مامۆستا سیف الدین دەركرا یان لادرا؟؟
Monday, 16/03/2009, 12:00
1464 بینراوە
زۆر بەدەگمەنن و خاوەن شەنسن ئەو كەسە قارەمان و پاكانەى كەوا ئیمرۆ لە ناو حیزب و دەسەلاتى سیاسى دا جیگایان دەبیتەوە .
مامۆستا سیف الدین عەلى یەكیكە لەو كەسانەى كەوا تاكو ئەمرۆش لە ناو یەكیتى نشتمانى كاردەكات وەكو ئەندامیكى چالاك و لە ناو دەسەلاتى حكومەتیش بەریوەبەرى گشتى ئاسایش بو؟
ئەم بەرێزە هەر لە هەشتاكان كە پەیوەندى بە باڵى سیاسى یەكیتى كرد بە كارى نهینى ناوشار دەستى پێكرد هەر لەم كاتە حەزى لە بالى سەربازى نەبو چونكە پەروەردە كردنى ئەم پیاوە لە لایەن باوكى و بنەماڵە بەرێزەكەى واى كردبو كە دلى نەیت میشولەیەك ئازار بدات بەردەوام خزمەتى خەلكى بكات و خوى بە گەورەتر دانەنیت بەرامبەر بەخەڵكانى تر.
هەر لەك رۆژەى ئەم بەرێزە هاتە شوینى (نا حاكم نا قادر) ئەم قادرە دەمى لە وەرین نەوەستا هەروەكو مندالەكى جینگز دەگەیشتە لاى هەر دەسەلات داریكى حزبى حكومى دەیگوت ئەم پوستە هى منە بو لیم دسینەوە بەلام مامۆستا لى نەساندبو بەلكو حیزب ئەم كارەى بەو راسپاردبو نا قادریش هەر وەخت بو بەر باویت لە خەفەتان.
هەموو دەزانن مامۆستا ئەو ماوەیەى كەوا دەسەلاتى لە دەست تەنانەت كەس گلەیى و گازاندەى لەم پیاوە بەرێزە نەبو تەنانەت لە سایتى كوردستان پۆستیش ئەوەى من ئاگادار بم یەك جار بابەتى لەسەر دابەزى ئەویش سوكە گلەیەك بو لیان كرد نەك زەم كردنى تەواو ئەوە گەورەترین بەڵگەیە بۆ ماموستا یە كابرایەكى داوین پاكە بەلام مخابن حیزب و دەسەلات ئەمرۆكە كەسێكى پاكى وەك مامۆستایان گەرەك نییە بەڵكو داوین پیس و چەلاو خۆریكى وەك نا قادریان پێویستە كە چەندان جار بابەتى لەسەر بلاو كرایە كەوا كە كچانى سلیمانى قارن هاتن لە دەست ئەم بى حورمەتە چى خەراپ نەما نەیكات بۆیە من دەلێم .....
[email protected]