کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


یەكێتی و لاهوری برازای تاڵەبانی ژیانی هاونیشتمانیانی كوردستان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌خه‌نه‌ بەر مەترسیەوە؟

Monday, 09/05/2011, 12:00


لە یەكەم لاپەڕەی ئەمڕۆی رۆژنامەی روداودا كە لە زاری لاهوری برازای جەلال تاڵەبانیەوە راگەیندراوە، گوایە دەزگای دژە تیرۆر جێگا و مەكانی ئوسامە بنلادنیان كەشف كردوە و بە هۆی كوردەوە بووە، ئەوەش لە رێگای تەتەرێكی قاعیدەوە و لە كەلار دەستگیركراوە كە بە ناوی (حەسەن گول)ەوە بووە و خەڵكی پاكستان بووە. ئەمەشە لینكی هەواڵەكەیە.

http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/6025.html

لەو كاتەوەی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیان شەڕی دژە تیرۆریان راگەیاندووە بەرامبەر بە رێكخراوی قاعیدە، لەو دەمەوە بە هەزاران ئەندامی ئەو ریكخراوە لەلایەن هیزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیەوە دەستگیركراون ، خێرە ئەو هەزاران ئەندامەی رێكخراوی قاعیدە جێگای ئوسامە بنلادنیان نەزانیبێت، بەڵام دەپرسین ئایا بۆ دەبێت نهێنی جیگا و مەكانی ئوسامە بنلادن تەنها ئەو ئەندامەی رێكخراوی قاعیدە زانیبێتی، كە دەزگای بە ناو دژە تیرۆرەكەی لاهوری برازای تاڵەبانی دەستگیركراوە ئه‌مه‌ی که‌شف کردووه‌؟ گریمان بە قەولی لاهور و حیزبەكەی ئەو هەواڵە راستە، بەڵام چۆن دەتوانێت ئەو هەواڵە بڵاو بكاتەوە كە ژیانی هاونیشتمانیانی ئەم وڵاتەی سەرتاپاخستوەتە بەر مەترسی هەرەشەی توڵەكردنەوەی قاعیدە لە خەڵكی كوردستان و ئەمنی قەومی وڵاتیشیان خستوەتە بەر مەترسییەكی گەورەوە.
ئەوەتا ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی كە ئیمكانیاتی مادی و ئیستخباراتی زۆر و زەوندیان لە بەردەستدایە و حوكمی هەمو جیهان دەكەن، كەچی پێش بڵاو بونەوەی هەواڵی كوشتنی ئوسامە بنلادن هەمو رێوشوێنێكی ئەمنی توندو تۆڵیان گرتوەتەوە بەرو هەمو هاوڵاتیان و سەفارەت وكۆنسوڵخانەكانیان لە سەرتاپای جیهاندا ئاگاداركردوەتەوە لە هەرەشی تۆڵەسەندنەوەی رێكخراوی القاعیدە و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا لە ئینزاری 3 دان، بۆ ئەوەی بتوانن هاونیشتمانیانی خۆیان لە هەرچ كردەوەیەكی تیرۆرستی بەپارێزن.
بەرپرسانی وڵاتی پاكستانیش پاش بڵاوبونەوە كوشتنی ئوسامە بن لادن لەلایەن ئۆباما سەرۆكی ئەمریكاوە، بێ ئاگای ان لە بە ئەنجام گەیاندنی عەمەلێی كوشتنەكە راگەیاندوە، لەبەر ئەوەی هاونیشتمانیەكانی نەكەوێتە بەر هەرەشەی توڵە سەندنەوەی رێكخراوی القاعیدە. ئەوە لە كاتێكدایە وڵاتی پاكستان خاوەنی دەوڵەتی خۆیەتی لە روی یاسا نێودەوڵەتیەوە. كەچی لاهوری سفرە دریش بەبێ ئەوەی كەس باسی كوردستانێكی كردبێت كە خاوەنی سێ پارێزگایەوە و حكومی جەنگەڵستانی تیدا بەڕێوە دەبرێت،لەلایەن چەتە و مافیكانی حیزبەوە، لەخۆیەوە هانی رێكخراوی قاعیدە دەدات بۆ بە ئەنجام گەیاندنی كاری تیرۆریستی لە كوردستاندا، لێ لاهور و حیزبەكەی ئەو راستیە باش دەزانن كە ئەمە بانگێشتكردنی رێكخراوی قاعیدەیە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی كاری تیرۆرستی دژ بە هاونیشتمانیانی كوردستان، بەڵام لاهوری سفرە دڕو حیزبە زەلیلەكەی باكیان بەمردنی خەڵكی كوردستان نیە، چونكە هەرچ كارێكی تیرۆرستی لە كوردستاندا ئەنجام بدرێت تەنها خەڵكی سڤیلی كوردستان دەبێتە قوربانی، خۆ بەرپرسەكان و كوڕی بەرپرسەكان هیچیان لێبەسەر نایەت و هەرچیش هەبێت وەكو بەرزەكی بانان بۆی دەردەچن، هەر بۆیە ئەوەی گرنگە بەلای ئەوانەوە مانەوەی خۆیانە لە دەسەڵاتدا و خۆشەویستكردنی خۆیان و حیزبەكانیان لەلای ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیان.
وەكو چۆن جەلال تاڵەبانی بە خوێنی ئەنفال و كیمیاباران و كۆمەڵ كوژی گەلەكەمان گەیشتە مەرامە شەخسیەكانی خۆی سەر كورسی سەرۆك كۆماری عێراق، وەكو نەوشێروان مستەفاش ماوەیەك پێش ئیسَتا نوسیبوی جەلال تاڵەبانی جارێكیان وتوێتی: ئاخ بۆ دو سێ هەڵەبجەی تر، لێ ئێستاش برازە لوسەكەشی كە عارەقی بۆ كوردایەتی نەكردوە و بە خۆینی شەهید و ئەنفالو قوربانی و ماندوبونی كەس و كاری ئێمە، چوەتە سەر كورسی دەسەڵات وخەڵكی ئازادیخوازی كوردستان تیرۆر و ئەشكەنجە دەكات، ئەم كابر سفرە دڕەش ئیەوێت وەكو مامی لە سەر خوێنی هاونیشتمانیانی گەلەكەمان بگاتە مەرامە گڵاوەكانی خۆی.
لێرە بەدواوە هەرچ تەقینەوە و توندوتیژیەك دژ بە خەڵكی كوردستان ئەنجامبگەیەنرێت لە لایەن ریكخراوی قاعیدە و گروپە تیرۆرستیەكانیەوە، تەنها و تەنها لاهور و حیزبەكەی لە رشتنی خوێنی خەڵكی كوردستان و هاونیشتمانیان بەرپرسن، چونكە لە خۆوە و لە هیچ و خۆڕای خوێنی خەڵك حەڵال دەكەن و ئەمنی قەومی كوردستانیانیش خستوەتە ژێر مەترسیەكی گەورەوە، كە لە ئەسڵیشدا كوشتنی ئوسامە بن لادن هیچ پەیوەندیەكی بە كوردەوە نیەو و كیشەی گەورەی زل هێزەكان و سیستەمە سەرمایەدارەكانی جیهانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە