کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە دز وایە هەموو كەس دزە

Wednesday, 30/10/2013, 12:00

1214 بینراوە






ماوەیەكە دەزگاكانی راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاشكرا كەوتوونەتە دژایەتی پارتی یەكێتی دیموكراتی"پەیەدە" و شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان. كارگەیشتۆتە ئەوەی كە پەیەدە بەوابەستەی دەرەوە بەناو دەكەن و سەركەوتنەكانی رۆژئاوا بە پێشەنگایەتی پەیەدە وەكو دەسكەوت بۆ هێزە دەرەكیەكان ناوزەد دەكەن. دیارە پێش ئێستاش سیاسەتی پارتی دیموكراتی كوردستان"پ د ك"، و هەڵوێستی راگەیاندنەكانیان دیار بوو، بەڵام دەیانخواست پەردەپۆشی بكەن و بەشەرمەوە دژایەتی شۆڕشی رۆژئاوایان دەكرد، بەڵام ئێستا بێ شەرم و بێ پەردە دەستیان پێكردووە. ئەمەش سەرچاوەی خۆی لەوێوە دەگرێت كە ئیتر بێ هیوا بوون لەوەی كە بتوانن شۆڕشی رۆژئاوا لەرێگەی چەند بەكرێگیراوێكیانەوە تێكبدەن یان كۆنترۆڵی بكەن، بۆ ئەوەی ئیتر خۆیان راستەوخۆ دەستیان پێكردووە و گەڕاونەتەوە بۆ سەر عادەتە كۆنەكەیان كە تێكدانی شۆڕشەكانە. ئەگەر وەكو رۆژی روناك دیارە، ئەوەی هەتا ئێستا پەیوەندی لەگەڵ رژێمی سوریا هەیە و بە ئاشكرا ئەم پەیوەندییە بەرێوە دەبات، پارتی و بارزانیە، نەك ساڵح موسلم و پەیەدە. ئەوەی پارتی بوو پێش چەند مانگ لە گەڵ"عمر ئۆسێ"ی نوێنەری ئەسەد لەهەولێر دانیشت و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ناردنی پێشمەرگە بۆ پاراستنی ئارامی سوریا یان پەیەدە بوو؟!!
ئەوە پەیەدەیە بە دەیان كادیری لە زیندانەكانی سوریا حوكمدراوە یان سێبەرەكانی پارتی؟!! ئایا پەیەدە و ساڵح موسلم شۆڕش دەكەن و كورد دەپارێزن كە رۆژانە شەهید پێشكەشی ئەم گەل و وڵاتە دەكەن، یا خود پارتی و بارزانی كە ئابلۆقە دەخاتە سەر گەلی رۆژئاوا و دەخوازێت لەرێگەی رێكخراوی بارزانی بەناوخێرخوازیی و تەزكیەی حزبە كارتۆنیەكانیەوە خەڵكی رۆژئاوا بێ ئیرادە بكات و كۆنترۆڵی بكات؟ ئایا پەیەدە یەكڕێزی كوردی رۆژئاوا تێكدەدات، كە هەمیشە داكۆكی لەوە دەكات كە حكومەتی هاوبەش دروست بكەن و بەناوی دەستەی بڵند بەشداری كۆبوونەوەی جنێڤ"2"بكرێت یا خود پارتی و سێبەرەكانی یەكڕێزی كورد تێكدەدەن كە بە بێ هیچ رێككەوتنێك خۆیان خستۆتە ژێر باڵی هاوپەیمانی سوریاوە و ئامادەش نیین لە رۆژئاوا حكومەتی كوردی رابگەیەندرێت و داوای ناوچە بۆ خۆیان دەكەن و دەخوازن ئەزموونی زەرد و سەوزی باشوور دووبارە بكەنەوە؟!! ئایا ئەوە پەیەدەیە چەواشەكاری دەكات، یان پارتی و راگەیاندنەكانی كە دەخوازن لێدوانەكانی ساڵح موسلم كە رەخنەی لە دەسەڵاتی پارتی گرتووە و دەڵێت ئەوان"واتە پارتی و دەسەڵاتەكەی" دەخوازن لەرێگەی فشار و برسی بوونەوە و ئێرادەمان بشكێنن و تەربیەمان بكەن، لەبەرامبەردا دەڵێت ئێمە ئەوانە تەربیە دەكەین، دیارە مەبەستی سەركردایەتی پارتییە، بەڵام راگەیاندنی پارتی دەخوازن ئەم لێدوانەی هاوسەرۆكی پەیەدە وەها پێناسە بكەن كە بەخەڵكی باشووری كوردستانی گوتووە!! دیارە خەڵكی باشور و هاوسەرۆكی پەیەدەش ئەو راستیە دەزانن كە دەسەڵاتی پارتی نوێنەرایەتی ئیرادەی خەڵكی باشور ناكات، بەڵكو لەوە زیاتر نوێنەرایەتی ئەو دەسەڵات و دەزگایانە دەكات كە لە كوردستان بە ئازادانە كار دەكەن و خاوەن ماڵی كوردن. ئەمە و گەلێك پرسیار و بابەتی تر كە ئەگەر پێویست بێت دەتوانن باسیان بكەین، هەتا زیاتر لای جەماوەر روون ببێتەوە كە هۆكاری چییە پارتی ئەوەندە دژایەتی پەیەدە دەكات؟؟
كوردەواری راستیان گوتووە كە دەڵێن؛ لە دز وایە هەر كەس دزە، لای پارتیش وایە كە هەموو كەس بەكرێگیراوە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)