ده‌نگی به‌تاڵ
Sunday, 16/08/2009, 12:00
- ده‌نگی به‌تاڵ بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ی ملکه‌چییه نه‌ک بۆ بڕیاری سیاسیی.- ده‌سته‌ڵاتێک، کە کورد بۆ ملکه‌چیی خۆی دروستی کردبێت زه‌حمه‌ته به شێروخه‌تی هه‌ڵبژاردنێک حوکمی لێ بباته‌وه.له وڵاتێکی دیموکراتییدا که هاوڵاتییه‌ک ده‌نگ ده‌دات ده‌نگه‌که‌ی به‌رهه‌می مێژوویه‌کی خه‌باتی دیموکراتییه. له کوردستانیش هاوڵاتیان، کە یاسایی ده‌نگ ده‌ده‌ن، به‌ڵام مێژووی خه‌باتی دیموکراتیی له پشت ده‌نگه‌کانیانه‌وه نییه. ته‌کنیکی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان له دوو وڵاتی جیاوازدا ده‌کرێت وه‌کو یه‌ک بن، به‌ڵام ئه‌نجامی دوو ده‌نگدان، که یه‌که‌میان به‌رهه‌می مێژوویه‌کی دیموکراتییه و دووه‌میان بێ مێژووه، زه‌حمه‌ته وه‌کو یه‌ک بن.
ئایا نهێنیی ئه‌وه چییه، که یه‌ک ته‌کنیکی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان له دوو وڵاتی جیاوازدا دوو ئه‌نجامی جودا ده‌خه‌نه‌وه؟
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، که کۆتایی به ده‌نگدان دێت سه‌رئه‌نجام له رێگای کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانه‌وه چ مادده‌یه‌ک به‌رهه‌م دێنێت و چی‌یان لێ دروست ده‌کرێت؟
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌ینه‌وه دوو نموونه ده‌خه‌ینه به‌ر چاو، که له هه‌ردوکیاندا ته‌کنیکه‌کانی دیموکراتیی به‌کار دێن، به‌ڵام ئه‌نجامه‌کان جودان، یه‌که‌میان سوید. دووه‌میان کوردستان.
سوید
له سوید له سه‌ره‌تادا ته‌نها ئه‌و پیاوانه مافی به‌شداریکردنی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانیان هه‌بووه که له لایه‌که‌وه مافی ده‌نگدانی شاره‌وانیان هه‌بووه‌و له لایه‌کی تره‌وه مه‌رجی ده‌رامه‌تییان به شێوه‌یه‌ک له‌م شێوانه‌ی خواره‌وه تێدا بووه:
یه‌که‌م: ئه‌و که‌سانه‌ی، که داهاتی باجدراوی ساڵانه‌یان به لایه‌نی که‌مه‌وه 800 کرۆن بووه. دووه‌م، یاخود خاوه‌نی موڵک بوون که به لایه‌نی که‌مه‌وه نرخی باجیان 1000 کرۆن بووه. سێیه‌م، یان ئه‌و پیاوانه‌ی ئیجاره‌ی خانوبه‌ره‌یه‌کی کشتوکاڵییان هه‌بووبێت که لایه‌نی که‌می نرخی باجی 6000 کرۆن بووبێت و به لایه‌نی که‌مه‌وه ماوه‌ی ئیجاره‌که‌ی چوار ساڵ بووبێت.
ئه‌م نموونه‌یه چه‌ند خاڵێک به ئێمه ده‌ڵێت:
یه‌که‌م:
مافی هه‌ڵبژاردن ناوه‌خنێکی ده‌رامه‌تیی هه‌بووه. هه‌روه‌کو چۆن پاره کاری تێدا کۆبۆته‌وه‌و هێزی کڕینی هه‌یه، ئاواش ئه‌و ده‌نگانه پشتبه‌ست به مادده‌ی ئابوریی هێزی بڕیاریان هه‌بووه له سیاسه‌تدا.
دووه‌م:
مادام مافی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردندا ناوه‌خنێکی ده‌رامه‌تیی هه‌بووه، که‌واته توانای ده‌نگدان به‌ند بووه به هاتونه‌هاتی ئابوریی وڵاته‌که‌وه. ته‌ماشای ئه‌م راستییانه بکه:
له سوید ساڵی 1866 که‌متر له (6%)ی دانیشتوانی وڵات یان که‌متر له (20%)ی پیاوی سه‌رو 21 ساڵ توانای ده‌نگدانی هه‌بووه. به‌ندبوونی ژماره‌ی ده‌نگ پێبڕاوهکان به ده‌رامه‌ته‌وه به روونی خۆی له باری ئابوورییدا پیشان داوه. هه‌تا ساڵی 1880 به هۆی نه‌هاتی کشتوکاڵه‌وه بازنه‌ی ده‌نگدان بچوک بووه. به‌ڵام هاتی ئابوریی له دوای ئه‌و مێژووه‌وه بازنه‌ی مافی ده‌نگدانی به تایبه‌تی له شاره‌کاندا فراوان کردووه. ته‌قینه‌وه‌ی پیشه‌سازیی له پشت ئه‌م پێشکه‌وتنه‌وه بووه، موچه‌ی گه‌یاندۆته لوتکه‌ی. ساڵی 1884 زیاد له (7%)ی دانیشتوان و زیاد له (24%)ی خه‌ڵکی سه‌رو 21 ساڵه‌وه مافی ده‌نگدانی هه‌بووه. به‌ڵام ساڵی 1887 ئه‌م رێژه‌یه هاتۆته‌وه بۆ خوار (6%)ی دانیشتوان و زیاد له (22%)ی سه‌رو 21 ساڵ. دووباره ته‌قینه‌وه‌ی پیشه‌سازیی دووه‌م له ساڵانی (1890)دا بازنه‌که‌ی فراوان کردۆته‌وه. ژماره‌ی ساڵی 1884 بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی (1889)دا بینراوه‌ته‌وه، ئه‌وسا گه‌یشته زیاد له (7%)ی خه‌ڵک و زیاد له (25%)ی سه‌رو 21 ساڵه‌وه (2:11).
ئێستا له سوید هه‌موو که‌سێکی یاسایی به پیاو و ژنه‌وه مافی ده‌نگدانی هه‌یه.
لێره‌دا له په‌یوه‌ندی به‌و زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌م پرسیاره دروست ده‌بێت: ئایا ئه‌وه پێشکه‌وتنی ئابورییی وڵاته‌که‌یه که مه‌رجی ده‌رامه‌تی بۆ هه‌موو که‌سێک مسۆگه‌ر کردووه که توانای ده‌نگدانی هه‌بێت؟ وه‌ڵام: پێشه‌کی نه‌خێر.
دواتر مێژووی به‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی مافی ده‌نگدان بۆ هه‌موو پیاوێکی سه‌رو 21 ساڵ و پاشان بۆ ئافره‌ت، له‌سه‌ر پره‌نسیپی ئه‌و ناوه‌خنه ده‌رامه‌تییه‌ی ساڵی 1866 نه‌ڕۆشت. به رسته‌یه‌کی تر، ئه‌وانه مافی ده‌نگدانیان له‌به‌ر ئه‌وه به‌ده‌ست نه‌هێناوه چونکه توانیوویانه ناوخنێکی ده‌رامه‌تیی په‌یدا بکه‌ن. ئه‌گه‌ر وابووایه ده‌بوو مافی ده‌نگدان هه‌میشه هی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بێت و که‌سانی لات و بێ داهات مافی به‌شدارییان نه‌بێت له هه‌ڵبژاردندا. لێره‌دا دوو خاڵ گرنگه که بیخه‌مه روو:
یه‌که‌م:
پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا ئه‌و مه‌رجه ده‌رامه‌تییه مرۆڤکردانه‌ی شکاند که دانرابوون بۆ ئه‌وه‌ی که که‌سێک پشتبه‌ست پێیان بتوانێت ده‌نگ بدات. به‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی مافی ده‌نگدان بۆ هه‌موو پیاوێکی یاسایی و پاشان بۆ ئافره‌تان له‌وه ده‌رچوو که به‌پێی ئه‌و مه‌رجه دهرامهتییانه بێت که ده‌سته‌ڵاتی مرۆڤ سه‌پاندبووی.
دووه‌م:
مافی ده‌نگدان مه‌رجه دهرامهتییهکانی شکاند و بڵاوبۆوه بۆ هه‌موو که‌سێکی یاسایی به پیاو و ژنه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه نه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان، که پشتبه‌ست بوون به ده‌رامه‌ته‌وه، به‌تاڵ بووبێتن و هێزی بڕیاریان تێدا نه‌مابێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر یه‌ک هۆ: مافی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردندا ناوه‌خنه دهرامهتییهکهی گۆڕییه‌وه به "مافی سروشتیی". ده‌نگ ئیتر پشتبه‌ست به مادده‌ی مافی سروشتیی، که یه‌کێک له فۆرمه‌کانی یه‌کسانییه، هێزی بڕیاری وه‌رگرت. سیاسه‌ت و حوکم له‌وه ده‌رچون که رێژه‌یه‌کی که‌می کۆمه‌ڵ پشتبه‌ست به ده‌رامه‌تی ئابوریی به‌شداریی تیادا بکه‌ن و بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن. ئه‌م بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ی مافی به‌شداریی له حوکمدا بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که چینه‌کانی تری کۆمه‌ڵ و ئایدۆلۆجیی جیاواز ده‌نگ بۆ خۆیان بده‌ن و سه‌رئه‌نجام ده‌سته‌ڵات له ده‌ستی تاقمێکدا نه‌مێنێته‌وه. ئه‌مه‌ی که به ده‌میش ئاسانه له راستییدا هێڵێکی سه‌ره‌کیی مێژووی ناکۆکیی و به‌یه‌کادانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه. تۆربیون ڤالیندهر (Torbjrn Valliner) ده‌ڵێت ساڵی 1920 سوید بوو به به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی خه‌ڵک. ئه‌م پێشکه‌وتنه درێژخایه‌ن و به هه‌نگاوه به‌ره‌و دیموکراتیی به دوو هێڵی سه‌ره‌کییدا هاته پێشه‌وه. یه‌که‌میان دوا ئامانجی پهڕلهمێنتاریزم بوو که له ده‌سه‌ڵاتی مه‌لیک خۆیه‌وه ده‌ستی پێ کرد بۆپه‌یدابوونی حکومه‌تێک که جێی متمانه‌ی په‌ڕله‌مان بێت. ئه‌م ئامانجه‌ش ساڵی 1917 هاته دی. له هێڵی دووهه‌میشه‌وه ئامانجی کۆتایی مافی گشتیی و وه‌کیه‌کیی ده‌نگی پیاو و ژن بوو که ساڵی 1921 هاته دی (2:11).
رێژه‌ی دیموکراتیی له هه‌ڵبژاردن و ده‌نگداندا به راده‌ی هه‌بوونی مافی سروشتیی ده‌پێورێت که له ده‌نگدانی ساڵی (1866)دا نه‌بووه. که‌واته؛ مادده‌ی دیموکراتیی مافی سروشتییه. هه‌روه‌کو چۆن به‌بێ مادده‌ی چیمه‌نتۆ ناتوانین خانوویه‌کی چیمه‌نتۆمان هه‌بێت، ئاواش به بێ مادده‌ی مافی سروشتیی ناتوانرێت سیستێمێکی دیموکراتیی دابمه‌زرێت.
کوردستان
مێژووی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا له ژماره‌یه‌ک وڵات‌دا دیموکراتیی له‌گه‌ڵ خۆیدا دامه‌زراند. فه‌یله‌سوفی ئینگلیزیی جۆن ستیوارد میل ده‌رباره‌ی دیموکراتیی سیاسیی باس ده‌کات که له کۆندا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له خۆیان سه‌ردارێکیان دروست ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی له دوژمنی ده‌ره‌وه و ده‌ستدرێژیی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌که خۆی بیان پارێزێت. به‌ڵام کاتێک ده‌رکه‌وت که ئه‌م ده‌سته‌ڵاته ره‌هایه خۆشی بووه به مه‌ترسیی ئیتر پێشکه‌وتنی خه‌ڵک رووی له‌وه کرد که بڕیار و حوکم بخاته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه. به‌ڵام چونکه بڕیاردان له رووی پراکتیکه‌وه زه‌حمه‌ته هه‌موو جارێک ده‌نگی بۆ بدرێت بۆیه جه‌ماوه‌ر نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی دامودهزگاو ده‌سته‌ڵاتێکی کاتیی وا دروست ببێت که هه‌ر جه‌ماوه‌ر خۆشی بتوانێت لای ببات.
که‌واته ده‌توانین بڵێین: ته‌کنیک و داموده‌زگاکانی دیموکراتیی له بنه‌ڕه‌تدا دروست بوون بۆ به‌رهه‌مهێنانی بڕیاری خه‌ڵک و حوکمی خه‌ڵک به‌شێوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ. به‌ڵام خودی ئه‌و ته‌کنیک و داموده‌زگایانه‌ی که له دیموکراتییدا به‌کار دێن هیچ ناڵێن ده‌رباره‌ی هه‌بوون و نه‌بوونی دیموکراتیی. سه‌ددام حسه‌ین، به‌شار ئه‌سه‌د و چه‌نده‌ها نموونه‌ی دیکتاتۆری تر هه‌ن که هه‌ڵبژاردنیان کردووه، په‌ڕله‌مانیان هه‌بووه، پارتی تریان رێگا داوه‌و که‌چی سیستێمهکهشیان دیکتاتۆریی بووه. له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆی کوردستاندا بۆ په‌ڕله‌مانی کوردستان که 25/07/2009 ده‌نگ درا، پێنج که‌س خۆی هه‌ڵبژاردبوو بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، 24 لیست هه‌بوو ده‌نگی بۆ بدرێت، ژماره‌یه‌کی زۆر له رۆژنامه‌و گۆڤار ده‌رده‌کرێت، ئازادیی بیروڕای رێگادراو هه‌یه، له کاتی ده‌نگداندا فشار نه‌خراوه‌ته سه‌ر که‌س. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مانه نیشانه نین بۆئه‌وه‌ی که دیموکراتیی له کوردستاندا هه‌یه. هه‌ڵبژاردن کاتێک هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتانه‌یه که رێڕه‌و بێت بۆ ئاماده‌کردنی مافی سروشتیی مرۆڤ. کێشه‌که رێک له سیستێمی تانکیی و راکێشانی ئاو ده‌چێت. ئه‌وه‌ی باسی دیموکراتیی ده‌کات تانکیی و بۆرییه‌کان نییه، به‌ڵکو ئه‌و ئاوه‌یه که له بۆرییه‌کان دێته خواره‌وه. له وڵاتانی دیموکراتییدا تانکیی هه‌ڵبژاردن مافی سروشتیی تیایه، به‌ڵام ئایا به‌لوعه‌کانی ده‌نگدان له کوردستان چی‌یان پیادا دێته خواره‌وه‌و چیان لێ دروست ده‌کرێن؟
له سوید مافی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردندا له کۆمه‌ڵێکی ده‌رامه‌تداره‌وه ده‌ستی پێ کرد بۆ بڵاوبوونه‌وه بۆ هه‌موو هاوڵاتییه‌کی یاسایی به پیاو و به ژنه‌وه وه‌کو یه‌ک. ئه‌مه‌ش له ساڵی (1866)ه‌وه تا ساڵی 1921 خه‌باتێکی سه‌ختی 55 ساڵه‌ی ویستووه. به‌ڵام له کوردستان بۆ یه‌که‌م جار 19/05/1992 هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان ساز کرا. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، که ژماره‌یه‌کی زۆر به‌شداریی تیادا کرد، هه‌موو که‌سێکی یاسایی ژن و پیاو وه‌کو یه‌ک ده‌نگیان دا. دیاره بۆ ئه‌وانه‌ی که وا ده‌زانن دیموکراتیی هه‌ڵبژاردنه جێگای سه‌رسوڕمانه چۆن سیستێمێکی حوکم که له وڵاتانی تر خه‌باتێکی زۆری ویستبێت که‌چی لای ئێمه هه‌ر وا به‌ئاسانیی وه‌کو چادرێک هه‌ڵبدرێت؟
ئه‌وه‌ی جیاوازیی له ئه‌نجامدا دروست ده‌کات ته‌کنیکی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان نییه، به‌ڵکو خودی ده‌نگه‌کانه. ده‌نگ له وڵاتی دیموکراتییدا پشتبهسته به مادده‌ی مافی سروشتیی، به‌ڵام له‌و وڵاتانه‌دا، که ته‌کنیکه‌کانی دیموکراتیی بۆ مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌سه‌راگرتن به‌کارده‌هێنرێن، ده‌نگ به‌تاڵه. سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان خۆیان تاکه بڕیارده‌رن له حیزبه‌کانیاندا. ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیی ته‌نها کورسییان پێ پڕکراوه‌ته‌وه. ئه‌و پهڕلهمانانهش که ئه‌م پارتانه دروستیان کردوون، ته‌نها ناویان په‌ڕله‌مان بووه، ده‌نا فۆرم بوون بۆ بڕیار و ویستی سه‌رۆکی پارته‌کان.
ستراتیجی خه‌باتی دیموکراتیی له وڵاتێکی وه‌کو سویددا بریتیی بووه له بڵاوبوونه‌وه‌ی مافی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردندا بۆ هه‌موو که‌سێکی یاسایی. به‌ڵام له کوردستاندا، که هه‌موو که‌سێکی یاسایی مافی به‌شداریی هه‌یه له ده‌نگداندا، ده‌بێت ستراتیجی خه‌باتی دیموکراتیی پڕکردنه‌وه‌ی ده‌نگه به‌تاڵه‌کان بێت.
له ده‌نگی پڕ به مادده‌ی سروشتیی دیموکراتیی دروست ده‌بێت، ئه‌ی ئایا له ده‌نگه به‌تاڵه‌کان چی دروست ده‌کرێت؟ ئایا به‌تاڵیی خۆی نابێته ناوه‌ڕۆک؟
پوخته‌ی باس
ئه‌وه‌ی باسی دیموکراتیی ده‌کات مافه سروشتییه‌کانی مرۆڤه. ده‌زگای په‌ڕله‌مان، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان ئه‌وه‌نده دیموکراتییانهن که بتوانن مافی سروشتیی مرۆف ئاماده بکه‌ن. ئه‌گینا خودی ئه‌و ئامرازانه بێ لایه‌نن، ده‌توانرێن رێک بۆ مه‌به‌ستی پێچه‌وانه‌ی دیموکراتییش به‌کار بهێنرێن. وه‌کو شوشه‌ی به‌تاڵ وان چۆن ده‌توانرێن ده‌رمانیان تێبکرێن ئاواش ژه‌هر.
له وڵاتانی دیموکراتییدا که ده‌نگ ئه‌نجامی مێژوویه‌که پشتبه‌ست به مافه سروشتییه‌کانی مرۆڤ هێزی بڕیاری هه‌یه. به‌ڵام له‌و وڵاتانه‌دا که دواکه‌وتوویی خودی کۆمه‌ڵگا بینای ده‌سته‌ڵاتێکی ره‌های داناوه، ئامرازه‌کانی بابه‌تی په‌ڕله‌مان، هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان به‌کار ده‌هێنرێن بۆ جێگیرکردنی ده‌سته‌ڵات. ده‌سته‌ڵاتێک که کورد بۆ ملکه‌چیی خۆی دروستی کردبێت زه‌حمه‌ته به شێروخه‌تی هه‌ڵبژاردنێک حوکمی لێ بباته‌وه. ده‌نگ له‌ناو ئه‌م سیستێمه‌دا پشتبه‌ست نییه به مافی سروشتیی، به‌تاڵه. وه‌کو چۆن پاره‌ی یاری منداڵان هیچی پێ ناکڕرێت، ئه‌میش هێزی بڕیاری تیادا نییه. به‌ڵام بێ نهێنیی نییه که ده‌سته‌ڵاتێک جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک به‌ره‌وڕووی سندوقی ده‌نگدان ده‌کاته‌وه. له راستییدا ئێوه بۆ ئه‌وه ده‌نگ ناده‌ن که به‌شداریی بکه‌ن له بڕیاری سیاسیی‌دا. ئێوه ده‌نگه به‌تاڵه‌کانتان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ملکه‌چیی خۆتان تازهبکهنهوه بۆ ده‌سته‌ڵات. ئنجا کام ده‌سته‌ڵات، ئه‌وه‌یان گرنگییه‌کی جه‌وهه‌ریی نییه.
ناسر حه‌فید
سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست