جەماعەتی فەتحەڵڵا گولەن لە شاری كەلارن
Tuesday, 28/04/2009, 12:00
1820 بینراوە
لەشاری كەلار جەماعەتی فەتحوڵڵا گولەنییەكان قوتابخانە بە قوتابخانە دەگەڕین و تەبشیری قوتابخانە نەموزجییەكانی خۆیانی دەكەن بۆ ئەم مەبەستە سەیری بەڵگەی ژمارە (1 و 2) بكە.
رۆژی 28/4/2009 نوێنەری كۆلیژی ئەشق و نەلوفەر لە شاری كەلار قوتابخانەكان دەگەڕان و رێكلامی كۆلیژ و قوتابخانەكانی خۆیان دەكرد و كۆبوونەوەیان لە قوتابخانەكانی شاری كەلار دەكرد. داوایان لە بەڕێوەبەرەكانی قوتابخانەكانیش كردووە تا منداڵی دەوڵەمەندەكانیان پێ بناسێنن. ئامانجیشیان لەم كردیە ئەوەیە تا منداڵی دەوڵەمەندەكان و خاوەنەكانیان بەخۆیانەوە ببستنەوە و چەمكی ئیسلامی سیاسی نەرمی گولەنی بخنە مێشكیانەوە و بەمشێوەیە لەناو چینی دەوڵەمەندەكاندا خۆیان رێكبخەن. ئەم هەنگاوەی گولەنییەكان لەلایەن وەزارەتی پەروەدەوە رێگەیان پێدراو، ئەو سەردانەی كەلاریشیان لەهەمان چوارچێوەیەدایە. كۆلیژی ئیشق كە ماوەیەكە لەلایەن راگەیاندنەكانەوە ناسراوە. لە باشووری كوردستاندا چەندین قوتابخانە و كۆلیژییان كردۆتەوە. تیادا فكری ئیسلامی سیاسی بە نەرمی بڵاودەكەنەوە، هانی خوێندكار و قوتابیان دەدەن و رێكلامی توركییان بۆ دەكەن. بەوشێوەیە خەڵەتاندن پێشدەخەن. فەتحوڵڵا گولەن بە پارەی ئەمریكا ئەم كارانە دەكات و كۆلیژی ئیشقیش لە شاری هەولێری پایتەخت لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە بە فەرمی قردیلەكەی بڕی و چەندین وەزیر و پەرلەمانتاری توركیش ئامادەی بوون.
بەڵگەی ژمارە (1 و 2) زانیارییەكان زیاتر پشت راست دەكاتەوە.
شایانی باسە كۆمەڵێك قوتابی لەبەرامبەر ئەم كردیە ناڕەزایی خۆیان نیشانداوە و لەم رۆژانەدا بە تەمای خۆپیشاندانن. لەم بارەیەوە یەكێك لەو خوێندكارانە رایگەیاند كە ئەوان خۆپیشاندان دەكەن و لە پەروەردە و وەزارەتی پەروەردەش ئەو شتە قەبووڵ ناكەین. دەچینە پێش پەروەرد و داوای روونكردنەوەیان لێدەكەین.