کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌ژدیهایه‌ك له‌ خانه‌قین سه‌ری هه‌ڵداوه‌

Saturday, 04/04/2009, 12:00

1534 بینراوە


خانه‌قینیه‌کان شانازێکی زۆریان به‌ روباری ئه‌ڵوه‌نه‌وه‌ ئه‌کردو وه‌کو سومبولێکی ئه‌و شاره‌یانه‌ ده‌ژمارد ، جگه‌ له‌ ئاوی ئه‌ڵوه‌ن زۆرباسی دو که‌سی ئه‌نتیکه‌ی تریان بۆ ئه‌کردین و نوکته‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ری زۆریان له‌مه‌ڕ ئه‌و دو که‌سه‌ بۆ ئه‌گێڕاینه‌وه‌ ، ئه‌م دو زاته‌ به‌ناوبانگه‌ی خانه‌قین ناویان { عه‌باس نانه‌وا} و { شکاو } ه‌ ...
لێره‌دا من باسی ئه‌و دو که‌سه‌ ناکه‌م چونکه‌ وه‌کو له‌ براده‌رانی خانه‌قینه‌وه‌ زانیومه‌ مردون به‌ڵام پاشماوه‌یه‌کیان که‌ ئه‌ژده‌هایه‌که‌ به‌جێ هێشتوه‌ و خانه‌قینیه‌کان ناویان ناوه‌ { به‌نیوه‌ } جیاوازی کاك { به‌نیوه‌ } ی ئه‌ژدیها له‌گه‌ڵ ‌‌عه‌باس نانه‌وا و شکاودا دوشتن ، یه‌که‌میان ئه‌وان بێ ده‌سه‌ڵات بون وئه‌م ده‌سه‌ڵات داروقه‌ڵه‌مڕه‌وی شاری خانه‌قینه‌ ودوهه‌میشیان ئه‌وان دزنه‌بون وئه‌م دزه‌ .....
جێگای وتنه‌ { به‌نیوه‌ } گه‌نده‌ڵیه‌کانی به‌به‌رچاوی تاقمه‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌ی مه‌ڵبه‌ندی جه‌لالیه‌کانی خانه‌قینه‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌دات به‌هاوکاری کۆنه‌ جاش وچڵکاوخۆرێکی وه‌ك { دڵشاد حه‌سه‌ن } ی خه‌زوی و کابرایه‌کی به‌ ناو{ سه‌باح که‌ریم } که‌ کابرایه‌کی ماستاوچی وبێ قیمه‌ته‌ ، ئه‌مانه‌ هه‌مو زه‌وی وزاری خانه‌قینیان فرۆشتوه‌ کاك { به‌نیوه‌ } بۆ خۆشی دو خانوی حکومه‌تی زه‌وت کردوه‌ ویه‌کێکیانی داوه‌ته‌ کرێ و کرێکه‌ی ئه‌خوات وباخێکی ته‌جاوزی 15 دۆنه‌می لێداوه‌ بۆ ڕابواردن ...
ڕه‌نگه‌ زۆربه‌ی خوێنه‌رانی ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌زانن { به‌نیوه‌ } کێ یه‌ ،به‌ڵام بڕۆن سه‌ردانێکی شاری خانه‌قین بکه‌ن ئه‌و کاته‌ ده‌زانن خانه‌قینی خۆشه‌ویست توشی چ نه‌هامه‌تیك هاتوه‌ .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)