کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مسعودی بارزانی خەیانەتەكانی نوێ(ئابدەیت) دەكاتەوە!

Thursday, 23/12/2010, 12:00


سەرەڕای ئەو هەموو خەیانەتەی كە مسعودی مەلا موستەفا ئەنجامی داوە .سەرەرای ئەو هەموو نەهامەتیانەی كە رووبەری میللەتی كورد بۆتەوە لە دەرەنجامی ئەو خەیانەتكردنە, كەچی میللەتی كورد بە چەپلەریزان پیشوازی لەو خەیانەتكارە دەكەن. پارتییەكان لە جیاتی ئەوەی لە كونگرەی ی13 پارتی سزای مسعودیان بدایەو سنوورێكیان بۆ ئەو خەیانەتكارە دابنایە بە پێچەوانەوە بە سەماو هەلپەركێ بە شانازیەوە بشتیوانی خویان بو ئەو زۆڵە كوردە دوپاتكردەوە. مسعود لە پێناو پارەو پوڵدا دەیان جار وەكو كەری دێزە لە ناو سڕكەوانی خەیانەتدا خۆی گەوزاندۆتەوە بەلام كەسێك نەبوو لە ناو پارتیدا بڵێ هۆش! لە دەرەوەی پارتیش هیزگەلێكیش هەبوو ویستیان ستوپیك بكەن بە مسعود لە خەیانەتكردن بەلام لە بەر كورسی و خوشەویستی پارە چۆكیان داداو خۆیان تەسلیم كرد بەو خائینە. یەكیتی و سەرانی یەكیتی باش دەزانن كە مسعوود و بنەماڵەی مەلا موستەفا چ ڤایروسێكن تووشی جەستەی ئەم كومەلە بوون, ئەوان باش دەزانن مەسعود چ پێوەندیەكی مەترسیداریان هەیە لە گەل میتی توركیدا و دەزگا موخارایەتیەكانی دەولەتانی دراوسی لە جیاتی ئەوە فەزحی بكەن و رای گشتی كومەلی كوردەواری لی بهیننە ئاگا , ئاغای تالەبانیش هەمان توولە رێ ی ئەوان دەگریتە بەر. یەكیتی و سەرانی یەكیتی باش دەزانن كە لە كونگرەی پارتی چ سووكایەتیەكیان كرد بە تالەبانی و سەرانی ئەو حزبە. لە بڕی وەلامدانەوە بە زەردەخەنەی شەرماوەرو چەپڵەرێزان مسعودیان گولباران كرد. مسعود بە ئاشكرا بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە بێ شەرمانە لەشكری بەعسی هینایە پایتەختی كوردستان كەچی لە كونگرەی13ی پارتیدا ڕووی دەمی دەكاتە تاڵەبانی و یەكیتیەكان و پێیان دەڵێ بە شانازیەوە دەلێم لە ناو سەركردایەتی پارتیدا وەكو ئیوە ئەی ئاغای تالەبانی فایلدارمان تیا نەبوو!! .مەسعود بۆ سوكایەتی كردن بە تاڵەبانی پێی گوتووبوو" مام جلال ئیستا تۆ وەكو ئەندامێكی كونگرەی پارتی بۆت هەیە خۆت كاندید بكەیت بۆ سكرتیری پارتی" ئەم خەڵەفاوەش بە شانازیەوە باسی ئەم هەڵویستەی مسعودی كردبوو بۆ ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكیتی!

گۆڕان كابووسی سەر سنگی مسعودە
ماوەی 18 ساڵە مسعود خەریكی خەیانەت و دزینی سامانی كوردستانە, بە بەرزكردنەوەی چەندین دروشمی بریقەدار پەردەیەكی سیحراوی دابوو بە سەر هەموو ئەو خەیانەتكردنەیدا, بەلام بە سەرهەلدانی بزووتنەوەی گۆڕان هەموو سیحرەكانی پارتی بەتال كرایەوەو رووی راستەقینەی ئەو بنەمالە خائینە بە تەواوی ئاشكرا بوو, بۆیە مسعود بە هەموو شێوەیك كەوتوتە دژایەتی كردنی بزووتنەوەی گۆڕان. ئیرادەی پۆلاینی گۆران خوازان زۆر بە هیز تر بوو لەوەی كە مسعود خەوی پێوە دەبینی, سەركردایەتی گوران مەلا موستەفا نەبوو بە فیكەیەكی شاهنشا بڵێ "كاری من تمام شود",ئەم هەڵویستە سەختەی گوران هەلویستی راستەقینەی میلەتە بە خائینان و گەندەڵكاران دەڵێ ئیتر خەیانەت بەسە, ئیتر ئیوە نوینەرایەتیی میللەت نین . هەڵبەت ئەم هەڵویستەی گورانیش بێ وەلام نەمایەوە . بە پیلانی پارتی و بە هاوكاری تالەبانی, مسعود خەیانەتیكی گەورەی تری خستە سەر خەرمانی خەیانەتەكانی تری , كەركوكی فروشتە توركیا و لە لایەكی ترەوە لە گەل بەعسیەكاندا خەیانەتەكەی ئابدەیت كردەوەو مسعود قەرزی 31ی ئابی بە عفوی كردنی بەعسیەكان دایەوەو تالەبانی ناچار كرد كە ئیمزای لە سیدارەدانی بەعسیەكان نەكات وپاكانەیان بۆ بكات تا دەگەنە دەسەلات. ئەوەی بە عسیەكان بە خەویش نەیان دەبینی بە شەوروژێك بە پشتیوانی بارزانی و تالەبانی بویان فراهەم كرا. ئەوەی تا دوێنێ سەركردە دوراوەكانی یەكیتی و پارتی بە دوژمنی سەرسەختی كوردیان دەزانی ئیستا بوون بە برای باوك و دایكی ئەوان و هەر بە پشتیوانی ئەمان وا جارێكی تر بەعسیە خوێن مژەكان هاتنەوەی سەر دەسەلات. لە لایەكی ترەوە لە گەل مالیكی و ئئیتلافی نیشتمانی پەیمانی نوكەرایەتیان موركردووە بۆیان و سازشیان لە سەر هەموو ئەو ناوچانە كردووە كە لە لایەن دەولەتی داگیركاری عەرەبیەوە داگیر كراوە كە ئیتر باسی جوگرافیای میژووی ئەو ناوچانە نەكەن و رازی بن بە ئەمری واقیع, بو نموونە سعدیەو جلولاو مەندەلی و بەدرەو جەسانو بهروزو جەبارەو قەرەتەپەو دوزوناوچەكانی تریش هەر لە ئیستاوە ئەبێت بە بەشێك لە عیراقی عەرەبی حسابی بكەیت. مەسەلەی ئاسای كردنەوەی بارودۆخی ناوچە ناكوكی لە سەرەكان ە تەواوی وازیان لێ هیناوەو یەكەلا كراوەتەوە. بارزانی وەعدی نوكەرایەتی داوە بە مالیكی كە پشتیوانی لە دەولەتی ناعەدالەتی مالیكی بكاتو پشتیوانی لێ بكات و هیچ فشاریكی دەستووری بە َكار نەهێنریت لە لایەن كوردەوە بە مەرجیك حكومەتی مالیكی بزوتنەوەی گوران پەراویز بخاتو پوستیان پێ نەدات و ئەگەر بێتو كیشەی یاساییو دەستوریان هەبوو لە گەل بزووتنەوەی گوراندا پیویستە مالیكی لە ریگای دادگای فیدرالیەوە داوەكانیان بێ كاریگەر بكات, ئەمەو چەندین سازش و خەیانەتی نیشتمانی لە گەلی كوردستان دەكەن تەنها لە بەر ئەوەی بزوونەوەی گوران كە نوینەری راستەقینەی گەلی كوردستانە شكست بهێنن. مسعوودو جەلال بە ئاشكرا كەتوونەتە سەنگەری خەیانەتەوەو پالیان داوە بە بەعسیە كورد كورژەكانەوە تەنها لە بەر ئەوەی دریژە بدەن بە دزینو تالانكردنی سامانی ئەم میللەتە بەلام وادیارە مسعود پەندی لە خەیانەتكردنی باوكی وەرنەگرتووە كە چۆن بە یەك فووی ساواكی شاهنشاهی چرای شورشیكی سەدهەزار چەكداری كوژرَایەوە, بزووتنەوەی گوران بزووتنەوەیەكی جەماوەری نەفەس دریژە نە بە خەیانەت و موئامەرات لە ناو دەچێت ,نە بە فوویەكی نوجیەفی و مالیكی دەكوژێتەوە. ئەوەی كە ئەبێت هەموومان بە دڵنیایی یەوە چاوەڕێ بین بەم زوانە ڕوو بدات ریسوایی بارزانی و تالەبانیە و ئاشكرابوونی هەموو ئەو دەست تیكەلبوونەوخەیانەتانەیە كە لە پیناو پارەو پولدا تێوەگلاون...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە