سکانداڵە سێکسییەکانی پایتەخت و بێ دەنگی کاربەدەستان
Thursday, 21/02/2013, 12:00
نەبوونی پسپۆڕی شارەزاو لێکۆڵەرەوەی تاوان، نەبوونی کارمەندی پرۆفیشناڵ لەبواری جموجۆڵی پۆلیس و دەزگای هەواڵگری کە پیشەیی و بێلایەن بێت،چەندین بۆشای زیاتری نێو دەزگاکان، بەشێکن لەزۆربوونی دیاردەی پاشاگەردانی و دروست بوونی تاوان و نادڵنیایی هاووڵاتیانی هەرێم، زاڵ نەبوون بەسەر کەم کردنەوەی رێژەی تاوان، رۆژ بەرۆژ زیاتر پەرە دەستینێت. ئەگەر بێت و بەراووردی نێوان ژمارەی دانیشتوانی هەرێم و ژمارەیەک ووڵاتی دیکە بکەین، دەبینین زۆرترین رێژەی تاوان لەو رووبەرە بچوکەدا ئەنجام دەدرێت، لەکاتێکدا زۆرترین کارمەندی بواری ئاسایش و پۆلیس بوونی هەیە. لێرەدا بوونی ئەو هەموو مووچە خۆرەی نێو ئەو دەزگایانە تەنها بۆ رازیکردنی کۆمەڵیک خەڵک و بۆ ملکەج کرنیانە بۆ حیزبەکان، نەک ببنە ڕێگری کردن لەدروست بوونی هەرێمێکی چەتەگەری و پڕبوون لەتاوان. نەمان بینی کێن ئەوانەی ژن و رۆژنەمانووس و منداڵان و هاووڵاتیانی بێ تاوان و سڤیل دەکوژن رۆژانە، بهێنرێنە سەرشاشەی تیڤیەکان و ڕووپەڕی رۆژنەمەکان. لەهەموو دونیادا لەپاش هەر رووداوێکی نەخوازراودا، پرێس کۆنفرانس لەلایەن دەزگانی ئاسایشەوە رێکدەخرێت. دەربارەی چۆنیەتی رووداوەکان و ڕوونکردنەوەی بۆ هاووڵاتیان، کەچی لای پیاوانی دەستە راستی حیزب کوڕگەل لەهەموو بوارەکاند تێک شکاو دەست و پێ سپی مەیدانی تاوانن.
دوای حەوت ساڵ بەسەر مەرگی بەناز مەحمود لەبەریتانیا، هێشتا کەیسی بەناز یەکێکە لەو باس و خواسە گرینگانەی کە پۆلیس و رێکخراوەکانی ئافرەتان و ڕۆژنامەنووسان، لەکار کردن تێدا نەوەستاون. کەچی لای خۆشمان دوای بیست و چوار کاتژمێر، پۆلیس دەگاتە بریاری کۆتایی کەهیچ کەسێک سکاڵای نیە، پەراوی لێکوڵینەوەکەی دادەخات. رۆژنامەنووسانیش بەچوار دێر و کەس و کاری قوربانیش بەچەند چیرۆکێکی دووبارەو سواوی لەجۆری سوتان و لەدەست دەرچوونی فیشەک بەهەڵە، یان خۆ فڕێدانە ناو ئاوی رووبارو دەریاچەکان، کۆی ژیانی قوربانیەکان فەرامۆش دەکەن. لە شەرمەندەیی بەولاوەش زیاتر، ئێستا کەس و کاریان وا رادەگەیەنن کەبەر لەکۆتای هێنان بەژیانی قوربانیان، ئەوان پەیام بەمۆبایلەکانیان دەنێرن بۆ ماڵئاوای و لێ خۆش بوون
پارلەمانی کوردستان بۆتەنها چرکەیەکیش باسی دەستدرێژی نامرۆڤانەی ئەو گەنجەی نێو پایتەختی نەکرد، کەکردبوویە سەر منداڵان، ئەو گەنجە چەندین ئۆمێدو هیواو دوارۆژی ژمارەیەک منداڵی پایتەختەکەی بنەماڵەی لەکەدار کرد، دەبوو کاربەدەستانی ئەمنی و سەرۆکی هەرێم، شەرمەزاریان دەرببڕی بایەو چەند کاربەدەستیکی شار، دەستیان لەکار بکێشایەتەوە. ئەو جۆرە تاوان و دەستدرێژیانە هێندە کەم نین کەسەرۆک و وازیرەکانی نێو گەندەڵستان، خۆیانی لێ بکەن بەکەڕەی شەربەت، وەلێ ئەوان هەرگیز لەخەمی شەرەفی هاووڵاتیان نین و نەبوون، بەڵام ئەگەر بەخەیاڵ و چیرۆکیش باسی شەرەفی خانەوادەکانیان بکرێت، بێ گومان چارەنووسی کەس لەچانسی (سەردەشت) باشتر نابێت. لەلایەکی دیکەوە چەند ناوەندیکی راگەیاندنی کوردستان چیرۆکی کچێکی سەربە ئاینی یەزییدی و کوریکی سەربەئایینی ئیسلام، بەچیرۆکی مەم و زین پێناس دەکەن، بەچاو پۆشین لەسەر بنەمای ئایینی و نەتەوەی هەرتاکێکی کۆمەڵگا ئەم رووداوە نابێت بکرێتە چیرۆکی خۆشەویستی، لەراستییدا لەهیچ یاساو رێسایەکدا کچێکی خوار تەمەن شازدە ساڵ، ناتوانێت بەبێ رەزامەندی کەس و کاری هیچ جۆرە پەیەوەندیەکی خۆشەویستی بگرێت، بەڵکو چوونە دەرەوەی ئەو کچە منداڵکارە لەگەڵ کەسێکی سەروو تەمەن هەژدەساڵ دەچێتە خانەی هەڵغەڵاتاندن و فریودانەوە. ساڵی رابردوو لەگەشتێکدا کۆمەڵێک خوێندکاری یەکێک لەخوێندگاکانی بەریتانیا بۆ فەرنسا، یەکێک لەخوێندکارەکان کەپێشتر پەیوەندی نهێنی لەگەڵ یەکێک لەمامۆستاکانی هەبوو، لەگەشتەکەیاندا خۆیان دزیی بووەو نەگەرابوونەوە، دوای ئاگادار کردنی پۆلیس لەلایەن خوێندنگاو خێزانەکەیەوە، دوای چەند رۆژێک پۆلیسی فەرەنسی توانیان خوێندکارو مامۆستاکە دەسیگیر بکەن و رادەستی بەریتانیا کرانەوە، سەرباری سزادانی یاسایی مامۆستاکە، هەرگیز ئەو مامۆستایە لەژیانیدا بواری گەرانەوەی بۆسەر پیشەکەی نادرێت، وەلەهیچ خوێندگایەکی نەک بەریتانیا، بەڵکو ئەورپاش بۆی نیە وانە بڵێتەوە سەرباری ڕێگری کردنی لەو شوێن و جێگایانەی منداڵان و کچانی خوار هەژدەساڵ هەبێت . نەک وەک پایتەختەکەی سەرۆک، کەکەسێکی نەخۆش و تاوانبار بۆسەر منداڵان لەدەرەوی ووڵاتەوە دیپۆرتکرابێتەوە، ببێت بەمامۆستای خوێندکارانی پایتەخت.
http://www.bbc.co.uk/news/uk-england-sussex-19790790
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست