کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونکردنەوەیەک لە کوردستانپۆستەوە بۆ خوێنەرە بەڕیزەکان

Sunday, 28/07/2013, 12:00


ماوەی چەند مانگێکە دەزگای پاراستن، ماڵپەڕێکی بە ناوی (پۆست کوردستان) کردۆتەوە، لۆگۆ و دیزاینی کوردستانپۆستییان کۆپی کردووە، ئەوانەی ئەم کارە دەکەن چەند پیاوێکی سەر بە دەزگای پاراستنن،  پێشتر وەک ئەدمین لە پاڵتۆڵک چەند ژوورێکیان بە ناوی ناشرینی وەک: (ژووری XXX.) و (چایخانەی XXX)، بەڕێوە دەبرد و کێشەیان بۆ ژن و مێرد و کەسوکارەکانیان دروست دەکرد، ئەوانە لە رووی راگەیاندن و کاری رۆژنامەگەرییەوە بێ ئەزمون و نەخوێندەوارن، لە رووی کۆمەڵایتییشەوە ئاستێکی نزمیان هەیە، لومپن و بێویژدانن، دز و داوێنپیسن، دەزگای پاراستن پێویستی بەم جۆرە کەسایەتییانە هەیە و بۆ ئەم جۆرە کارانە بەکاریان دەهێنێت. بۆ نمونە زۆر لە نووسینەکانی کوردستانپۆست دەستکاری دەکەن، ناوی نووسەرێکی تری لێدەنێن، تا سەر لە خوێنەر و میوانەکان بشێوێنن، لێرەوە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، هەرچییەک لەوێدا بڵاودەکرێتەوە، بە راسپاردە و پلانی پاراستنە، دوور و نزیک پەیوەندییان بە هیچ نووسەرێکی ماڵپەر و میدیاکانی تریشەوە نییە.
ئەو ماڵپەڕە بۆ بەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانیی کاری موخابەراتیی دەکات.

ستافی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە