پاش راپۆرتێكى چاودێرى دارایى سلێمانى فەزیحەكانى تەندروستى رانیە ئاشكرا دەبێت!
Tuesday, 13/04/2010, 12:00
دواى ئەوەى چاودێرى دارایى سلێمانى بە راپۆرتێك چەندین دیاردەى دزێو و گەندەڵى حاشا هەڵنەگرى تەندروستى رانیەى خستە روو،وە سەرۆكایەتى حكومەت و وەزارەتى تەندروستى و تەنانەت پەرلەمانیشى لێ ئاگادار كردەوە كەچى بەرپرسانى حكومەت لە كابینەكەى پێشتر و ئەم كابینەیەش جورئەتى ئەوە ناكەن ئیجرائات لەگەل بەرێوەبەرى تەندروستى رانیە بكەن،چونكە بە گوێرەى راپۆرتەكە بەرێوەبەرەكەى دكتۆر ئومێد تێوەگلاوى یەكەمە لە گەندەڵیەكان.
دیارە مەسەلەى هەڵوەستە كردن لە لێپێچینەوەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە ناوبراو كەسێكى نزیكى ئاكۆى عەباس ئاغاى گەورە سەرەك عەشیرەتى ناوچەكە و زاواى حەسەن كانەبى ئەندام پەرلەمانى پێشووى لیستى یەكێتیە كە زۆر لە دكتۆر بەرهەم سالحى سەرەك وەزیران نزیكە. ئەو حەسەن كانەبیەى كە بەهارى كچى بە ئاشكرا ئەو كاتەى مەسئولى زەوى و زار بوو 22 پارچە زەوى بە تەزویر و بە دزى فرۆشت، كەچى دواى دزیەكە ئاشكرا بوو و درایە دادگاى رانیە و بە بریارى دادگا زیندانى كرا بەلام دواتر بە بەرهەم سالح بە كەفالەت ئازاد كرا و پاشان مەسەلەكە داخرا.
بۆیە مەسەلەى دكتۆر ئومێدیش هەر بەمشێوەیە دەروات و لە سایەى مەحسوبیەت و مەنسوبیەت هەر وەك كەلەگاى ناوچەكە دەمێنێتەوە،
دیارە ناوبراو شەریكە دزێكى بلیمەتى هەیە كە لەوەتەى ناوبراو بەرێوەبەرە شەریكێتى ئەو كەسەش زۆر ناسراوە لە سنورى رانیە و قەلادزێدا ئەویش زاناى على كوردەیە. زانا لە ئەلفەوە تا یاْ دەیناسن لاى خەڵكى روونە كە شەریك و دەستە راستى دكتۆر ئومێدە وە لە بەرێوەبەایەتیش مەسئولى نوسینگەكەیەتى و ئەگەر دیقەتیش بدەى كلیلى تەواوى ژورەكانى دائیرەكەى بە شەروالەكەیەتى.
ئەو دوو خۆشەویستە شەو و رۆژیان بەیەكەوەیە تەنانەت شەوانى قوماریشیان بە یەكەوەیە چونكە بۆ زانین هەردوكیان شازى قومار چین و لە شارەكەش بەوە ناسراون.
زاناى على كوردە كێیە؟ گەنجێكى تەمەن 20 سالەیە و شەهادەكەى تەزویرە و چاودیرى دارایش ئاشكراى كردووە،براى جەبارى دەرمان فرۆشە كە یەكەم مەعمیل و شەریكى دكتۆر ئومێدە بۆ ئەوەى دەرمانى تەندروستى رانیەى هەموو لەو بكردرێت چاودیرى دارایش لە راپۆرتەكەدا باس كردوە. زاناى تەمەن 20 سالە هەموو شەوێكى چوار فەسلەى سالى لە یانەى خواردنەوەى پشووى رانیەیە ، بۆ زانین دەكرێت تەنها پرسیارێك لە یەكێك لە خاوەن یانەكە بكرێت ئایا راستە یان نا! ناوبراو و دكتۆر ئومێد مەعمیلى دائمى ئەو یانەیەن و ژورى تایبەتیان هەیە.
زانا چى هەیە؟ باخێك لە سەر رێگەى دەربەند نزیك گوندە بۆسكین،خانوێكى سیاحى لە دوكان بە شەریكى لەگەل دكتۆر ئومێد،مەرزییەیەك كە چەند مانگێكە كریویەتى،ئەفەلۆنێكى مۆدیل 2008 رەنگ سپى ژمارە هەولیر، خانوێكى یەك قات لە گەرەكى ئازادى نوێ،مەدخرێكى دەرمان.. ئەمانە تەنها زاندراوەكانن.
بۆیە پێویستە یرسیارێك لە دكتۆر بەرهەم سالح و دكتۆر تاهیر و مەلبەندەكەى یەكێتى بكەین بەو شێوەیە دەتانەوێ خزمەتى شارەكە بكەن و ئەم جۆرە دزانە رادەگرن و دەتانوێ خەلكى شارەكە دم بەست بكەن و قسەش نەكەن بۆیە ئەگەر زۆر بەپەلە دەریان نەكەن ئاخرى خێر نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست