کەرکوک لە نێوان نەوت و تیرۆردا
Friday, 08/02/2013, 12:00
مێژوى ململانێ لە نێوان کورد و عەرەب و دەسەڵاتە یەک لەدوا یەکەکانى عێراق لەسەر کەرکوک دەگەرێتەوە بۆ دروست بوونى دەوڵەتى عێراق و دۆزێنەوەى نەوت لە کەرکوک ، بەڵاک کەم تەرخەمى و لاوازى ئەداى سیاسى هێزە کوردیەکان بەتایبەت دەسەڵات لەوناچەیە ، رۆژ لەدواى رۆژ زیاتر دەردەکەوێت بەهۆى تەقینەوەى و کوشتارى خەڵکى بێتاوان.
ئێمە لە کوردستان دەزگایەکمان هەیە کە ویستى خەڵک نیە و ویستى دەسەڵاتە بەناوى ئاسیاش وپاراستن کە پێکهاتووە لە دەزگاکانى زانیارى وپاراستنى پارتى ویەکێتى هەمیشە هێزگەڵێکى داپۆسێنەربوون لە کوردستان خەڵک بەچاوىترسەوە تەماشایان دەکات زیاتر کارەکانیان بۆ چەوسانەوەى حزبە کوردیەکانى تر و راکێشانى لایەنگر بۆ گەورەکانیان بووە کەچى لە هەرێمى کوردستان لە بودجەى خەڵک دێن بەئارەزووى خۆیان بەشێکى زۆر لەو بودجەى دادەنێن بۆیان کەپێکدێت لە 30.% بودجهی بهکاربردن بۆ خهرجییهکانی هێزه ئهمنیو سهربازییهکان تهرخانکراوه.
لەپاڵ ئەمەشدا رۆژانە لە کەرکوک دەیان هاووڵاتى دەبنە قوربانى نەئاسایشى پارێزاروە نە دەزگاگانیش دەتوانن خۆیان بپارێزن کە ژمارەى فرەمانبەرەکانى ئەو دەزگایە هێندەى فەرمانبەرى دوو وەزارەت دەبن کە "8هەزارو 500 فەرمانبەر لە دام و دەزگاکانى حکومەتن و کار بۆ دەزگاى زانیارى و پاراستن دەکەن".
لەپاڵ ئەوەشدا ژمارەى ئۆتۆمبیلەکانیان ئەو بڕە پارەیە کە سەرف دەکرێت بۆیان بۆ کڕینى ئۆتۆمبیل پێک دێت لە 10ملیار دینار بۆ کڕینى ئۆتۆمبیلى پاراستن و زانیارى لەپاڵ ئەوەشدا ساڵانە دهزگاى زانیارى و پاراستن بڕى یهک ملیار دینار بۆ چاککردنهوهى ئۆتۆمبیلى بارههڵگر تهرخاندهکات و 2ههزارو 150 ئۆتۆمبیل چاکدهکهنهوه ئاخر دەزگایەک ئەو هەموو پارەیە سەرف بکات و نەتوانى ئاسایشى شارێکى وەکو کەرکوک بپارێزێت چۆن دەکرێت لە پەرلەمان ئەندامانىپەرلەمان ئەو رێژە زۆرە پارەى بۆ تەرخان بکەن ، یەکێک لە بنەماکانى دەست کەوتنى زانیارى بۆ ئەوەى بتوانى ئەمنێتى شار بپارَزێت بەڵام ئەم دەزگایە لە کۆڕو کۆبونهوهى زانیارىو پاراستن 90 دهفتهر دۆلارى بۆ چییه؟
کە تاوەکو ئێستا لەکەرکوک نەیتوانى گەڕەکێک بپارێزێت ، ئەم دەزگایانە کۆمەڵێک کەسى مشەخۆریان داناوە بەناوى راوێژکار کە بڕەکەى 310 ملیۆن بۆ راوێژکارى دیکهو دارایى پاراستن و زانیارى تهرخاندهکرێت ، کەرکوک جگە لەوەى شارێکە کوردیە خاوەن پێگەى ستراتیژى ئابوورى عێراق و کوردستانە کە خاوەن باشترین گێڵگەى نەوتە ئێستا بووەتەشوێنى تەقینەوەى و کوشتن کە رۆژانە خەڵکەکەى چاوەروانى مەرگە کەدەچنە دەرەوە و دەسەڵاتیش بەبێ باکى چاویان نوقاندووە لەو کوشتن وتەقینەوانە.
ئێوە تەماشاى ئەو سەرفیاتانە بکەن کە دەزگاکانى ئاسایش وپاراستن و زانیارى سەرفى دەکەن کە لەوڵاکەى هاورێم على حمە ساڵح وەرمگرتووە کەچۆن تەخشان وپەخشان بە داهاتى میللەت وە دەکەن و پارەیەکى زۆر بۆ ئەو دەزگایە سەرف دەکەن 600 ملیۆن دینار بۆ پاککردنهوهى دهزگاى زانیارىو پاراستن
یهک ملیارو 700 ملیۆن بۆ کرێى تهلیفۆن وئهنتهرنێت تهرخاندهکات بۆ پاراستن و زانیارى
170 دهفتهر بۆ میواندراى و ئاههنگى پاراستن و زانیارى
500 ملیۆن بۆ دهرمان و پێداویستى پزیشکى پاراستنو زانیارى
150 ملیۆن دینار بۆ ئالیکى ئاژهڵ تهرخاندهکهن
(2) ملیار و (470) ملیۆن دینار بۆ کڕینی جل و بهرگى زانیارى و پاراستن
70 ملیۆن دینار بۆ کرێى ئاو تهرخانده کهن بۆ دهزگاى زانیارىو پاراستن
90 دهفتهر دهدهنه قرتاسیه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست