کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نۆژەنكردنەوەکانی سه‌رۆک کۆمار..

Wednesday, 16/09/2009, 12:00


(1)

نۆژەنكردنەوەى قەیسەرى كۆن لەسەر ئەركى بەڕیز مام جەلال

ئەوەى سەرەوە تابلۆیەكى نوحاسى جوانى نوسراو داكوتراوە بە دەروازەى سەرەكى قەیسەرى كۆن كە بازارێكە لە شارى كۆیە پێكهاتوە لە (44) دوكان موڵكایەتیان دەگەرێتەوە بۆ هاوڵاتیان بە پێى بەڵگەنامەى تاپۆ.

كارى نۆژەنكردنەوەكە جێ بەجێكرا لە لایەن (5بۆ6) كەس وەكو لیژنەكە هەمویان سەر بە بنەماڵەى حەوێزى بوون لە شارى كۆیە و ئەندازیار (ئاراز حەوێز سادق) ئەندامى كاراى لیژنەكە بوو لە ئەساسیشەوە ئەندازیار نیە بەڵكو (مدرس سناعی) یەو سەرۆكى شارەوانى كۆیەیە تا ئێستا.
كارەكە هاووڵاتیان و خاوەن دوكانەكانى زۆر دڵخۆش كرد بەم ئاور لێدانەوە جوانە بەڵام ئەوەى جیگاى سەرسورمان بوو دواى تەواو كردنى نۆژنكردنەوەكە لە ساڵى (2000) لیژنەكە هەڵسان بە وەرگرتنى (6700) شەش هەزارو حەوتسەد دینارى سویسرى لە هەر خاوەن دوكانێك بە پێى پسوڵەیەكی چاپكراو و ئیمزا كراو لە لایەن لیژنەكە ئەوەش مەبلەغێكى زۆر بوو لەو كاتەدا لەبەر ئەوە هەندێ لە خاوەن دوكانەكان هەژاربوون نەیانتوانى ئەو بڕە پارەیە بدەن بۆیە لیژنەكە دەستیان بە سەر دوكانەكانیاندا گرتوو خویان بە كرێیان دەدەن و كرێكە وەردەگرن و ماوەى (9) ساڵە ئەوكارە دەكەن هەندێك لەم دوكانانە داهاتى كرێى گەیشتۆتە (2000000) دوو ملیۆن دینار لەگەل ئەوەشدا دوكانەكان نادەنەوە بە وارسە شەرعیەكانی .
ئایا ئەمە زوڵمو ستەم نیە؟ لە خەلكى دەكەن لە هەمووش سەیرتر ئەوەیە كە بە ناوى سەرۆك كۆمارەوە ئەمە دەكەن.!!!!!!!!!!!!






(2)
نۆژەنكردنەوەى قەیسەرى نوێ

هەمان لیژنە كە تەماشیان كرد سودوو دەستكەوتێكى ماددى زۆریان پێبڕاوە لە نۆژەنكردنەوەى قەیسەرى كۆن ,هەڵسان بە نۆژەنكردنەوەى قیسەرى نوێ كە لە (74) دوكان پێك هاتووە و لە سەر تابلۆیەك نوسراوە (لە سەر ئەركى مام جەلال كارى نۆژەنكردنەوەكە ئەنجام دراوە)
كارى نۆژەنكردنەوەكە تەواو بوەو ماوەى (6 بۆ7) ساڵە لیژنەكە دەستیان بەسەر دوكانەكاندا گرتوەو خۆیان بە كرێى دەدەن و هەمو جۆرە تەسەروفێكى پێوە دەكەن و بە نیازن ژمارەیكى تۆمار بكەن بە ناوى خۆیانەوە .
جا ئێمە وەكو خاوەن دوكانەكان دەپرسین (ئەوە زوڵم و ستەم و حوكمى قەرەقووشە یان سەروەرى یاساو داد پەروەرى ؟؟؟؟؟)
وەلامى ئەم پرسیرەشمان بۆ جەنابى سەرۆك كۆمار بەجێدەهێڵین............






كۆمەڵێك لە خاوەن دوكانە داگیركراوەكان لە كۆیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە