مه‌سعود بارزانی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گاته تاران
Tuesday, 06/09/2011, 12:00
رۆژنامه‌ی (شرق)ی ئێرانی که به زمانی فارسیی ده‌رده‌چێت، دوێنێ له هه‌واڵێکییدا رایگه‌یاند که له چه‌ند رۆژی داهاتوودا مه‌سحود بارزانی ده‌گاته تاران، رۆژنامه‌که دوای له سه‌رزمانی (عیرفان قانیعی فه‌رد)ی میژوونووس، باس له دۆستایه‌تی مسته‌فا بارزانی، له‌گه‌ڵ شاه و ساواک، هه‌روه‌ها دروسبوونی شۆڕشی ئه‌یلول ده‌کات له 1961، که به ده‌ستی ساواک دروست بوون، دیسان دروستبوونی قیاده موه‌قه‌ته و دوستایه‌تی قیاده موه‌قه‌ته له‌گه‌ڵ جمهوری اسلام و یارمه تی ئه‌وان بۆ شه‌ڕ و کوشتن و بڕین له‌گه‌ڵ کومه‌ڵه و دمکراتی ئیران، قانعی فه‌رد له‌و رۆژنامه‌یه‌دا باس له خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی به‌رامبه‌ر به کورد و هاتنی خلخالی بو کوردستان و قارنای لێکه‌وته‌وه.
قانعی فه‌رد نووسیوێتی که پارتیی به هه‌موو ره‌خنه‌گرێک ده‌ڵێ جاسوس و پیاوی وڵاتان و سیخور و ... که‌چی نێوانی خۆیان و وڵاتانی ئێران و تورکیا وه‌ک مانگه شه‌و دیاره. مسته‌فا بارزانی دوای 1975 پێش روخاندنی رژێمی شای ئێران له ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندیی کردووه به نوێنه‌ری ساواکه‌وه و پێی ده‌ڵێت: ئه‌من سه‌ربازی به وه‌فای شاهه‌نشاهم و رێگام بده‌ن با یارمه‌تی شا بده‌م تا نه‌ڕووخێت، که‌چی دوای سێ مانگ پیش ئه‌وه‌ی شا بڕوخێت، فرسه‌تی هێنا و قسه‌یه‌کی دیکه‌ی کرد ئه وه ی شاه بروخی وتی: شاه و ئه‌مریکا له 1975 خیانه‌تیان له کورد کرد، به‌ڵام خۆی نه‌گه‌یشت بگه‌ڕێته‌وه به نه‌خۆشی شیرپه‌نجه گیانی له ده‌ست دا.جا کوڕه‌کانی چوون بۆ لای خومه‌ینی له به‌ر ده‌ستی خومه‌یینیدا وتیان ئیمه سه‌ربازی به‌وه‌فای تۆین!
له‌م نووسینه‌دا، قانعی فه‌رد، مسعود بارزانی وه‌ک سه‌ربازێکی به وه‌فای ئێران پێناسه ده‌کات، که تا ساڵی 1991 له ئیران بوو دواجار پاش راپه‌ڕینه‌که گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ تاله‌بانییدا ده‌سه‌ڵاتیان نیو به نیو کردووه.
ئه‌م هه‌واڵ و نووسینه‌ی قانیعی فه‌رد قسه و لێکدانه‌وه‌یه‌کی زۆری لێکه‌وتۆته‌وه.
سه‌رچاوه و لینکی هه‌واڵه‌که:
http://www.sharghnewspaper.ir/Page/Paper/90/06/14/3http://www.sharghnewspaper.ir/Pdf/90-06-14/3.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست