کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


با هاوتا ئه‌سعه‌د‌ كوردستانی بێت، ‌ئێمه‌ش کوردلاندین!

Wednesday, 28/01/2009, 12:00

1904 بینراوە


کوردستان، ئه‌فغانستان، پاکستان،هندستان، عه‌ربستان، تورکمانستان، گۆڕستان، هتد........!
من وه‌ک خۆم ئه‌م (ستان)ه ‌له‌‌ پێناسه‌ی خۆم ئه‌که‌مه‌وه‌. من کوردلاندیم، نه‌ک کوردستانیی، بژى کوردلاند.
هاوتا ئه‌سعه‌د‌ یه‌کێکه ‌‌له‌و کوردستانیانه، ‌‌که ‌‌به‌‌ناهه‌قییه‌کی زۆره‌وه‌ خۆڵ له ‌چاوی خۆی و خه‌ڵکیی، ئه‌کات، کورد ئه‌کات به‌نه‌وه‌ی (سه‌لاحه‌دین) یکی به‌کریگیراو و جه‌لاد و پیاوی عه‌ره‌ب!
له‌‌ هه‌مووش ناهه‌قیتر، ئه‌م پیاوه ‌هونه‌رمه‌نده‌ کوردستانییه‌، مناڵێکی ڕوحسوکی هێناوه‌ به‌جلی کوردیه‌وه، ‌په‌ڕۆیه‌کی سه‌وزی له‌ نێوچاوان به‌ستووه‌، که‌ له‌سه‌ری ‌سه‌رنووسراوه‌ (لائیلاهه‌ئیله‌ڵڵا)، وشه‌گه‌لێکیشی فێرکردووه‌، که ‌بۆ مناڵان نابێت، ئه‌و بۆی داناوه‌، ‌له‌ هه‌مانکاتیشدا ئه‌شیگرێنێ و درۆشی پێده‌کات، که ‌بڵێ جوله‌که‌کان مناڵ ده‌کوژن! واته‌ هه‌موو جوله‌که‌کان مه‌حکوم ده‌کات به‌مناڵکوژ!
خاک و سه‌روه‌تی (غه‌زه‌) خه‌ڵک و ئاینده‌یان موڵکی حه‌ماس وده‌سه‌ڵاتدارانێکی عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینی که ‌تاکو ئه‌مرۆ جڵه‌وی خه‌ڵکیان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه ، جگه ‌له‌ کوشتن وکوشتارچیتریان بۆ ئه‌و میلله‌ته‌ نه‌هیناوه‌. ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینی یه‌ک له ‌دوای یه‌کیان بۆ مانه‌وه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان هاوشیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیای ئه‌مرۆی کوردیی، خه‌ڵکیان کردۆته ‌قوربانی مه‌رامه ‌گڵاوه‌کانیان، واته ‌ئه‌بێت ئێمه‌ و ئه‌وانیش ئه‌م مشه‌خۆرانه، ‌ئه‌م خوینمژانه ‌له‌ ماڵ وکوچه ‌و شار ده‌ربکه‌ین !
ئه‌گه‌ر(جوله‌که‌) که ئاینیی یه‌هودیه‌کانه، ‌مناڵکوژه، ‌ئه‌وا ئیسلام و مه‌زهه‌به‌كاني تر و مێژووى سه‌رانى كورد میژویه‌کی دوور و دریژی خویناویان هه‌یه ‌له‌ کاولکردن و خوێنڕشتن و دواکه‌وتویی کۆمه‌ڵگادا. ئیسلامی سیاسیی و عه‌ره‌به‌شۆفینیزمه‌کان، شیاوی ئه‌وه‌نین، هه‌روه‌ها نابێت رێگه‌یان پێبدرێت، که‌ بستێک له‌ خاکی کۆمه‌ڵگا بگرنه‌ ده‌ست، ئه‌وه‌ی که ‌ته‌نها به‌ چه‌ند هه‌زارمه‌ترێک له‌غه‌زه ‌و شاره‌کانی تره‌وه ‌دووره، ‌ته‌نها شاره‌کانی تری ژێرده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ئیسرایله‌، که ‌ئه‌و حکومه‌ته‌ ئه‌منیه‌ت و خۆشگوزه‌رانی میلله‌ت وخاکه‌که‌ی زۆرلامه‌به‌سته‌، که‌واته ‌ده‌بیت غه‌زه‌ و فه‌له‌ستینیه‌کانیش له‌و خۆشگوزه‌رانیه‌ به‌هره‌مه‌ندبن و بینه‌وه‌ سایه‌ی ئه‌و حکومه‌ته‌ و له‌گه‌ڵ هاونیشتیمانه‌ جوله‌که‌کانیان له‌ چوارچیوه‌ی وڵاتی ئیسرایلی یه‌کگرتو، زامنی ژیان و چاره‌نوسی رووناکیان هه‌بێت !
منیش هه‌روه‌ک تاکێکی ئازادیخوازی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردلاند، دژی هه‌موو کوشتن و کوشتارێکم، وه‌ک هه‌رتاکێکی کۆمه‌ڵگه‌ غه‌ربیه‌کان، ئه‌ڕژێمه ‌سه‌ر جاده‌کان وئه‌ڵیم (نا) بۆ کوشتن و ماڵویرانی، به‌ڵام خۆم وهاوکوردلانده‌کانم، ناکه‌م به‌نه‌وه‌ی هیچ که‌سێک له‌عه‌ره‌ب وفڵان و فیسار!

هاوتا ئه‌سعه‌د‌ ونمونه‌کانی له‌ ئێمه‌ نین !
ئه‌و یاسا وئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی، که ‌ئه‌م نمونانه‌ بۆ زیندان و دادگا و لیپرسینه‌وه‌ ڕاپێچ ناکه‌ن، ئه‌وا ئه‌وانیش هه‌ڵبژارده‌ی تاکی هوشیارئازادیخوازانی کۆمه‌ڵگا نین !

به‌ شیوه‌یه‌کی گشتی ئێمه‌ ته‌نیا دژی دوو ناهه‌قی گه‌وره‌ی ئه‌و که‌ڵه‌ هونه‌رمه‌نده ‌کوردستانييه‌ين، که ‌ئه‌ویش، یه‌که‌م کورد ئه‌کات به ‌نه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دینێکی خۆفرۆشی عه‌ره‌ب، دووه‌میش مناڵێکی ڕوحسوکی کردۆته‌ قوربانی وشه‌گه‌لێکی گه‌وره‌ گه‌مژه‌کان و ئه‌یگرێنێ و درۆی پیده‌کات، جگه‌ له‌مه ‌ریگرنین بۆ کاکه‌ هاوتا که ‌ته‌شریف بفه‌رمویت بچیت هاوشانی برا حه‌ماسه‌کانت بجه‌نگیت، ئه‌گه‌ر راست ئه‌که‌یت و مه‌به‌ستی له‌و کاره‌ فریودانی خه‌ڵکی نییه‌، یان ته‌نها هه‌رحه‌زی له‌ ناوکه‌وتنه ‌ناوناوانه‌، چونکه‌ کورد ئه‌ڵی (که‌چه‌ڵ ناوی له‌ ناو ناواندا نه‌بوو پیسایی له‌ سه‌ر رێگا ئه‌کرد)!
ئه‌میش وه‌ک مهاباد وعزيزوه‌یسیه‌کان، به‌ڵام ئه‌مه‌یان به‌جۆرێكى ترسناكترسه‌ره‌تانى ئه‌ده‌ب وهونه‌ری کوردیه‌!

[email protected]

فه‌رمون له ‌رێگه‌ی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ سه‌رجه‌م له‌ گۆرانیه‌که‌ی هاوتا ئه‌سعه‌د و ناهه‌قيه‌كانى ببینن که ‌بۆ برا حه‌ماسه‌کانی خۆى گوتووه‌!

http://www.youtube.com/watch?v=lKvxVOj3dxA&feature=related

http://www.youtube.com/watch?v=ss4HhBTVj1U&feature=related

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)