کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و وڵاته‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵ قوماره‌که‌ی لێکردووه‌، سلۆڤاکیایه‌

Thursday, 30/08/2012, 12:00


په‌یامنیری کوردستانپۆست 8 / سلێمانی
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نیو ده‌زگای زانیاری، که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت، به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاندن: ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی له‌سه‌ر کۆسره‌ت ره‌سوڵ و شاڵاوی کوڕی بڵاوکرایه‌وه‌ مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نزیکه‌ی شه‌ش مانگ به‌ر له‌ ئیستا، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێکی دیکه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانییدا سه‌ردانی شاری براتیسلاڤای پایته‌خی سلۆڤاکیایان کردبوو، ئه‌و مێزه‌ی لێی دانیشتووه‌ پێێ ده‌ڵێن: (VIP TAIBLE) واته‌ مێزی که‌سێکی زۆر بایخدار. گرتنی ئه‌و مێزه‌ بۆ ته‌نها که‌سێک، یان بنه‌ماله‌یه‌ک پاره‌یه‌کی زۆری ده‌وێت، که‌سی دیکه‌ بۆی نییه‌ بچێته‌ سه‌ر ئه‌و مێزه‌ و یاری بکات، واته‌ ئه‌و مێزه‌ به‌ تایبه‌تیی بۆ کۆسره‌ت ره‌سوڵ ته‌رخان کراوه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی: ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ گه‌یشتۆته‌وه‌ نێو ده‌زگای زانیاریی له‌وێ پارێزراوه‌، به‌ڵام نازانم دوایی چۆن هاتۆته‌ ده‌رێ و بۆ ئێوه‌یان ناردووه‌. له‌ پرسیارێکی کوردستانپۆستدا، که‌وا هه‌ندێک که‌س گومانیان هه‌یه‌، ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ کۆسره‌ت و کوڕه‌که‌ی بێت، به‌تایبه‌تیی روونکردنه‌وه‌که‌ی نووسینکه‌ی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم! له‌ وه‌ڵامدا سه‌رچاوه‌که‌ی نیو ده‌زگای زانیاریی وتی: کاک کۆسره‌ت ناسراوه‌ به‌وه‌ی قومار زۆر ده‌کات، نه‌ک ته‌نها ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیی و ئێمه‌ی ده‌زگای زانیاریی، به‌ڵکو له‌ ده‌ره‌وه‌ش که‌سه‌ نزیکه‌کانی خۆی ده‌زانن، ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی زۆریش هه‌موو ئه‌و راستییه‌ بینیوه‌، گریمان له‌به‌ر دڵی ئه‌وانه‌ وتمان ئه‌وان نیین، ئه‌مه‌ هیچ له‌ راستییه‌که‌ ناشارێته‌وه‌، کاک کۆسره‌ت قومارچییه‌ و  به‌ پاره‌ی زۆر یاری ده‌کات، ئه‌و جۆره‌ یارییانه‌ش واته‌ دۆراندن، نه‌ک بردنه‌وه‌. دۆڕاندن به‌ پاره‌ی زۆر، پاره‌ش پاره‌ی میلله‌ته‌.
سه‌باره‌ت به‌ روونکردنه‌وه‌یه‌ی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی هەرێم؟! به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی: نووسینگه‌که‌ی کاک کۆسره‌ت زۆر نه‌زانانه‌ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ باشترین وه‌ڵام بۆ هه‌موو خاڵی ناو روونکردنه‌وه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، بڵێن له‌ به‌ر خاتری ئیوه‌ با وابێت و ببڕێته‌وه‌!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە