درامای سه‌رده‌شت عوسمان
Thursday, 16/09/2010, 12:00
درامای سه‌رده‌شت عوسمان گه‌یشتۆته قۆناغێک، ده‌رهێنه‌ر تووشی جۆره ئیحراجییه‌ک بووه به‌رانبه‌ر بینه‌ر، که نازانێ چۆن کۆتایی پێ بێنێ!
بۆیه له‌و به‌شه‌ی ئه‌مجاره‌دا ئه‌گه‌ر به وردییه‌وه لێی بروانی هه‌ست به‌وه ده‌که‌یت ده‌رهێنه‌ر(ئه‌نسارولئیسلام)ی له‌و پێناسه‌ی تا ئێستا هه‌یبووه وه‌کو گروپێکی تیرۆریستی به‌و زه‌قییه نه‌خستۆته ڕوو، به‌ڵکو شێوه سۆزێکی شاراوه‌ی بۆی هه‌یه، که ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌یه‌وه ترسێک بخاته دڵی بینه‌ر تا چیتر به شوێن بکوژی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان نه‌گه‌ڕێت و له‌و مافه خۆشبێت.
واته لێره‌دا ئه‌نسارولئیسلام ئه‌وه‌نده ڕۆڵی بکوژێکی تۆمه‌تباری پێ نه‌دراوه ئه‌وه‌نده‌ی وه‌کو کارتێکی فشار به‌کارهاتووه بۆ کپکردنی ئه‌وانه‌ی داوای خوێنی سه‌رده‌شت ده‌که‌ن.
هۆکاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ترسه‌ی تیرۆر هه‌یه‌تی له ناوچه‌که به تایبه‌تیش له شاره‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمان، که خه‌ڵکی له‌وێ جۆره ترسێکی پێشینه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ درامای شێخ زانا. ده‌رهێنه‌ریش جارێکی تر ئه‌م ترسه‌ی به هه‌لێک قۆستۆته‌وه خوێنی سه‌رده‌شتی پێ خستۆته ئه‌ستۆی گروپێک خه‌ڵک هه‌م ترسی لێی هه‌یه و هه‌میش ده‌ستی پێی ڕاناگات، ئه‌مه‌یان یه‌ک. دووه‌مینیان بۆ ئه‌وه‌ی نوخبه‌ی ڕۆشنبیران و ئه‌نسارولئیسلام تووشی به‌ریه‌ککه‌وتنێک بکات له لایه‌ک، له لایه‌کی تریش بێ باکییه‌کی نهێنی ئامێز ده‌خاته به‌رگوێی ده‌نگه ناڕازییه‌کان که سوپاسی ئه‌وه بکه‌ن ئه‌نسارولئیسلام ده‌سه‌ڵاتی نییه به‌سه‌ریانه‌وه به‌و مانایه‌ی نرخی ئه‌و ئازادییه بزانن ئه‌گه‌رنا چاره‌نووسی هه‌ر یه‌کێکتان وه‌کو سه‌رده‌شتی لێ دێت.
به‌ڵام بینه‌ری زیندوو سوپاسی مار ناکات تا پێیه‌وه نه‌دات، له‌و جۆره به ههڵهبردنانهش به ئاگایه. بۆیه ئاماده نییه بڕوا به‌وه بهێنێت سه‌رده‌شت عوسمان له‌به‌ر ئه‌وه تیرۆر کراوه چونکه کاری بۆ ئه‌نسار نه‌کردووه. به بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌ک هه‌بێت ئه‌نسار چۆن سه‌رده‌شتی ناسیوه، له کوێی ناسیوه، چ جۆره کارێکی لێی ده‌ویست، ئه‌م مه‌شهه‌ده پهڕێندراوانه بۆشاییه‌کی گه‌وره دروست ده‌کات که نه‌توانرێ بۆ داخستنی دۆسیه‌که بێ هیچ لێک بهستانهوهیهک ئه‌نسارولئیسلام قوت بکه‌یته‌وه و چی نهقوستانییهک هه‌یه پێی پڕ بکه‌یته‌وه.
ئه‌م ئه‌نجامه نه‌ک هه‌ر ناتوانێت ببێته خاڵێک بۆ کۆتایی، به‌ڵکو جیا له‌وه‌ی چاره‌نووسی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان به نادیاری ده‌هێڵێته‌وه له ڕوانگه‌ی مرۆڤی ڕۆشنبیریشه‌وه بکوژی دروستکراو ئه‌ویش قوربانییه‌کی تره له‌و درامایه.
- هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست