ئازادی له منداڵییه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات عه‌بدولله ئۆج ئالان به‌شی سێیه‌م .
Tuesday, 29/06/2010, 12:00
له تورکییه‌وه وه‌ریگێڕاوه
له‌گه‌ل براکه‌شمدا هه‌ر وابووم ، ترسی داگیرکردنی میرات‌مان لێی هه‌بوو ، وابزانم له ئه‌نجامیشدا هه‌ندێ زیادی برد ، پێم وایه خۆدانه سه‌ر ئه‌و برایه‌م ئێستا هه‌ستی پێده‌که‌م که له‌سه‌ر حه‌ق بوومه ، ئه‌و نه‌یده‌زانی که به ڕێکوپێکیش سواری که‌ریش ببێت ، ئێمه دوو برا قاچه‌که‌یمان به‌رز ده‌کرده‌وه و سواری که‌ره‌که‌مان ده‌کرد ، زوو .. زوو خۆی نه‌خۆش ده‌خست و ده‌یویست که خزمه‌تی بکه‌ین ، من ئه‌مه‌م پێ قه‌بوڵ نه‌ده‌کرا ، دوای باسی شه‌ڕێکتان بۆ ده‌که‌م که هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و کردوومه .
یاریم ده‌کرد ، به‌ڵام زۆر نا ، یاری به‌یه‌ک قاچ ، یاری عاشق بوون ، هه‌ندێ جاریش زۆران بازی ، حه‌زم ده‌کرد له‌گه‌ڵ کچه‌کاندا یاری بکه‌م ، ده‌گێڕنه‌وه که حه‌زمکردووه له‌گه‌ڵ کچێکدا یاری بکه‌م به‌ڵام ئه‌و زوو دابویان به‌شوو که دوای شوکردنیشی بینیومه‌ته‌وه گوایه پێم گووتووه { وه‌ره با به‌یه‌که‌وه یاری بکه‌ین } هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه کچه‌که گێڕایه‌تێوه من پێم وایه یادگاریه‌کی وام نییه به‌ڵام له‌وانه‌شه پێم گوتوبێت .
ئه‌گه‌ر ئه‌و ناڕه‌زاییه نه‌بوایه که نیشانم داوه به‌رامبه‌ر به یاری نه‌کردنم له‌گه‌ل کچانی گوندا ئه‌م یاریه‌ی ئێستا بۆ ئازادیی له‌گه‌ل کچاندا نه‌م ده‌توانی بهێنمه ناو ئه‌م شه‌ڕه‌وه ، مرۆڤ ده‌بێت به‌رامبه‌ر به خۆی راستگۆبێت ، من گوته‌یه‌کم هه‌یه که ده‌ڵێم [ خیانه‌ت له منداڵێتی نه‌کرێت ] ئایا ده‌زانن له راستیدا ناکۆکی گه‌وره‌کان چین ؟ ده‌ست پێکردنی قۆناغی گه‌وره‌بونه به خیانه‌ت کردنه‌وه به‌رامبه‌ر به منداڵی ، من نامه‌وێت ئه‌م خیانه‌ته بکه‌م ، ئازادی به‌و شێوه‌یه ده‌ست پێده‌کات ، هیوای منداڵی هیوایه‌کی پیرۆزه ، هیوایه‌کی ئاشتیانه‌یه ، پابه‌ند بوون به‌و ئاواته‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌وه .
له ڕاستیدا قه‌بوڵکردنی که‌سایه‌تیه‌کی ساده‌ی پیاوی کورد زۆر مه‌ترسی داره ، من له کچان ئه‌م پرسه‌م پرسی { ئێوه چۆن پیاوانێکی واتان پێقه‌بوڵه ؟ } ئه‌گه‌ر به زنجیریش بمبه‌ستنه‌وه ، ئه‌م په‌یوه‌ندیه قه‌بوڵ ناکه‌م ، له گوندا کچێک‌یان دایه شوو ، گوێم لێ بوو ده‌یانگووت ، { بۆ ئه‌وه‌ی ژنه‌که له‌ماڵه‌وه ده‌رنه‌چێت به په‌ت به داره‌وه به‌ستویانه‌ته‌وه ، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش ژنه‌که په‌ته‌که‌ی پچڕاندووه و هه‌ڵاتووه } ، منیش حه‌زم ده‌کرد بزانم بۆچی ڕایکردووه ، هه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌رای ئه‌م هه‌ڵاتن و ڕزگار بوونی من پێم وابوو که ده‌یانویست هه‌موو ژنان به په‌ت ببه‌ستنه‌وه ، ئایا من چۆن ئه‌م خیزانه وه‌ک خیزانێکی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگا قه‌بوڵ بکه‌م ؟ .
کاتێک که ده‌ستم کرد به قۆناغی سه‌ره‌تایی فێری نووسینی ناوم و پاش ناومیان کردم ، هێشتا له‌یادمه که بۆ یه‌که‌م جار هه‌ستام و چومه به‌رده‌م ته‌خته ڕه‌شه‌که ، مامۆستا گووتی { بنوسه } نووسینی ناو و پاشناوم تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ بوو ، زۆر به‌جوانی ووشه‌کانم ریز به‌ند کرد ، هه‌ڵبه‌ت ناو و پاشناوم هه‌ندی درێژه به‌ڵام هه‌ر ڕیزبه‌ندیانم کرد ، وه‌کو گووتم یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌م به سه‌رکه‌وتوانه تێپه‌ڕاند .
هه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌تا قۆناغی سه‌ره‌تایی ناخۆش بوو ، کێشه‌ی نه‌زانینی زمانی تورکیم هه‌بوو هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ده‌رخ کردن ، زاته‌ن خۆشییه‌کی ئه‌وتۆم له ماڵه‌وه نه‌دیبوو ، وه‌ک ده‌زانن ژیانی گوند پڕه له زه‌حمه‌تی ، راستیکان ئه‌وه‌نده بێ به‌زه‌یین که ده‌ست به‌ردارت نابێت تاکو به ئاسوده بژیت .
ئه‌و ده‌مه کێشه‌ی هاتوچۆ له گونده‌وه بۆ گوندێکی تر بۆ قوتابخانه و ئاماده‌نه‌کردنت له‌لایه‌ن دایک و باوکه‌وه بۆ قوتابخانه و وه هیچ دڵخۆشییه‌ک نه‌بینی به ڕوخساری ماڵه‌وه‌تان له‌کاتی چونت بۆ قوتابخانه یاخود گه‌ڕانه‌وه ئه‌مه هه‌موو کێشه‌ی گه‌وره‌ی ده‌رونی و جه‌سته‌ییه بۆ منداڵان ، وه‌ک ئێستا نه‌بوو دایک و باوک زیاتر به هیوان و خاوه‌ن بواری زیاترن و زیاتر به په‌رۆشن بۆ منداڵه‌کانیان ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش دڵنیاییه‌کی زۆر به منداڵان ده‌به‌خشێت ، من هیچ دڵنیاییه‌کم نه‌بوو ، ئه‌گه‌ر هه‌بووایه سودیکی باشی ده‌بوو ، له‌و ته‌مه‌نی منداڵییه‌مدا خۆم دڵنیای خۆم بووم ، ئه‌گه‌ر پشتیوانیه‌کی باشم به خاڵۆ و باوک هه‌بوایه ، واهه‌ست ده‌که‌م به‌ره‌و ڕێڕه‌وێکی جیاواز ده‌ڕۆشتم ، ده‌توانم بڵیم ئه‌مه سه‌ره‌تاترین هه‌نگاوی منه بۆ خاوه‌ن بوون به ڕێره‌وێک .
وه‌ک ده‌زانن مامۆستایان هه‌ندێک هه‌ستیارن ، ناوی مامۆستاکه‌م [ محه‌مه‌د مایدانکاش ] بوو ، هه‌ندێک هێلکه و ماستم بۆ برد ، هه‌ڵبه‌ت نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌م خه‌ڵاته به‌ڵکو ڕه‌فتاری من سه‌رنجی ڕاکێشابوو هه‌ربۆیه بردمی بۆ ماڵی خۆیان ، من به‌مه زۆر دڵخۆش بووم چونکه شانازی بوو بۆ من که مامۆستاکه‌م ده‌عوه‌تی منی کردبوو بۆ ماڵی خۆیان ، بووم به باشترین قوتابی ئه‌و مامۆستایه ، به‌رده‌وام په‌ره‌م دا به ڕێزی نێوانمان ، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆم دا به ناساندن ئه‌مه تاکو ئێستاش هه‌روایه ، هه‌میشه رێزی ته‌واوی مامۆستای ڕاسته‌قینه‌م گرتووه ، هه‌رگیز بێ ڕێزیم نه‌ده‌کرد ، هه‌رگیز نازم نه‌ده‌کرد و هه‌میشه ویستومه که ببم به باشترین قوتابی ، ده‌توانم بڵێم ئه‌م شێوازه‌م هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌ستی پێکردووه ، ئه‌مانه چی له کاتی قوتابێتی بوونم و مه‌لایی بوونم و دوروێنه کردنیشمدا هه‌مان شت بووه .
ئایا بۆچی که‌سایه‌تی من به سانایی نادۆڕێت ؟ ، من ئه‌گه‌ر چی له‌کاتی پێکهێنانی یاری منداڵیم و له شه‌ڕکردنه‌کانیشدا ، له سه‌ره‌تایی قوتابخانه‌م تاکو زانکۆش هه‌موو مامۆستاکان منیان به نمونه ده‌هێنایه‌وه ، به‌شێوه‌یه‌کی جدیانه فێربونه‌کانم ده‌خسته باری پراکتیکه‌وه ، زۆر له‌و مامۆستایانه تاکو ئه‌مڕۆش له ژیاندان ، ڕێبه‌رایه‌تیه‌کی سروشتیم هه‌بوو ، زۆر جیدیانه ده‌مویست فێر ببم و به‌رده‌وام هیچ له ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر و ڕێز گرتن له خۆم که‌مته‌رخه‌میم نه‌ده‌کرد .
له قۆناغی سه‌ره‌تایمدا ئیمامێکی باش بووم ، خووم دابۆوه دین و نوێژم ده‌کرد و جدی بووم ، ماوه‌یه‌ک له‌م مه‌سه‌له‌یه چڕببومه‌وه ، ده‌توانم بڵێم به‌رز بوومه‌وه که شان بده‌م له‌شانی مه‌لای مزگه‌وتی دێیه‌که‌مان .
ده‌توانم بلێم .. ئایا شانسی من وابوو یان که خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌ک بووم که شیوازی ژیانیان وابوو ، باوکێک که خۆی نه‌گه‌یاندبۆوه ئاستی به ده‌زگابوون له ماڵه‌وه و شێوازی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌جێ نه‌ده‌هێنا ، یان دایکێک که هێشتا به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی خۆی دانه‌سه‌پاندبوو یان له‌ناو خوشک و برایه‌ک که هێشتا گه‌شه‌یان به‌خۆیان نه‌دابوو من ئه‌وکاته بواری سه‌رکێشی خۆمم به‌ده‌ست ده‌خست . رابه‌رایه‌تی تێکۆشانم له‌ناو بنه‌ماڵه‌که‌ماندا به‌و شێوه‌یه ده‌ست پێ‌کرد ، له‌و شه‌ڕانه‌دا به هه‌زاره‌ها ڕووداوی سه‌یر وسه‌مه‌ره‌ی تێدایه ، ده‌توانم بڵێم ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورک به‌رێوه‌ی ده‌به‌م دژوارترین به‌شی .. ئه‌وکاته به‌ڕێوه‌م ده‌برد ، ئه‌و سه‌رده‌مه دایکم له‌باره‌ی منه‌وه قسه‌ی سه‌یری ده‌کرد ، شێوازی کارکردنمی ده‌بینی ، له‌یادمه ده‌یگووت { گه‌مژه هیچ که‌سێک ئه‌وه‌نده‌ی تۆ کار نا‌کات ؟ } ، ده‌یزانی که جیاوازم .
گروبێکی بچوکی خوێندکار بووین ، ژماره‌مان هه‌ر 10 که‌سێک ده‌بوو ، هه‌وڵم ده‌دا که من ئه‌وان به‌رم بۆ قوتابخانه ، ده‌توانم بلێم به‌باشی به‌رێوه‌یانم ده‌برد ، ته‌نانه‌ت توانیم نوێژ به هه‌موویان بکه‌م ، له هه‌ندێ شوێندا باراو هه‌بوو له‌و شوێنه به‌و ئاوه ده‌ست نوێژم پێیان ده‌گرت ، پێش نوێژیانم بۆده‌کرد ، به‌م شێوه‌یه ئیمامیم بۆده‌کردن ، هه‌موو ئه‌مانه به‌سه‌ر به‌خۆیی خۆم کردم که هێشتا له قۆناغی سه‌ره‌تایی بووم ، ئه‌مه سه‌رده‌می فێر بوونم بوو ، زۆر گرنگه که هه‌رله‌خۆته‌وه ببیت به ئیمام ، واتا به گوێره‌ی گوندنشینه‌کان که‌سێکی دیندار بووم که ئه‌مه گرنگه بۆ ئه‌وان وه باشترینیان بووم ، له ته‌مه‌نێکی منداڵیه‌وه ببیت به ئیمام کارێکه که هه‌روا به سانای پێکنایه‌ت .
هه‌وڵم ده‌دا گروپه‌که‌ی من قۆناغه‌کانیان ببڕن ، له‌م باره‌یه‌وه زۆر هه‌وڵمدا ، به‌بێ هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ک ئه‌م کارانه‌م ده‌کرد ، ئه‌م کارانه‌م دایکم به گه‌مژه‌یی ناوزه‌ندی ده‌کرد ، ده‌یگووت { تۆ ئه‌و هه‌موو کاره ده‌که‌یت ، ته‌ماشاکه که‌سیان وه‌ک تۆ کار نا‌کات } ، منی تاوه‌نبار ده‌کرد و ئه‌ویش له‌چوار چێوه‌ی که‌سایه‌تی خۆیدا له‌سه‌ر حه‌ق بوو ، هه‌میشه ده‌یگووت { هیچیان وه‌ک تۆ کارناکه‌ن } ، ده‌یویست پێم بڵی گوایه کارێک ده‌که‌م که ئه‌قڵی نایگرێت ، له‌لایه‌که‌وه له‌باره‌ی کارکردنم له چوارچێوه‌ی تارزی خۆم راستی ده‌کرد ، ئه‌و شێوازی کارکردنه‌م ئه‌مڕۆش بێ نمونه‌یه .
به‌رده‌وامه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست