بۆ بزاڤی سه‌وز نه‌بوو به بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رانسه‌ری
Monday, 12/10/2009, 12:00
كه‌یهان یۆسفی
ئه‌گه‌ر سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران(1979ی زاینیی)، هێنانه به‌رباسی چه‌مكی "كۆماری ئیسلامی" وه‌ك سیستم وپێكهاتهیهكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆ بیر وڕای گشتی جیهان و به تایبه‌ت ئێران نامۆ و پێناسه‌یه‌كی روونی نه‌بوو، به‌ڵام كرده‌وه‌و ئاكاری ئه‌م رێژیمه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له ئاڵۆزیی دا چییه‌تی و ناوه‌رۆكی خۆی بۆدونیا ناساند.
ده‌سه‌ڵاتێكی تاك ڕه‌و و پاوانخواز كه هیچ بۆچوونێك جیا له بیركردنه‌وه‌ی خۆیان له لایان ره‌وایی نه‌بوو. جینایه‌ت و ده‌سترێژی له كاروباری تایبه‌تی خه‌ڵكدا ئه‌وه‌نده بوو كه هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌م پێكهاته‌دا، هێندێك له بیردارێژهران و دامه‌زرێنه‌رانی سه‌ره‌كیی خودی كۆماری ئیسلامی دژ به ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتدارێتی و بهرێوبهرییه راوێستان و ناڕزایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی بۆ نموونه ده‌توانین ئاماژه به ئایه‌تۆڵڵا" مونته‌زری" جێگری خومه‌ینی بكه‌ین.....
كۆماری ئیسلامی جیا له‌وه‌ی كه هیچ باوه‌ڕێكی به مافی تاكێـتی وهاووڵاتی بوونی دانیشتوانی ئێران نه‌بووه و نیه، هه‌ر چه‌شنه بیرۆبۆچوونێكی جیاوازیشی سه‌ركوت و بێده‌نگ كردووه و ته‌نات خولیای به‌ربه‌ره‌كانێ بۆ سه‌پاندنی هێژمۆنی خۆی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یشدا له سه‌ردایه.
ئه‌م رێژیمه بنه‌مای خۆی له سه‌ر دوو كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی ئایینزای "شێعه" كه ئه‌مه‌ش به چه‌مكی ویلایه‌تی فه‌قیه كورت كراوه‌ته‌وه و بیرۆكه‌ی رادیكاڵی"پان ئیرانیزم" دامه‌زراندووه و به جۆرێك ئه‌م دووانه‌ی به یه‌كتری گرێداوه و ئه‌م بۆچوونه‌ی وه‌ك بۆچوونی سه‌ره‌كیی و زاڵ پێناسه و ره‌وایی پێدهداوه.
بۆیه كه‌مینه نه‌ته‌وه و ئایینه‌كانی دیكه‌ی ئێران، یا ده‌بووا وه‌كوو بۆچوونێكی دۆڕاو له به‌رانبه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌دا كه بۆچوونێكی زاڵ بوو سه‌ری كڕنۆش دانهون و حازر به له بیر بردنه‌وه‌ی شۆناس و چییه‌تی خۆیان بن، یان به دوای شرۆڤه‌كردن وناساندن وپاراستنی شۆناسی خۆیان له به‌ارنبه‌ر هێرش و پاوانخوازی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌دا راوه‌ستن.
ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان دا و له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی سڕینه‌وه و ئاسیملهكردنی بۆچوونی كۆماری ئیسلامی دا راوه‌ستان ، به دڕندانه‌ترین شێوه كه‌وتنه به‌ر هێرش وپه‌لاماری دام و ده‌زگای سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی. ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ لێره‌دا وبیری بهێنینه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامیه هه‌ر له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی بزووتنه‌وه ئازادیخوازانه‌كانی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كان له گشت شوێنهجۆراوجۆرهكانی جیهان له لایه‌ن بۆچوون و ده‌سه‌ڵاته‌كانی زاڵ به سه‌ر ئێران‌دا به‌رێوه ده‌چوو و هه‌وڵی تواندنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی ئیتنیكی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیان ده‌دا به هیوای دروست كردنی " یه‌ك ده‌وڵه‌ت_ یه‌ك نه‌ته‌وه_ یه‌ك زمان" و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئێرانی كه‌ونار و ساغكردنه‌وه و دروستكردنه‌وه‌ی ئیمپراتوورییه‌كانی ئێرانی، كه تاهه‌نووكه‌ش ئه‌م خه‌ون و خولیا به په‌رچه‌كرداری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی وه‌كوو خه‌ون ماوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌یكه لێره‌دا ده‌مانه‌وێ ئاخاوتنی له سه‌ر بكه‌ین، ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرایه به سه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ك به نێوی بزووتنه‌وه‌ی "سه‌وز" و هۆكاری گشتی نه‌بوون و لاواز بوونی ئه‌م بزاڤه له ناوچه‌كانی نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌كانی ئێران‌دا.
هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران ، گۆڕه‌پانی ململانێ و دركاندنی دژایه‌تی وناكۆكی نێوان باڵه‌كانی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی وپچڕانی یه‌كیه‌تیی و یه‌كگرتوویی و راوه‌ستانی ئه‌و لایه‌نانه له به‌رانبه‌ر یه‌كتردا بوو.
لایه‌نی ریفۆرمیست كه سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گرێته‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی حه‌وته‌می سه‌رۆك كۆماری "موحه‌مه‌دی خاته‌می" له ساڵی 1376ی هه‌تاوی ، له ماوه‌ی 8 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی خاته‌میدا ئه‌م لایه‌نه نه‌یتوانی هیچ گۆڕانكارییه‌ك له پێكهاته‌ی ئه‌م رێژیمه‌دا پێك بێنێ و دوایی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی نۆهه‌می سه‌رۆك كۆماری و خولی حه‌وته‌می مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی‌دا تووشی دۆڕاندنێكی گه‌وره هات. ئه‌م ره‌وته له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری‌دا به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خۆی وناساندنی پالێوراوه‌كانی واته "مووسه‌ویی "و" كه‌ڕووبی "و هه‌ڵگرتنی دروشمێكی سه‌وز و ریفۆرم كه‌وته به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ لایه‌نی بناژۆخواز و بونیادگه‌رای سه‌ر به سپای پاسداران و كه‌سایه‌تیی ویلایه‌تی فه‌قیه كه "ئه‌حمه‌دی نیژاد" پاڵیوراویان بوو.
جیا له هه‌ڵوێست و پڕۆپاگه‌نده‌كانی ئه‌م ره‌وته له راگه‌یاندنه گشتیه‌كاندا كه ته‌نیا به مه‌به‌ستی به‌شداری هه‌ره زۆرتری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردندا بوو، له به‌یاننامه‌كانی خۆیاندا جه‌ختیان ده‌كرده‌وه له سه‌ر: "ئه‌سڵی باوه‌ڕمه‌ند بوون به به چه‌مكی ویلایه‌تی فه‌قیه، پاراستنی پێكهاته‌ی كۆماری ئیسلامی، گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌ماكانی سه‌ره‌تای شۆڕش و سه‌رده‌می خومه‌ینی، رێزلێنان له یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی "و...
ته‌نیا جیاوازی ئه‌وان له گه‌ڵ لایه‌نی به‌رانبه‌ردا چۆنیه‌تی حكوومه‌ت كردن و پێكهاته‌ی حكوومه‌ت نه‌بوو به‌ڵكوو كێ ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێ له لایان گرنگ بوو.
دوابه‌دوای راگه‌یاندنی ئاكامی هه‌ڵبژاردن و دۆڕانێكی دووباره‌یان به هۆی هه‌بوونی ساخته‌كاریی له هه‌ڵبژاردن و گوایه پێشێل بوونی مافه‌كانیان بانگه‌شه و داوایان له خه‌ڵك كرد به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه و هێمنانه بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان به ته‌مای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان. خه‌ڵكی تینووی ئازادی ئێرانیش به هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان دروشمه‌كانیان دژ به بنه‌ما و ئه‌سڵی پێكهاته‌ی كۆماری ئیسلامی واتا ویلایه‌تی فه‌قیه گۆڕاو و به پێچه‌وانه‌ی خواستی رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز خوازیاری رۆخانی كۆماری ئیسلامی بوون.
خاڵی هه‌ره لاوازی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كه له‌م ماوه‌دا شه‌قامه‌كانی گه‌وره شاره‌كانی ناوه‌ندی ئێرانی له به‌رگرت بوو به‌ری بوونی ئه‌م بزاڤه له پشتیوانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی و سه‌رانسه‌ری نه‌بوونی بوو. "هۆركهایمێر
" یه‌كێ له بیرداڕێژهرانی رێبازی فرانكفۆرت ده‌ڵێت" كاتی شۆڕشه‌كان ساتێكه، ده‌بێ كه‌ڵكی شیاوی لێ وه‌ربگیرێ، ئه‌گێنا سیستمی كۆن ده‌كه‌وێـته نۆژه‌نكردنه‌وه‌و ساغكردنه‌وه‌ی خۆی". ئه‌وه‌یكه بینیمان كه‌ڵك وه‌رنه‌گرتن له‌م ده‌رفه‌ته له ئێران‌دا بوو.
هه‌روه‌ك گوتمان نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كانی ئێران له مێژه‌وه بوون وشوناسیان نكۆڵی لێده‌كرێ وده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئیتنیكی یانه.شه‌پۆلی سه‌وز كه رێبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی به‌رهه‌م و هه‌ڵقوڵاویی نێو دڵی ده‌سه‌ڵات بوو خوازیاری ریفۆرم له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و كێشه‌كه‌ی كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات كردن بوو به‌ڵام برینی له مێژه‌ی سه‌ردڵی نه‌ته‌وه‌ژێرده‌سته‌كانی ئێران بۆچوونی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و ده‌سه‌ڵاته ناوندگهراكان بوون، بۆیه ئه‌و هه‌ڵه‌ی كه نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له كاتی رۆخاندنی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و سه‌ره‌تای شۆڕشی ئێران‌دا تووشی بوون ئه‌مجاره دووپاتیان نه‌كرده‌وه. ئه‌وه‌یكه روون بوو ئاسۆی بزاڤی سه‌وزبوو كه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی مووسه‌ویی یان كه‌ڕووبی بوو بۆ پته‌و كردنه‌وه‌ی ئهستوونهكانی كۆماری ئیسلامی و درێژتر كردنه‌وه و بنه‌چه‌یی كردنه‌وه‌ی بۆچوونی زاڵی ناسیۆنالیزمی پاوانخوازی فارس، بۆیه گه‌لانی دیكه‌ی ئێران به ته‌مای ده‌ربازبوون له دۆخی "مه‌وجوود" هه‌وڵی پێكهێنانی ئاسۆیه‌كی نادیارترییان بۆ خۆ نه‌دا و خۆیان نه‌كرده ئامرازی ده‌سه‌ڵاتخوازی هیچ بۆچوون و لایه‌نێك و ئه‌مجاره ئه‌وه‌یان له به‌رچاو بوو كه دوایی چی به ئه‌وان ده‌گات؟ ئایا دوای سه‌ركه‌تنی ئه‌م بزاڤه مافه‌كانی ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ؟ ئایا ئه‌م بزاڤه و رێبه‌رانی هیچ به‌هایه‌ك به ماف و خواسته‌كانی ئه‌وان ده‌ده‌ن؟ نه‌بوونی وه‌ڵامێكی شیاو له لایه‌ن ئه‌م بزاڤه‌وه بووه هۆی نه‌بوونی هیچ هیواو تامهزرۆیهك له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران بۆ به‌شداریكی گشتی له ره‌وتی نارزایهتیهكانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران‌دا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان سه‌لماند كه پێكهێنانی ئێرانێكی دێموكراتیك بێ به‌شداری و هاوكاری ئه‌وان و دانپێنان به ماف و خواسته‌كانیان ناموومكینه. ئه‌وه‌یكه راستی و واقییهتی هه‌لومه‌رجی ئێران بێت نه‌مانی شه‌رعیه‌ت و قه‌یرانی ره‌وایی ئه‌م حكوومه‌ته‌یه كه له‌نێو خۆ تووشی بووه و هه‌روه‌ها دۆخی ناله‌باری له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی وناوچهیدا.به‌ڵام ئه‌وه‌یكه پێویسته جه‌ختی له سه‌ر بكه‌م ئه‌وه‌یه كه به‌شداری نه‌كردنی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی ئێران و پشتیوانیی نه‌كردنیان له ره‌تی سه‌وز به مانای ئه‌وه نییه كه دژی كۆماری ئیسلامی نین به‌ڵكوو به مانای دژایه‌تی له گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه مێژووییه‌یه كه نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست به هه‌موو جۆرێ هه‌وڵی پاراستنی ده‌دا.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست