نه‌وتی کوردستان و هه‌ڵبژاردن
Wednesday, 27/05/2009, 12:00
به تایبه‌تی له رۆژێکی وه‌ک ئه‌وڕۆدا گه‌لی کورد ده‌پرسێ ناو هێنان و ده‌ستکاری نه‌وتی کوردستان بۆچی ؟.
ماوه‌یه‌که راگه‌یاندنه‌کان ده‌نوسن که حکومه‌تی هه‌رێم له‌م مانگه‌دا ده‌ست بهناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت ده‌کات و (حكومه‌تی هه‌رێم سووره له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت)، ئه‌و پڕۆپاگندهیهش قسه‌ی ده‌می ده‌سه‌ڵاته بۆ بۆ دڵخۆشکردنی کورد‌و ده‌نگ هێنان له‌سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات.
http://radionawa.com/NewsDetailN.aspx?id=45074&LinkID=93
ئه‌گه‌ر به‌وردی بڕوانینه هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستکاری نه‌وتی کوردستاندا، ده‌بینین هه‌وڵه‌کانیان ته‌نها بۆ پوچ کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی نه‌وتی کوردستان بوو که ئێمه ده‌مانویست دوور له ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا ده‌ستکاری نه‌وتی کوردستان بکه‌ین و شه‌رعیه‌تی نێو نه‌ته‌وه‌یشمان به‌ده‌ست هێنابوو، له‌کاتێکدا ئێمه به نه‌وتی کوردستان ده‌نوسین (KURD OIL) ئه‌وان ده‌نوسن (IRAQ OIL).
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ڵی نه‌وته‌که ده‌نێرینه ده‌ره‌وه‌و داهاته‌که‌ش ده‌رواته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقیه‌وه، لێره‌دا پرسیار دێته ئاراوه، کاتێک تۆی ده‌سه‌ڵات نه‌وته‌که به‌نه‌وتی عێراق ده‌زانی و داهاته‌که‌ش ده‌ڕواته‌وه باخه‌ڵی عێراقه‌وه، بۆ باسی ده‌رهێنانی نه‌وت و کورد‌و کوردایه‌تی ده‌که‌ی ؟، تۆ وه‌ک کرێکارێکی ده‌وڵه‌تی عێراقی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ی، تۆ چاڵگه نه‌وتیه‌کانی کوردستان بۆ ده‌وڵه‌تی عێراقی به‌تاڵ ده‌که‌ی، ده‌بوو ده‌وڵه‌تی عێراق ته‌نها له‌و نه‌وته‌ی که له که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری ده‌ردێت ده‌ستی که‌م نیوه‌ی داهاته‌که‌ی بۆ کورد خه‌رج بکردبایه، ئه‌و 17% که ئێوه وه‌ری ده‌گرن و چاوی کوردتان پێ به‌ستووه، ناکاته ده‌یه‌کی داهاتی نه‌وتی که‌رکوک، له‌سه‌ر ئه‌وه‌شه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی داهاتی شه‌خسی خۆتان وه‌ک کۆمشیون و به‌شداریتان له‌و کۆمپانیا بچکۆله نه‌وتیانه‌ی که هێناوتاننه کوردستان و نه‌وتی کوردستانیان پێ ده‌ردێنن و نه‌وته‌که‌ش پێشکه‌ش به به‌غدا ده‌که‌نه‌وه !!!!، پێتان وانه‌بێ که گه‌لی کورد ئاگادار نیه له فرتوفێلهکانتان و رێگاش بدات به‌و لاوازیه‌وه نه‌وتی کورد بده‌نه‌وه به به‌غدا، نازانم چۆن ئێوه باسی نه‌وتی کوردستان ده‌که‌ن کاتێک شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی له‌به‌غداوه رۆژانه به‌درۆتان ده‌خاته‌وه‌و به قسه لاوازیهکانیشتان رازی نیه.
17 ساڵ کات به‌سه‌ربردن به‌مه‌ستی و بێمنه‌تی، بێ‌ئاگا له سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئازاری گه‌لی کورد، رۆژی به‌و رۆژه گه‌یاندن که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی پشتان تێ بکات و گه‌لی کوردیش هه‌زاران کاریکاتێرتان له‌سه‌ر دروست بکات و داوای دادگایی کردنتان بکات.
مام جه‌لال و کاک مه‌سعودو کاک نێچیر، با باشتان پێ بڵێم، مناڵ که شقارته یان شه‌مچه‌ی پێ بوو، ئاگرێک به‌رپا ده‌کات که خۆی پێ ده‌سوتێنێ یان ماڵه‌که‌ی پێ ده‌سوتێنێ، نه‌وتی کوردستانیش وه‌ک ئه‌و شقارته‌و شه‌مچه وایه به‌ده‌ستی ئێوه‌وه، من ئێستا بۆسۆیهک (بۆنی سوتان) ده‌که‌م و ئومێده‌وارم ئه‌و بۆسۆیه دووربێ له سوتانی ئه‌زمون و نه‌ته‌وه‌که‌م.
وا به‌م زوانه کتێبی پڕۆژه‌ی نه‌وتی کوردستان و پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی موسل به کوردی ده‌رده‌چێت و زۆر به‌وردی هه‌ڵسوکه‌وتی ئێوه ئاشکرا کراوه له خزمه‌ت به داگیرکه‌ران و رێگری له کوردایه‌تی راسته‌قینه‌دا.
له‌نده‌ن 27 5 - 2009
http://www.kurd-oil.net
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست