کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


حزبە ئیسلامیەكانى كوردستان و ترس لێیان ؟

Tuesday, 22/10/2013, 12:00

1672 بینراوە





تا ئێستا بەبێ بوونى هیچ ئەزموونێكى دەست لێدراو و ئازمایشێكى ئەوتۆ لێرەو لەوێ خەڵكانێك هەن بەبێ بەڵگە بۆ قسەكردن لەسەر ئیسلامى سیاسی كوردستان، سێرەى تفەنگیان دەنێنە تاریكى بەڵگەیەكى بێ بەڵگە و گوللەی گرچكبڕی پێوە دەنێن ، بەدەستى تیرۆر و تێكدەریان دەدەنە قەڵەم و بە لەباربەرى دیموكراسی و پێشێلكاری مافی مرۆڤیان دادەنێن و كە دەست بۆ هەر بزوتنەوەیەك درێژ بكەن كە هەڵگری پەیامى ئیسلامبێ و لەمەیدانەكەدا كاری سیاسی پیادە بكات ئەوە بێ هیچ دوو دڵیەك ئەو دروشمگەلانەى سەرەوەیان بۆ دەكەنە كاڵا و بەبەریاندا دەبڕن.

هەڵبەتە مەسەلەى سیكۆلاریزم و حوكمى ئیسلام بووەتە بابەتێكى گەرمى ڕۆژ و لەتەواوى وڵاتە بەناو ئیسلامیەكاندا مقۆ مقۆ و مشت و مڕی زۆری لەبارەوە دەكرێ و هەر یەكە لەدیدگایەكی تایبەتی خۆیەوە خوێندنەوە و شرۆڤە بۆ ئەو دوو چەمكە دەكات كە لەبنەڕەتدا هەقیقەتێكى حاشا هەڵنەگر هەیە لەوەى وڵاتە پێشكەوتووەكانى ئەوروپا و ئەمریكا و وڵاتانى تر كە لەكەش و هەوایەكى وادا ژیان بەسەر دەبەن قەت ناكرێ هەمان مۆدێلی ئەوان بە وڵاتێكى ڕۆژهەڵات بچوێندرێ و هەمان شت(ئەوەى هەیە و ڕوو دەدات) وابەئاسانى بۆ ئەو وڵاتە بگوێزیەوە لەكاتێكدا ئەوان بە قەناعەتێكەوە تەماشای ژیان دەكەن و ئەوانیتریش لەدەستگرتن بەئاینى ئیسلامەوە بەو قەناعەتەوە دەڕواننە دین و ژین بەوەى مرۆڤ كەرامەتى تەنها لەچوارچێوەى یاسا و ڕێسا پیرۆزەكان پارێزراودەبێ و بەختەوەری كاتێك دێتە بەر كە هەمووان بەدیدى جیاوازى ئاین و ئاینزا و ڕەنگ و دەنگ و ڕەگەزو هەر بیروبۆچۆنێكی تر بەیەكەوە دروشمى پێكەوە ژیان بكەنە سەرقافڵەى ژیان لە سەرفسوونیكردن و بەڕێوەبردنى كاروبارەكان، بەكڵۆجی دەتوانن دەست بەو فەرهەنگ و كلتوورەوە بگرن كەوەك ئاداب و داب و نەریتێكى ئاوێتەبوو بە دەقەكانى ئایەت و فەرموودە و ئەو ئاینەى لەسەری دامەزراوە(ئەوجا هەر ئاینێك بێ) بەهەموویان دیمەنێكى جوانی شارستانى نیشانى دونیای دەرەوە بدەن لەوەى لەسایەى ئەم حوكمەدا كەس ستەم لەكەس ناكات، و هەمووان خۆ بەخەمخۆر و پەرۆش دەزانن كە لەژێری چەتری ئەو دەسەڵاتەدا بەئازادی پیادەى بنەماكانى دیموكراسی و مافی مەدەنى دەكەن.

من وای نابینم هەموو دەوڵەتێكى بەناو دیموكراسی دیموكراسیبن وەكو چۆن وای نابینم هەموو حوكمێكى ئیسلامى هەموویان وەكو گروپە تیرۆریست و توندڕەوەكان بەهەمان شێوە بیر بكەنەوە..كەواتە خوێندنەوەمان چیە ئەگەر وابزانین هەموو وڵاتانى ئەوروپی وەكو حوكمى هیتلەر و میلۆسۆڤیج تەماشای دیموكراسی دەكات و بەپێچەوانەوەیش حوكمە توندڕەوەكان وەكو ئەوەى لە ئەفغانستان ڕوویدا بەهەمان هەناسەوە تەماشای ئەو حوكمە دەكەن كە لەسایەیدا پیادەى شەرعی خوا دەكرێ.

لەپرۆسەى دیموكراسیدا هەموو شتێك ڕەها نییە، ڕەنگە لەو قسەیەدا ئەوەمان بۆ دەربكەوێ كە چۆن لەفەڕەنسا و هەندێ وڵاتانی دیكەى ئەوروپا و ئەمریكایش كە بانگەشەى دیموكراسی دەكەن و خۆیان بەسەرقافڵەى ئەو كاروانە دەزانن لە پیادەكردنیدا كەچی لەهەندێ ڕووەوە هەر خۆیانن پێشێلی بنەماكانى مافی مرۆڤ و دیموكراسی دەكەن، مەردوم لەسەرەتایترین مافەكانى دا مرۆڤ چۆن ئازادە ئەو جلەى لەبەری دەكات چۆنبێ و چ ستایڵێك هەڵبژێرێ، لێرەدا ئافرەتێك جلەكەى كورت و تەنك و تەسكە تا ڕادەى تەواو خۆ ڕووتكردنەوەی كاتێ ئەو دیمەنە بە ئازادی تاك دەدرێتە قەڵەم كەچی لە پێشێلكاریەكانیدا هەمان ماف و ئازادی بەئافرەتێك نادات كە بە كەیف و حەز و ڕەزا و ئارەزووى خۆی و بیروباوەڕی خۆی لەجیاتى ئەو جۆرە جلانە، جلێكی بەئەدەب بپۆشێ و خۆی بكاتە باڵاپۆش، كەچی ئەو ئازادیەى لێ زەوت دەكرێ و لەو ڕوانگەوە ڕێی لێ دەگیرێ سەرپۆش لەسەر بكات كە هەقیقەتى دیموكراسی ئەوەیە ئافرەت ئازادە سەرپۆش بپۆشێ یان نایپۆشێ و...هتد. هەمان شتیش بۆ ئەو كەسانەى لەژێر حوكمى دەوڵەتى ئیسلامیدان ئەویش ناكرێ ئافرەتێكى ناموسڵمان ئەوجا مەسیحیبێ یا جولەكە بەزۆر لەچكى پێ لەسەر بكەیت و لەمەڕ بابەتەكانى دیكەى كوشت و بڕ و..هتد.

حزبە ئیسلامیەكانى كوردستان بەپێی ئەو ئەنجامانەى لەهەڵبژاردنەكانى21/9/2013بەدەستیان هێنا، ئەوە دەردەخەن لەم مەیدانەدا سەرەڕی كورتهێنان لە دەنگەكانیاندا، كەچی بەپێی ئیستحقاقاتى ڕێژەى كورسیەكان سەركەوتنى بەرچاویان بەدەست هێناوە و ئەو حاڵەتەیش حاشای لێ ناكرێ و واقیعە بەوەى یەكگرتووى ئیسلامى لە خولی ڕابردووى پەرلەمان ئەگەر 8كورسی هێنابوو، ئەوە لەم هەڵبژاردنەى ئەمجارەدا كردیە 10 كورسی و كۆمەڵی ئیسلامیش لە4 كورسیەوە كردیە6كورسی و بزوتنەوەى ئیسلامیش ئەگەر چی رێژەییەكى وا زیادیان نەكردبێ هەر كورسیەكەى خۆیان بەبێ یارمەتى پاشماوەى دەنگەكان هێنایەوە. لەو ڕوانگەوە ئەوەى زەروورە و پێویستە ئاماژەى پێبكەین هەقە هەموو لایەك لەبەر هەستیاری ئەم بارودۆخە كە تا بەم ئان و ساتە ڕادەگات هێشتا كورد هەڕەشەى ناوەند و وڵاتانی دراوسێی لەسەرە، ناسك و هەستیاری ئەم قۆناغە لێكدانەوەیەكى هەڵەیە ئێمە لەجیاتى چاكسازى و ڕێكخستنەوەى نێو ماڵی كورد و دەست نیشانكردنى گەندەڵی و كەموكوڕیەكان و وتاری یەكگرتووى سیاسی كورد، تەنها و تەنها بیر لەوە بكەینەوە هەستى یەكتر بریندار بكەین و یەكتر تۆمەتبار بكەین بەوەى پیاوى ئەم وڵات و ئەو وڵاتەیە، لەكاتێكدا واقعێك هەیە بەوەى خەڵكى كوردستان لەسەدا نەوەدی هەڵگری شوناسی ئیسلامە و ئیدى تا چەند بەو ئاینەوە پابەندە ئەوە مەسەلەیەكە قسەى لەبارەوە ناكەین بەتایبەت لەمەڕ سەرچاوەى دەستوور كە ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە هەیە بزوتنەوەى گۆڕان لەتەك دوو هاوپەیمانە ئیسلامیەكەدا كار لەسەر ئەوە دەكەن كە سەرچاوەى دەستوور لە هەرێمدا دەبێ ئیسلامبێ، ئەو هەڵوێستەیان لێ دەكەنە هات و هەلڵا و دۆڵ لەدوو كوتان كە چۆن دەبێ گۆڕان كە هەڵگری دیوێكى بیری عەلمانیە و كەچی پشتگیری لە پرۆسەیەكى وادا دەكات لەكاتێكدا سەرچاوەى دەستووری ئەو عێراقەى تا بەم ئان و ساتە ڕادەگات كە بودجەمان لەوێوە بۆ دێ و تا ئەم وەختەساتە هەرێمەكەمان سەر بە ناوەندە، ئەوان پێیان عەیب نەبێ و شانازی بەو دەستوورەوە بكەن كە سەرچاوەى تەشریع ئیسلامە، ئەى بۆ ئێمە پێمان شەرمبێ كە خەڵكەكەى لەسەدا نەوەدى بەناسنامە هەڵگری ئیسلامە و سەرچاوەكەى ئیسلامبێ؟ ئاخر ئیسلام دەعبایەك نیە پەلاماری ئەم و ئەو بدات نەخاسمە ئەوانەى عیلمانین و بەهەموو شێوەیەك حوكمى ئیسلامى و تەنانەت بچوكترین بڕگەى نێو شەرع ڕەت دەكەنەوە، من دوور لە هەر ئینتیمایەكى حزبی ئیسلامى سیاسی و لە سۆنگەى هەستى نەتەوایەتیەوە وای دەبینم خەڵكى كوردستان لەهەر ڕاپرسیەكدا پێی بڵێی: حەز دەكەى سەرچاوەى تەشریع ئسلامبێ یا عیلمانى بێگومان زۆرترین خەڵك بەهەموو ئەوانەى لەڕەوتى ڕاست و چەپدان و كارنامەیان وێڕای پێچەوانەى بەرنامەى حیزبە ئیسلامیەكان، ئەوجا ئیسلام ڕەت ناكەنەوە لەكاتێكدا ئەو حاڵەتە لە دەستووری عێراق جێگیر كراوە و بە پێچەوانەى ڕەنگە چارەنووسی هەرێمەكەمان بەرەو ئاقارێكى مەترسیدار ببەن لەكاتێكدا بوونى دەستوورێكى لەو چەشنە هیچ هۆكارگەلێ نییە لەوەى بیكەینە پاساو و ترسمان لەوە هەبێت كە ئەگەر وامان كرد ئەوا دۆست و هاەوپەیمان و ڕۆژئاوا پشتمان تێ بكەن، دەبا هەموومان پێش ئەوەى بڵێین: حیزبی عیلمانین یا حیزبی ئیسلامین، بابڵێین كوردین.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)