ئاگادارییه‌ک له کوردستانپۆسته‌وه بۆ دانیشتوانی به شه‌ره‌فی ههرچوارشارهکهی باشوری کوردستان.
Monday, 02/03/2009, 12:00
خه‌لکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان له خۆشه‌ویستی ئێوه و خاکی کوردستان ، له یادی راپه‌رینی خه‌لکی کوردستان ،ئێمه له‌کوردستانپۆست بۆ هه‌ر شارێک له چوارشارهکهی کوردستان و کوردستانیش به گشتی ئه‌لبومێکی تاوانباران ده‌که‌ینه‌وه ، ئه‌و تاوانبارانه که بێگوێدانه هیج به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤدۆستی و ژینگه‌پارێزی که‌وتوونه‌ته گیانی خه‌ڵکی کوردستان و له هه‌موو ئاسته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی رۆڵی زۆر نێگه‌تیڤانه‌یان گێراوه و حاڵی حازریش ده‌یگێڕن.جا بۆیه داواکارین ناو و ێنه‌ی تاوانبارانی شارهکهتانمان بۆ بنێرن له گه‌ل ئه‌و کاره قێزه‌وه‌نه یا تاوانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه ، ئێمه‌ش له نیو ئیجماعی (زۆرینه) ناوه‌کان ده‌خه‌ینه نێو ئه‌لبوومه‌که و وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ تاوانباران ده‌یخه‌ینه به‌ردیدی به‌رێزتان و رای گشتی و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی.
خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست داواکارین له هه‌ڵبژاردنی تاوانباران دوور له رقی که‌سی پێوه‌ره‌کان به‌کارببرێت . پێودانگه‌کانی پیشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ و ئه‌تکردنی نامووسی ژنان و تێکدانی شار و گه‌نده‌ڵی تا ده‌گاته خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ست تێکه‌لکردن له گه‌ڵ داگیرکارانی کوردستان ،ببن به تۆمه‌تی ئیدانه‌کردنیان.
ئه‌م پڕۆژه‌یه گرنگه ئه‌گه‌ر پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان له 19/5/2009 ئاماده‌بکرێت و بخریته به‌ردیدی خه‌ڵکی کوردستان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست