لە پەیمانگاى تەكنەلۆجى هەولێر پۆستى بێ كۆتایى ؟
Thursday, 24/10/2013, 12:00
1029 بینراوە
بە ناوى چاك سازى و كۆمەڵگاى شارستانى و دیموكراتیەت ناوە ناوە ئاگاداریەك لە سایتێك یان ڕۆژنامەیەك بلاو دەكرێتەوە كە گوایە پۆستى بەتاڵ هەیە لە شوێنێكى سەر بە وەزارەتى خوێندنی بالا , وە ئارەزوومەند دەتوانێت سى ڤى () خۆى پێش كەش بكات, بۆ ئەوەى وا لە خەلكى هەژار و نەزان بگەیەنن كەوا هەموو پلە و پۆستێك بەگوێرەى لێهاتوو یی زاناییە.
ئەگەر سەرنجێك بدەینە ڕێبەرى دەرچووانى پەیمانگاى تەكنەلۆجى هەولێر (17) كە لەلایەن ڕاگرایەتى پەیمانگاى تەكنەلۆجى هەولێرەوە چاپ كراوە وە لە لاپەڕەكانى (39 وە 58 وە 85وە 98 وە 135) وێنە و بڕوانامەى سەرۆك بەشەكان و مامۆستایانى پەیمانگاى تەكنەلۆجى هەولێر تیایە ئەو كات دەزانرێت چەند سوكایەتى بە بڕوانامە دەكرێت وە زانست و زانست خواز و هیچ ئەرزشێكى نى یە. تەنها رەزامەندى ڕاگرى پەیمانگا نەبێت !
وەزیرى خوێندنی بالا فەرمانى كرد كە ئەو سەرۆك بەشانەى زیاتر لە 4 ساڵە لە پۆستەكەیانن دەبێت یەكێكى ترلە شوێنى دانرێت لە زۆربەى كۆلێچ و پەیمانگاكان جێ بەجێ دەكرێت , بەلام لەلاى ئێمە ئەو جۆرە بڕیارە فت لەبەر ئەوەى هەندێك لەوانە بەهیچ جۆرێك قسە لە قسەى ڕاگرى پەیمانگا ناكەن ئەگەر هەڵەش بێت !.
سەرۆك بەشەكان دەڵین : ئەگەر ڕاگرى پەیمانگا(د . ستار عوسمان) زیاتر لە 5 ساڵە ڕاگرى پەیمانگا یە ئامادە نەبێت لە پۆستەكەى لادرێت بۆ ئێمە لابدرین .