کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کیژ و ژنە شەڕەڤانەکانی پەکەکە و یەپەژە بوونە نمونە بۆ هەموو جیهان

Sunday, 21/12/2014, 12:00


هەریەك لە سوپای بەریتانی و ئەمریکی کە خاوەنی بڕیاری یەکلایکەرەوەی ئەمڕۆی جیهانن، ڕۆڵێکی گەلێک مەزنیان هەیە لە چۆنێتی کێشە و ململانێکانی ئەۆڕۆ، ئەمە جگە لەوەی خاوەن مێژوویەکی گەورەن لە ئاستی جیهان، هەروەها لە خودی ئەو دوو ووڵاتەدا گەورەترین بودجەی بۆ تەرخان کراوە.، هەردوو ڕەگەز تیایدا بەشدارن، لێ ڕەگەزی مێینە لە هیچ کام لەم دوو سوپا زەبەلاحەدا ڕێگایان پێنەداوە کە لە پێشەوەی بەرەکانی جەنگدا بەشداریی و ڕۆڵی گەورە ببینێت. تا ئێستاش بەتەواویی ڕەگەزی مێینە ئەو هەلەی بۆ نەڕەخساوە وەك ڕەگەزی نێرینە تواناکانی خۆی دەربخات. دیارە هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە کە ڕەگەزی مێ ئەو شەڕەی بۆ خۆی نەکردوە تا بەتەواوی بیسەلمێنێ کەوا هیچی لە ڕەگەزی نێر کەمتر نیە، بەڵکە لەزۆر کات و شوێندا، ئەتوانێ بوێرتر و ئازایانە بجەنگێ. هەمان حاڵەت نەك هەر لە سوپا، بەڵکە لەبەشەکانی تری(هێزی ئاسمانی، دەریایی، پۆلیس و هەواڵگریش) ڕەگەزی مێینە هەلی تەواوی بۆ نەڕەخساوە.
هەڵبەتە پارتی کرێکارانی کوردستان و دەستە خۆشکەکانی لە یەپەژە و پژاك، لەمێژە ئەو ڕێچکەیەیان شکاندوە و ئەوەی بۆ ڕەگەزی نێر گونجاوە بۆ ڕەگەزی مێینەش بەهەمان شێوە. چەندین کادیری سیاسی و سەربازی لە پێشی پێشەوەی بەرەکان بوون و بەردەوام توانیویانە خۆیان بسەلمێنن و ڕۆڵی خۆیان دەربخەن، تا بەو شێوەیەی لە بەرگریکردن لە شاری (کۆبانی) بینیمان و ڕۆڵی کیژان و خانمانی کوردانی ڕۆژئاوا کە خۆی لە(یەپەژە)دا بەرجەستە کرد، توانیان خاڵکی دەست پێکردنی کۆتایی بە چەتەکانی داعش ڕەنگ ڕێژ بکەن و مێژوویەك بۆ خۆیان و ئێمەش تۆمار بکەن کەهەموان بێ جیاوازی شانازی پێوە بکەین. ئەم پۆلە کیژ و خانمانە بونە هەوێنێ ئازایەتی و مەردایەتی دژ بە تاریکی و نەزانی و ملهوڕێتی چەتەکانی داعش و ئیسلامییە دواکەوتوەکان. ئەمان، وێنەیەکیان لە هزری مرۆڤدا دروست کرد کە کەس ناتوانێ نکۆڵی لەبونیان و قارەمانێتیان بکات.
کاریگەری و ڕۆڵی ئەمانە سنووری نیشتمانی کوردستانی بڕی و سوپا و هێزە گەورەکانی جیهان چاویان لێ دەکەن. ئەوەتا، ساڵی ٢٠١٦ بۆ یەکەمین جار سوپای ئینگلیز بڕیاری داوە کچەکانی لە ڕێزی پێشەوەی جەنگەکان بەشداری پێبکات. هەمان شت بۆ هێزەکانی ئەمریکاش، کە تا هەنووکە ڕەگەزەکەی تر نەیانتوانیبوو لە پێشەوە بجەنگن.
دەستان خۆش بێ و نمونەتان زۆربێ ، هێوادارین کە یەپەژە تەنها بەرخودان دژی چەتەکانی داعش و هاوشێوەکانیان لە سنووری کوردستان دیاری نەکات .بەڵکو پێوستە لەهەر شوێنێك تیرۆر هەبێ ئەمان وەك هێزێکی جیهانی خۆیان تەرخان بکەن بۆ دژایەتی تیرۆر و تیرۆرستان. بەم شێوەیە ئەم هێزە لە مێژوودا یەکەمین هێزی کچان و ژنانی کورد ئەبێ کە بتوانن ڕۆڵی گەورەی خۆیان دەربخەن.
تکایە کرتە لەسەر ئەم لینکە بکە:

http://arabic.cnn.com/world/2014/12/19/uk-defense-women#214

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە