کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


باڵی جەلالیزم ریفورمخوازان لە ریزەكانی ئاسایشدا دەر دەكەن

Friday, 20/02/2009, 12:00

1690 بینراوە


ماوەیەك پێش ئیستا بە بریاری عومەر فەتاح سەروكی دەستەی حمایەكانی خۆ ی كردە لیپسراوی ئاسایشی دەربەندیخان وە علی حەمىسالح كە سەر بە باڵی نەوشیروان موستەفایە دەركرا ئەو كارە كاردانەوەیەكی خراپی لێكەوتەوە تەنانەت لایەنگرانی بالی جەلالی لە ئاسایش گەرمیان دژی ئەو بریارە وەستانەوە(علی شەهید محمدجیگری ئاسایشی گەرمیان ومحمد مالیە بەریوەبەری ئاسایشی گەرمیان) بە ئاشكرا بە عومەر فتاحیان وتبو ئەم كارە پیچەوانەی یاسایە ئیمە وەكو ئاسایش نامانەوی ناكۆكیەكان بیگوێزینەوە بۆ ناو دەزگای ئاسایش پیمان باشە علی حمەسالح دەرنەكریت, بەلام عمەر فتاح پێیانی وتبوو من مەسۆلی ئیوەم ئەبێ ملكەچی من بن. دوای ماوەیەكی تر لیپسراوی ئاسایش خانەقین (ماجد خانەقینی) دەركردوو لایەنگرێكی بالی جەلالی توندرەوی خستە جیگاكەی هەر لە بەر ئەوەی گوتووبوی من لە ئاسایشدا نامەوی باسی تەكەتوولات بكرێ وە پورزای عماد سەیفوورەو ئەویش لە واژووكەرانی كۆنوسەكە بوو كە دژی دەسەلاتی گەندەلی جەلال بەرزكرایەوە. لە روژی پینج شەمەی رابردوو بە پیلانی عدنانی حەمەی مینا و لە سەر داواكاری ئەو حەمەی مالیە دەركراو گوێزرایەوە بەلام بە هۆی دەست لە كاركێشانەوەكەی كوسرەت رسول و یاوەرانی بریارەكە كاتی راگیراوە .دەركردنی حەمەی مالیە بەریوەبەری ئاسایشی گەرمیان هەر لەبەر ئەوەبووە كە دڵسۆزە بۆ كارەكەی خۆی وە كابرایەكی دەست پاك و داوین پاكەو خۆشەویستی خەڵكی گەرمیانە و دژی بریارەكانی عومەر فتاح رادەوەستی كە مەبەستی بنەبركردنی لایلانگرانی ریفورمە لە ئاسایشدا بۆیە داوا لە كاك كۆسرەت دەكەم هەولی جدی بدات بۆ راگرتنی ئەو بریارانەی عومەر فتاح چونكە عومەر فتاح وەكو ماری ژێر كا خەریكە هەموو دلسۆزان دەگەزێ .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)