گۆڕان و ئەركى قورس و بەڵێنەكانى
Sunday, 22/09/2013, 12:00
1586 بینراوە
هەتاكو كورد خاوەنى پارتى و دەسەڵاتى بنەماڵە بێت، دەنگدان ودیموكراسى و دەستاو دەستكردنى دەسەڵات شتێكى گاڵتە ئامێز و خەیاڵیە،چونكەمومكین نیە و زۆر ئەستەم وزەحمەتە،ئەو پارتە بەسەد دەنگدانیش دەستبەردارى كورسى و دەسەڵات بێت،ئەلاهومە مەگەر وەكو قەزافى و هاوشێوەكانى بەسەر بێت،ئەوجا دەتوانین بەبێ غەل و غەش و ساختە هەڵبژاردن بكەین.
ئەوەتا هەموو چاومان لێ یە،پارتى و دەست و دائیرەكەى بەبەرچاوى هەموو دونیاوە،تەزویر و فرت و فێڵ دەكات،سندوق زیاد دەكات، تەقە لەخەڵك دەكات، ناوى مردوەكان ناكوژێنێتەوە، بەزۆرى زۆردارى خەڵك دەباتە بەندیخانەو زیندان،تاكو دوبارەو چەند بارە دەنگ بدەن.فۆرم وناسنامە بۆ هەزاران كوردى رۆژهەلات وسوریا دروستكردوە بەشدارى هەڵبژاردنى پێكردون، پۆلیس و چەكدارەكان، لەدەنگدانى تایبەت و دەنگدانى گشتیدا دەنگیان داوە،بەرپرسى بنكەى هەڵبژاردن و كۆمیسۆن زۆربەیان سەر بەپارتین و بەئارەزوى خۆیان وادەى هەڵبژاردن درێژ دەكەنەوە،ئاستەنگ دروست دەكەن. بەڵام كەس لەسەر ئەو هەموو فرت و فێڵ و خروقاتە نەهاتۆتە دەنگ، كە ئەمەش پیشەى چەندەمین جاریەتى. سەربارى ئەوانەش پارتى لێوان لێوە لەخیانەت و ناپاكى و وڵات فرۆشى،كەچى بەداخەوە تاكو ئێستا كۆمەڵێك كەسى نەفام و،گەمژەو كۆیلە بەدەهۆڵ كوتانى مەسعودو بنەماڵە هەڵدەپەڕن و سەما دەكەن. ئەمەش بۆتە گەورەترین بەربەست وئاست دەنگ لەبەر دەم سیاسەتى وڵاتدا و، تا پارتیش بمێنێت بەرەو خراپ و خراپترین دەڕۆین.
لەبەر ئەو هۆیەش وەكو خۆم حەزدەكەم، هەرچى پارت ورێكخراوێكە، زۆرترین كورسى بهێنێت وسەر بەپارتى شۆڕبكات و، تەنها بۆ ماوەى یەك دوومانگ پارتى لەدەسەڵات و پارەبەخشینەوە و دزینى سەروەت و سامانى وڵات داببڕێت،ئەو دەمە بەشێوەیەكى ئۆتۆماتیكى پارتى بۆخۆى لێدەبێتەوە ئاسەوارى نامێنێت.
گۆڕان وگۆڕانكارى و دەستاو دەستكردنى دەسەڵات كارێكى جوان وپیرۆز وپڕ شایستەیە،هیوادارم كە ئەو باهۆزەش ئەمساڵ لاى ئێمە بگرێتەوە، كۆمەڵێك كەس و دەمووچاوى نوێ بێتە ناو پرۆسەكەو، گۆڕانكارى بخوڵقێنن، ئەگەر ئەو لایەنە گۆڕان یان هەرلایەنێكى دیكە بێت،من وەكو خۆم پیرۆزباییان لێ دەكەم وتەمەناى كارى باش و دڵخۆشكەریان لێدەكەم. كە بەپێى ئەنجامە بەراییەكان و راگەیاندنەكان، هاتنە پێشەوەى گۆڕان بۆ ئەم خولەى پەرلەمان ئەگەرێكى زۆر بەهێزە و زۆرترین چانسى هەیە. بەڵام ئەوەى كە مایەى پرسیار وتێڕامانە لەلایەن من و زۆرێك لە چاودێرو خەڵكى بەگشتى ئەوەیە، ئایا گۆڕان بەچ ستراتیژ و بەرنامەیەكەوە دێتە ناو حكومەتى نوێ وە؟ ئایا دەتوانێت ئەو وەعد وبەڵێن و قسانەى كەپێشتر دەیكرد و،لەبانگەشەى هەڵبژاردندا بەكارى دەهێنا،دەتوانێت لەسەر ئەرزى واقیع پیادەیان بكات؟ ئایا پەرلەمانە دەرچوەكانى هەمان هەڵەى ئەو پەرلەمانتارانەى پێشوو دوبارەناكەنەوەو، لەپێناو دەستكەوت داهاتداخۆیان وبزوتنەوەكەیان لەكەدار ناكەن؟ ئایا ئەو كاندیدانە دەتوانن خۆیان لەژێر هەیمەنە و دەسەڵاتى گۆڕان رزگار بكەن و بیرو خەیاڵ و بەرنامەیان ئازاد بێت و هەلقوڵاوى ناخى خۆیان و میللەت بێت و، لە گردەكەوە رانەسپێردرێن؟بەئیعاز و ئاماژەى ئەوان نەبزوێن؟
هەقى خۆمە كە ئەو شیمانەو گریمانە دەخەمە پێش،چونكە كورد واتەنى ماران گەستو بووم، زۆر وەعد وبەڵبێن و قسەى خۆشم بەگوێدا درراوە، بەڵام هەر قسەى چەواشەكاریانە ولەخشتە بردن و درۆى هەڵبژاردن بووە،جوداى ئەوەش سەرانى گۆڕان و بەرپرسانى كەسانى نامۆ و تازە دەركەوتونین، ساڵانێكى زۆر ئەزمون وكاریانمان بنینوە وپێیان ئاشناین، لە نەهامەتى و ناخۆشى و بارگرانى وڵات و یەكێتیدا ئەوانیش كەم تا زۆر پشكیان هەبوە، كەهیوا خوازم، ئەمجارە و لەم دەرفەت و هەلەدا ئەو برین و ناسورانەى پێشومان ساڕێژ بكەن ، لەبونیادنانى حكومەتى تازە و پەرلەماندا رۆڵیان هەبێت ،گۆڕانكارى جەوهەرى بخوڵقێنن، گۆڕانكاریش تەنها بەلابردنى دەموچاوەكان نایەتە دى،بەڵكو دەبێت لەناخ و هزر وبیرى خۆیاندا گۆڕانكارى بكەن،ئێستا ئیدى توپەكەلە گۆڕەپانى گۆڕان و نەوشیروان دایە، بزاین تاچەند بڕدەكات و دەبێتە ئەو فریاد رەسەى كە سەدان هەزار كەس ئومێدیان پێ بەخشى.و دەنگیان پێ دا؟