کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ق به‌ق له‌و لیسته‌، کاکه‌ و مامه‌ خۆشه‌ویسته‌

Sunday, 05/07/2009, 12:00


عه‌زیزی وه‌یسی له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی ده‌رباری به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ پێکه‌وه‌ گۆرانی بۆ لیستیی که‌ره‌دێز ده‌ڵێن، بۆ زانیاریتان مسته‌فا ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی تر وازیان له‌ به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ هێناوه‌.



پاش گوێگرتن له هۆنراوه‌ی ئه‌م گۆرانییه‌، منیش له‌گه‌ڵیدا هۆنراوه‌که‌م هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه‌  که‌ ده‌بوو به‌م شێوه‌یه‌ بگووترێت:

عه‌زیز وه‌یسی:

دۆلاره‌که‌ی سه‌وز و جوانه‌،
ڕه‌قه‌مه‌که‌ی په‌نجا و چواره‌
لیستی که‌رێکی دێزی  هاره‌‌
کاری نۆزده‌ ساڵه‌ی دیاره‌
هی دوو سه‌رۆکی‌ کۆڵه‌واره‌

گوڵ هۆ گوڵ، تۆ گوڵمی
به‌رنامه‌ی خه‌ڵوز به‌دڵمی
مادام دۆلار وه‌رئه‌گری
بۆیه‌ وا به‌ خرۆشی،
ئۆی !   بۆیه‌ وا به‌ خرۆشی

به‌ق به‌ق به‌ق له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌
هه‌ر هه‌قیان تێهه‌ڵدانه‌
هه‌ر هه‌قیان تێهه‌ڵدانه‌
*******************
سمێڵمان سپی، ئه‌ڵێی کوێستانه‌
ڕه‌شی ئه‌که‌ینه‌وه‌ به‌و قورعانه‌
ناحه‌زمان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیانه‌
به‌ کوێرایی چاوی جاف و گۆرانه‌
جامانه‌ سوور برای جاشه‌کانه‌
سه‌رۆکمان مامی نێچیر‌ڤانه‌

گوڵ هۆ گوڵ هۆ گوڵمی
کاکه‌ و مامه‌ به‌ دڵمی

گوڵ هۆ گوڵ هۆ گوڵمی
هۆ خائین و جاشی، تۆ  به‌ دڵمی

به‌ق به‌ق به‌ق له‌و لیسته‌
کلکی که‌ری پێویسته‌

 ئیتر باقییه‌که‌ی خۆتان ته‌واوی بکه‌ن و له‌گه‌ڵیدا بیڵێنه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە