بۆ سه‌باح عه‌لی قاره‌مان.. مه‌ترسه تۆ به ته‌نها نییت!
Friday, 05/02/2010, 12:00
به‌ر له‌دوو هه‌فته له هه‌وڵێکی ناسه‌رکه‌وتووانه‌ی مه‌فره‌زه‌یه‌کی تیرۆریستی یه‌کێتی نیشتمانی، ڕۆژنامه‌نووسی جه‌ربه‌زه (سه‌باح عه‌لی قاره‌مان) له مه‌رگ گه‌رایه‌وه . ئه‌م رووداوه ڕویداوه ، له‌کاتێکدا به‌ناو سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان و هه‌ندێ به‌ناو داکۆکیکه‌ری تر ، له‌ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی له بری ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی کاره‌که و به‌دواچوون بکه‌ن، که‌چی گوێکانیان که‌ڕ و لاڵ کردوه ، یان گالته‌ی پێ ده‌که‌ن ، که گوایه بۆ ناوده‌رکردن (له‌ڕیگای کانی پیسایی ده‌کات) یان به‌ناو و زمانی سه‌قه‌تی کوردی ، بابه‌تی تخوا بمڕفێنن.... بڵاو ده‌که‌نه‌وه یان ده‌یکه‌نه په‌یڤه ئاست نزمه‌کانی خۆیان . وه‌ک ئه‌وه‌ی قه‌له‌مه‌کانی هاوشێوه‌ی سه‌باح ، که‌م هه‌وڵی تیرۆر و ئه‌شکه‌نجه و په‌یامی مه‌رگ نه‌بووبێته‌وه، یان یه‌کێتی ، له‌یه‌ک دوومانگی ڕابردوودا زۆر هه‌وڵێ تیرۆریستانه‌ی هاوشێوه‌ی نه‌دابێت وه‌ک دروستکردنی که‌ش و هه‌وای ئیرهابی سیاسیی له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره سیاسیه‌کانیاندا!؟
ئه‌وه‌ی بۆ به‌نده جێگای نیگه‌رانییه ، درۆزنیی ودووڕوویی سوپایه‌ک له به‌ناو ڕۆشنبیری ساخته، گوایه داکۆکیکه‌ر له ئازادیی سیاسیی و خاوه‌ن ماڵپه‌ر ، ڕێکخراوی داکۆکی له مافی مرۆڤ، که بێده‌نگییان هه‌لبژاردوه ، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی سه‌باح له کوردستانپۆست ده‌نووسێت، ره‌نگ بێت باکگراوه‌ندی سیاسیی کۆنی گۆرانیشی هۆکارێکی تر بێت ؟
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه چ کاره‌ساتێکه تۆ به‌پێی میزاج ، قین ، لایه‌نگیری ، یان ترس له‌وه‌ی که ده‌که‌ویه لایه‌نگیری بێده‌نگی له دیارده‌یه‌کی وا ترسناک نیشان بده‌یت ؟ مه‌گه‌ر بێده‌نگی ئه‌و هه‌مو به‌ناو داکۆکی که‌ره مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ناراستگۆییان ده‌رده‌خات له‌داکۆکی کردنیان له مافی مرۆڤ و ئازادی سیاسی؟
ئایا له‌کوێدا بووه که‌س و لایه‌ن به‌پێی میزاج و قین و شه‌خسیانه مامه‌له له‌گه‌ل پێشێلکاریه‌کی مه‌ترسیدار له ئاستی تیرۆر بکات ؟ ئه‌مه چ ئاستێکی سیاسی و ههلپهستی تاکی کورده که گوڵ بژێری داکۆکی له‌مافی مرۆڤ‌و ئازادی سیاسی بکه‌یت؟
سه‌رباری ئه‌مه‌ش سه‌باح له‌بنه‌ماله‌یه‌کی ده‌یان قوربانی تاوانی ئه‌نفاله، ده‌بوایه سه‌رجه‌م ئه‌و ڕیکخراوانه‌ی ، داکۆکی له مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌لکوژی کورد ده‌که‌ن ، دژ به‌هه‌وڵی تیرۆریستی یه‌کێتی نیشتمانی بوهستانهتهوه، به‌داخه‌وه ناوه‌ندی چاکیش له‌م بواره‌دا که‌مته‌رخه‌مه، چونکه ئه‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ماله‌یه‌کی قوربانی ئه‌نفاله هاوکات چالاکڤانێکی بوێره له‌م بواره‌دا ،. ئاخر ئه‌و له‌و ده‌نگانه‌یه له‌ته‌نیشت ده‌یان کۆنه مسته‌شاری پڕ له‌تاوان و ده‌سه‌لاتێکی پارێزه‌ر بۆئه‌م ناپاکانه ، خه‌بات ده‌کات و ناویان ده‌هێنێت و یاری له‌گه‌ل مه‌رگ ده‌کات ، نه‌وه‌ک لهئهورپای هه‌زاران کیلۆمه‌تر دور و خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ورپی . که‌چی ترس سه‌رتاپای له‌شیانی ، به‌ناوهێنانی جه‌لادانی ئه‌نفال و خه‌بات کردن بۆ دادگایی کردنی دابگرێت، به‌لام له کۆنفرانس و دیدارێ ڕۆژنامه‌گه‌ری و مه‌سه‌له گشتگیریه کۆمه‌لکوژیه‌کان، له‌ته‌نیشت ناوه‌که‌ی ده‌نوسێت چالاکڤان له‌بواری کۆمه‌لکوژی!؟ . به‌لێ بۆ کۆنفرانسێکی ئه‌نفال له‌شاری هه‌ولێر 2008 ، زیاتر له 500 که‌س چالاکڤانه له‌بواری کۆمه‌لکوژی ، به‌لام بۆ خه‌بات کردن دژ به جاش وئیدانهکردنی پارێزه‌ر بونی تاله‌بانی وبارزانی له سه‌دان و هه‌زاران جه‌لادی کۆمه‌لکوژی کورد ده‌توانین بۆ ئه‌م به‌ڕیزانه بنوسین چالاکڤان له‌بواری راکردن له‌هه‌لوێست دا ؟
کاک سه‌باح ...
راست ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر وه‌ک سۆرانی مامه حه‌مه شه‌هید بکرابایه ، ئه‌وکات خه‌لک یادگاره‌کانی له‌سه‌ر ده‌نووسی ، به‌ئه‌ندام و دۆستی خۆی دهناساندی ، مالپه‌رو ڕۆژنامه‌کان مانشێت و لاپه‌ره‌کانی پێ پڕدهکردیهوه !؟ که‌مپین و ئیدانه‌یان بۆ ده‌کردی؟ به‌ده‌یان به‌ناو ڕۆشنبیری خاوه‌ن دروشمی (ده‌بێت ، پێویسته هه‌ر ئێستا) بابه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تیان ده‌نوسی ، به‌داخه‌وه شه‌هید نه‌کرای تا بازاری زۆر له‌مانه بجولێنی ،
ئێمه چی بکه‌ین له نێو هه‌موو میلله‌تێک به‌سه‌دان هه‌لپه‌رست و ترسنۆک هه‌یه ، لای ئێمه به‌هه‌زار ، ئێمه چی بکه‌ین له نێو پایته‌ختی ولاته داگیرکه‌ره‌کان (ئێران ،سوریا ، تورکیا) ڕ ێکخراوهکانی مافی مۆڤ ره‌خنه لهجهبهروتی ترس ده گرن . به‌لام له باشور، رێکخراوی داکۆکی له‌مافی مرۆڤ بونی نیه .
برام ....
گوێت لێ نه‌بێت، یه‌کێتی جه‌مال عه‌بدولا (پیاوه هه‌ره سوکهکهی) قسه‌که‌ری راگه‌یاندنی بێت و لهقهلهمێکی وه‌ک تۆ و ئیحسانی مه‌لا فوئاده‌کان بترسێ ، ئه‌وا نیشانه‌ی ئیفلاس و خۆرئاوابونێتی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست