پلانێکی مه‌سروور ئاشکرابووه بۆتیرۆرکردن وله‌ناوبردنی زهیدئاغا
Tuesday, 06/11/2012, 12:00
قسه‌نه‌که‌ی هه‌ر وه‌ی قسه‌بکه‌ی هه‌روه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم سیاسه‌تێکی ناشایسته ونامرۆڤانهی نوێی به‌رپاکردووه به‌تایبه‌ت دوای وه‌رگرتنی جه‌نه‌ڕاڵ مهسرووربهرزانی پۆستی سه‌رۆکی ده‌زگای ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان . پارتی چاکوقۆڵی لێهه‌ڵماڵیوه ودهستیکردووه به پلاندانان بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو ناحه‌ز ونه‌یاره‌کانی.
عه‌شیره‌تی به‌رزان دوژمنایه‌تیه‌کی کۆنی له‌گه‌ڵ هه‌موو عه‌شیره‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ریان هه‌یه، بۆیه بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی زۆرجار هێزی پارتییان به‌کارهێناوه بۆتۆڵه‌سه‌ندنه‌وه وشکستهێنان وبندهستکردنی ئه‌م عه‌شیره‌ت وهۆزانه، هه‌مووشمان هێڕشکردن وکهتنهکهی پارتیمان بۆ سه‌ر عه‌شره‌تی سوورچێکان وڕووخاندن وسووتاندن وتاڵانکردن وئه‌نفالکردنی دێیهکانیانمان له بیره.
ئێستا پلانێکی مه‌سروور ئاشکرابووه بۆتیرۆرکردن وله‌ناوبردنی زهیدئاغا که یه‌کێکه لهئاغاکانی عه‌شره‌تی سوورچی. ئه‌م زه‌ید ئاغایه پلان وهه‌وڵێکی مه‌سروور به‌رزانی بۆ کوشتنی ئاشکراده‌کات.
ئێستا جه‌نابی جه‌نه‌ڕاڵ مه‌سروور ئه‌مه به ناو زڕاندن ناوده‌بات وڕوو له‌دادگا ده‌کات بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و جێبهجێهێنانی عه‌داله‌ت. هه‌مووشمان ئاگامان له سه‌ربه‌خۆیی وعه‌داله‌تی دادگای کوردستان هه‌یه، ئه‌و داد ودادگایهی میله‌تی کورد وه‌زیر وداواکارییه گشتییه‌که‌ی ده‌ناسێت،ئه‌وه‌ی که داواکاری گرتن و کوشنی بۆ قه‌ڵه‌مه بوێره‌کان وئازادی خوازانی میله‌ته‌که‌مان دهوێت۰کهواته ئه‌وه‌ی دهنگنهکات ده‌کوژرێت ئه‌وه‌ی دهنگبکات ته‌سلیمی دادگا ده‌کرێت. که‌واته قسه‌نه‌که‌ی هه‌روه‌ی قسه‌بکه‌ی هه‌روه‌ی.
ئه‌مه ته‌نها که‌س و ته‌نها نموونه نییه، مه‌سه‌له‌که ی ڕۆژنامه‌نووس کارزان که‌ریم له‌هه‌ولێر ودووساڵ زندانیکردنی له‌سه‌ر قسه‌کردن وڕای ئازاد و‌ئێستا هه‌وڵی له‌ناوبردنی له‌زیندان ئه‌م فێڵه نوێیه‌ی پارتی ومهسرووری پیاوکوژ ڕسوادهکات وپه‌رده له‌سه‌ر مه‌به‌سته .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست