تاوانه‌کانی تورکیا و تاوانه‌کانی ده‌سه‌لاتی حیزبیی ئه‌نفالچی ته‌واوکه‌ری یه‌کترن
Friday, 30/12/2011, 12:00
تاوانی کۆمه‌ڵکوژییه نوێکه‌ی تورکیا به‌رده‌وامکردنی میژووی ئه‌و پرۆسه و زنجیره جینۆساید‌و کۆمه‌لکوژی و ره‌شبکوژیی و ره‌شبگیریی یانه‌ن که بناغه ره‌گه‌زپه‌رستییه‌کانی ده‌وله‌تی تورکیان له سه‌ر بنیاتنراوه. .. درێژه‌پێدانی سیاسه‌تی که‌مالیستی کوشتنی که‌لتورو زمان و شارستانێتیی و که‌سێتی کوردییه له کوردستانی داگیرکراوی باکوور و به تایبه‌تیتر درێژه‌ی ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه دڕندانه‌ن که چه‌ند ساڵه تورکیا بۆ سه‌ر باشور و باکووری کوردستان دژی مه‌ده‌نییانی کورد ئه‌نجامیان ده‌دا شانبه‌شانی شاڵاوی شۆڤێنیانه‌ی سه‌رکوتکردنی ئازادییه دیمۆکراتی وسیاسیی و که‌لتوورییه‌کانی 20 ملیۆن کورد له تورکیا.
به تایبه‌تیتر ئه‌م کۆمه‌لکوژییه دوای سه‌ردانه‌کانی هه‌ر یه‌ک له نێچیروان بار‌زانی و مه‌سعود بار‌زانی و د. به‌رهه‌م بۆ تورکیا و به‌کار‌هێنانی فرۆکه‌ی کوشنده‌ی درۆن و چه‌کی کیمیایی بۆ کۆمه‌لکوژی 37 گه‌ریلای په‌که‌که - و به‌رده‌وامی بۆردومانکردن و وێرانکردنی دێهاته‌کانی کوردستانی باشوور‌و ده‌ربه‌ده‌رکردنی خه‌لکه‌که‌ی و گه‌یاندنی زیانی ماددی و گیانیی پێیان، دێن. که ده‌سه‌لاتی کوردی چه‌ند ساڵه تاوانکارانه بێده‌نگه به‌رامبه‌ریان و له پاداشتدا زیاتر وزیاتر ده‌بێته دارده‌ستی ده‌سه‌لاتی شۆڤێنی تورک و خزمه‌تکاری ئامانجه ئابووری و سیاسییه ستراتیجییه‌کانی. بازاری کوردستان بازارێکی کۆلۆنیالی ئاواڵه‌ی بێ چاودێری و لێپرسینه‌وه‌یه بۆ کۆمپانیا تورکییه‌کان و به‌رهه‌مه گومانلێکراوه‌کانیان و پرۆژه سه‌قه‌ته‌کانیان و چالاکییه نهێنیگه‌رییه‌کانیان.
له عێراق سه‌رۆک کۆمار کورده، وه‌زیری ده‌ره‌وه کورده، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی په‌رله‌مان کوردن و چه‌ندین وه‌زیری کورد‌و 57 ئه‌ندامی په‌رله‌مان و چه‌نده‌ها سه‌فیری عێراقی کورد و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریم له ولاتانی جیهان هه‌ن و سه‌رباری ئه‌مه‌ش کورد هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌تی خۆی هه‌یه‌و چه‌ندین کونسولی ولاتانی جیهان و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان له هه‌ولێرن. . که‌چی نه‌ک تاوانه‌کانی تورکیا راسته‌وخۆ نه‌گه‌ینراونه نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان ، که ده‌بوو ده‌مێکه‌و به‌رده‌وام له پێشه‌وه له سه‌ر زمانی تاله‌بانی و بار‌زانی و زێباری و به‌رهه‌م ساڵه‌ح، ئه‌مه بکرابایه، له هیچ پلاتفۆرمێکی سیاسی جیهانیی و ته‌نانه‌ت له ئاستی عیرا ق و کوردستانیشدا به نووزه‌یه‌کێش باسی تاوانه‌کانی تورکیا ناکرێ هه‌روه‌ک ته‌یاره‌کانیان بۆ سه‌فاو سه‌یران بێنه کوردستان و تاوانه‌کانیان به‌رامبه‌ر کورد به‌شێک بێ له ستراتیجی رزگاری کوردستان . ىێشه‌رمانه‌ش له‌م هه‌لومه‌رجه‌داو له‌گه‌ڵ په‌ڕه‌سه‌ندنی سه‌رکوتکردنی کورد له ئێران وسوریاشدا، که دیسانه‌وه قه‌ت وشه‌یه‌کیان بۆ ئیدانه‌ی تاوانه‌کانی ئه‌و دوو ده‌وله‌ته نه‌درکاندوه، نا و به ناو ده‌سه‌لات و ده‌زگا میدیایی یه سێبه‌ره‌کانی، باسی راگه‌یاندنی ده‌وله‌تی کوردی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن. ئه‌م قه‌وانه هه‌میشه له کاتێکدا دێت که سیاسه‌تێکی کوردکوژی و سامان داگیرکردن و تالان و دزیی و سه‌رکوتکردنی ئازادی و مافه‌کانی جه‌ماوه‌رپلان و پراکتیس ده‌کرێ. کام کوردستان سه‌ر به‌خۆ ده‌کرێ؟ به پێی چ ده‌ستوورو رێفراندۆمیك؟ به پێی چ بریارێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان و ڕێکه‌وتنی نێونه‌ته‌وه‌یی؟له‌گه‌ڵ کام ده‌وله‌ت؟ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م سێ پارێزگایه که هێشتا یه‌ک ئیداره‌و دارایی و هیچ ده‌زگایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نییه‌و دوو میرنشینی زڕو بێبه‌رهه‌م و بێ سراکتووری ده‌ستووری و دارایی و یاسایی ده‌زگایی و ژێرخانه، که ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی داگیرکه‌ر و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیان خستوویاننه ناو گیرفانی خۆیانه‌وه و هه‌ر رۆژه ئێران و تورکیا لایه‌کی بۆردومان ده‌که‌ن و خیرو به‌راته‌که‌یان هه‌ڵلوشیوه؟ یان هی خانه‌قین و که‌رکوک و شه‌نگاریش؟ یان دیاربه‌کرو ده‌رسیم؟ یان ئه‌مه ته‌نیا خه‌ونی ناشاعیرانه‌ی عه‌قله نه‌خۆش و خیانه‌تکاره‌کانه؟
ده‌سه‌لاتی حیزبی بنه‌ماله‌یی ده‌سه‌لاتێکی ئه‌نفالیی و به‌رده‌وامکه‌ری هه‌لومه‌رجی ئه‌نفالکردن دژ به ژیان و ئازادی و ماف و پاشه‌رۆژی نه‌وه‌کانی کوردستانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک. کۆمه‌لکوژی له‌و چه‌شنه‌ی تورکیا به‌رامبه‌ر کوردی باکوور ده‌یکا، هه‌موو حه‌فته‌و مانگێکێش له شار‌و شارۆچکه‌کانی میرنشینییه وابه‌سته‌کانی باشووریش به رووداوی جادده‌و خۆکوشتن و کوشتن و خوار‌دنی به‌سه‌رچوو روو ده‌ده‌دا. ئه‌و سیاسه‌تانه ته‌واوکه‌ری یه‌کترن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست