کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانى كەى گوێى لێ گیراوە ,تا ئێستا گوێى لێ بگیرێت ؟

Saturday, 31/07/2010, 12:00


ئەو تاڵەبانیەى كە جاران بە چەترى عێراقیەكان و خێمەى كۆكردنەوەى عێراقیەكان و سەمامى ئامانى عێراقیەكان ناوبانگى دەركردبوو ئەم پێناسانەش تەنها ڕاگەیاندنە چەواشەكارەكانى یەكێتى پێان دەووت , كەچى ئێستا وا سوك و چرووك بوە ئەوەتا دكتۆر مەحمود عوسمان ئەڵێ ((كه‌س گوێ‌ له‌مام جه‌لال ناگرێت)) ,ئێمەش باش ئەزانین ئەم سەركردانەى ئێمە وا خۆیان لەبەردەم عەرەبەكاندا سووك كرد قەت گوێیان لێ نەگیراوە , تا ئێستا كەسێك هەبێت گوێیان لێ بگرێت , دكتۆر مەحمود باش ئەزانێ هەتا ئەو كاتە تاڵەبانى چەترى كۆكردنەوەى عێراقیەكان بوو تا عەرەب یەكیان گرتەوە , بە هێز بونەوە , هەتا عەرەبەكان لە ڕێى ئەم سەرۆكانەوە خۆیان بە هێز كرد و كوردیان لاواز كرد , ئەوەندەیان ئیش بە تاڵەبانى بوو بۆ ئەوەى عەرەب لە بە هێزى ئەو سەردەمەى كوردبپارێزن , عەرەب سیاسەت ئەكات , یارى مناڵانە ناكات , تاڵەبانى گەرەكیەتى بە پارە بەخشینەوە و نوكتە و دەعوەتە چەورو نەرمەكانى , بە سفرەو خوانەكانى دڵى برا عەرەبەكان بۆلاى خۆى ڕابكێشێ , بەڵام ئەوان زۆر لە تاڵەبانى ئاقڵترن , ئەوەى ئێستا دكتۆر مەحمود ئەیڵێ , زۆر دەمێكە ووتراوە , ڕووبەڕوو بە تاڵەبانى ووتراوە , بەڵام ئەو كورسیەكەى بەغداى لە هەموو شتێك پێ گرنگ تر بوە , عەرەب باش ئەزانن ئەم سەركردانەى ئێمە دزو خائین و نیشتمان فرۆشن ,ئەوە عەرەبەكانن ڕۆژانە هەزاران تانكەر نەوتى ئەم هەرێمە دەبینن لە لایەن دوو سەركردەوە ئاو دیو ئەكرێ و پارەكەشى دەچێتە سەر حساباتى سەرۆكەكان , هەر ئەو عەرەبانەى ئێستا كە گوێ لەمانە ناگرن ئەوانەن كە بارزانى حرس جمهورى هێنایە سەریان لە هەولێر , ئەو عەرەبانە باش ئەبینن كە ئەم جوتە بەناو سەركردەیە ڕۆژێك پێَش لەشكرى ئێران ئەكەون و ڕۆژێك پێش جەندرمەى توركى , عەرەبەكان تاڵەبانى باش ئەناسن بۆیە بە قسەى ناكەن , ڕۆژێك لە ئێران دەستى ئاخوندەكان ماچ دەكات و زەمى ئەمریكا ئەكات , لە ئەمریكاش زەمى ئێران ئەكات , لە پشتى عەلیەوە نوێژ ئەكات و لاى معاویە نان ئەخوات , عەرەبەكان باش ئەزانن تەنانەت تاڵەبانى لاى میللەتەكەى خۆى , لاى حیزبەكەى خۆشى بۆتە سوك ترین پیاو ئیتر چۆن گوێى لێ ئەگیرێت ,ئەم پیاوەى كە ئێستا كەس گوێى پێنادات و ماوەیەك چەترێك بوە بۆ كۆكردنەوە و ڕێكخستنەوەى عێراقى فیدراڵى و كاول كردنى مالى كورد زۆر دەمێكە پێى دەوترێ ئەم كارە مەكە مەبە بە عێراقێكى عەیارە بیستو چوار , دەمێكە پێى دەڵێن لەبەر كورسیەكەت ماڵى كورد كاول مەكە , هەموو ئەمان زانى عەرەبەكانى عێراق ئەوەندە ئیشیان بەتاڵەبانیە تا خۆیان بە هێز دەكەنەوە , پێى ووترا , ڕجاى لێ كرا بەڵام تاڵەبانى لەبەر ئەو كورسیە شەق و شرەِى بەغداى گوێى بە كەس نەدا , لەوەتى تاڵەبانى لە بەغدادە هیچ خێرێكى بۆ كورد نەداوەتەوە , تەنها ئەوە نەبێ جێگایەكى كوردى داگیر كردوە ,تەنها خێرەكەى ئەوەیە ئەڵێن پۆستى سەرۆك كۆمار كە پۆستێكى سیادیە و بە خوێنى هەزاران شەهید و فرمێسك و ماندوو بونى ئەم میللەتە دەست كەوتوە دراوە بەتاڵەبانى عەرەبێكى عێراقى بیست و چوار , ئەوەى تاڵەبانى بۆ عەرەبى كرد , ئەوەى تاڵەبانى بۆ ئەو عێراقیە فیدراڵیەى كرد كە بەس ئەو ناوى دەهێنێ لە مێژووى عێراقدا هیچ سەرۆكێكى عەرەب نەیكردوە , ئەوەتا ئەو خائین بە كوردە ى كە خزمەتكارى عەرەبە كەس گوێى لێ ناگرێ , تەنانەت ئەو ئەمریكایەش گوێى لێ ناگرێ , تاڵەبانى بوە بە مەخسەرەى عەرەب , ئەمە ئەو ڕاستیەیە كە ئەبوایە دەمێك بوایە بوترێ , ئەوەتا ئێستا دكتۆر مەحمود و پێشتریش زۆرى كە ووتیان بەڵام زوڕناژەنەكانى تاڵەبانى بڕوا ناكەن و خۆیان لەو مەسەلەیە ئەدزنەوە ,ئەمان نایانەوێ لە هەیبەتى تاڵەبانى كە دەمێكە نەیماوە كەم بكەنەوە ,ئەوەتا ئازادى زوڕناژەنى ووتە بێژى یەكێتى بە دكتۆر مەحمود ئەڵێ ((له‌سه‌ر هه‌موو شتێك قسه‌ ده‌كات، ئینسانیش كه‌ قسه‌ی‌ زۆر كرد قسه‌ی‌ به‌جێ‌‌و قسه‌ی‌ نابه‌جێش ده‌كات، قیاسكردنیشی‌ بۆ مام جه‌لال زۆر هه‌ڵه‌یه‌)) تەنها ئەم زوڕناژەنانە ڕاست ئەكەن و خەڵكى تریش ئەگەر ڕاستى ووت لە سەر سەرۆكەكەیان ئەوا قسەى نابەجێ ئەكات , ئەگەر لە كوردستانەوە و لەناو یەكێتیەوە سەیرى تاڵەبانیەكەى ئازادى علوج بكەین , ئەوا قسەكەى دكتۆر زۆر تەواوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە