه‌وه‌ نزيكه‌ی ٥٠ مليۆن دۆلاری پێداوه‌ و‌ به‌ گه‌وره‌ترين كه‌شتی گه‌شتو گوزاری له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی ناسراوه‌.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ باسی ئه‌وه‌ی كرد، سيروان بارزانی له‌ ٢٥ كۆمپانيا شه‌ريكی مه‌سعود بارزانی مامێتی به‌ كۆره‌كيشه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە