کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ جه‌مال عبدالله‌ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری به‌لگه‌ و میوانه‌بێ مسته‌واکه‌ی که‌نالی زاگرۆس

Sunday, 24/04/2011, 12:00





دوای ئه‌وه‌ی که‌ گوێم له‌به‌رنامه‌که‌ گرت و گوێ بیستی قسه‌کانت بووم نازانم به‌چ جۆره‌ زمانێك وه‌لامت بده‌مه‌وه‌،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌ عه‌قلی تۆ وه‌لام بده‌مه‌وه‌ ئه‌وا منیش ده‌بێ وه‌ک تۆ بم به‌لام من ته‌نهابه‌جه‌ند دێریك و جه‌ند خالێك وه‌لامت ده‌ده‌مه‌وه‌.تۆ وه‌ک رۆژنامه‌ نوسێك دیاره‌ مافی خۆته‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ک قسه‌ له‌سه‌ر هه‌ر باسێك بکه‌یت به‌لام به‌پێی یاسای رۆژنامه‌ گه‌ری ده‌بێ رۆژنامه‌ نوس راست گۆیانه‌ هه‌واله‌کان بلاو بکاته‌وه‌ به‌مانایه‌کی تر راست گۆ بیت که‌ به‌مانای که‌لێمه راستیه‌کان بلێت ئه‌گه‌ر خۆشی زه‌ره‌ر مه‌ند بێت ..جه‌نابت شه‌للم کوێرم نایپارێزم به‌ده‌ستی راست وچه‌پ کتێبه‌کانی مافی یاسایی و ده‌ستوری عیراقت به‌رزده‌کرده‌وه‌ له‌گه‌ل هاوار لێهه‌ستانت ده‌ت گوت خورام بابزانین کێ تۆی خوارد ئه‌وه‌ ده‌سه‌لاتداره‌کانی تۆیه‌ که‌به‌شان و بالیان دا هه‌لده‌ده‌ی خه‌لکی ئه‌م کوردستانه‌ ده‌خۆن..کاتیک باس له‌ پارێزگاری له‌خۆ کردن ده‌که‌ی به‌ ج یاسایه‌ک یه‌کێک به‌ردت بۆ بهاوێ تۆ فیشه‌کی پێوه‌ ده‌نێی؟

ئه‌گه‌ر یاسایه‌کی وه‌ها هه‌بێ له‌کوردستان هه‌رکه‌سیک به‌ردێک بۆ یه‌کێک بهاوێ وبه‌رامبه‌ره‌که‌ی یه‌کشه‌ر ته‌قه‌ی لێ بکاو بیکوژێ ئه‌وا سه‌رتاپا کوردستان ده‌بێته‌ گۆمی خوین .جا به‌رێزت بیر له‌وه‌ ناکه‌یته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ خۆپیشاندانه‌ جا به‌رێزت ناوی لێده‌نێی خۆپیشاندانی حیزبی ئه‌وه‌ ئازادی .به‌لام ئه‌گه‌ر حیزبیش بێت ئایا ئه‌و حیزبانه‌ کورد نین یان هاوولاتی ئه‌و کوردستانه‌ نین ؟

باست له‌وه‌ کرد که‌ که‌ له‌سه‌رای ئازادی نازانم ئه‌وه‌ فاروق ره‌فیق و حه‌مه‌و ئه‌حه‌و.. هتد.له‌خۆت ده‌پرسم ئه‌وه‌ ئوسلوب وئه‌خلاقی رۆژنامه‌ نوس ده‌بێ به‌و جۆره‌ ناوی خه‌لک بێنی که‌ هیچ به‌هایه‌کی مرۆیی بۆ خۆپیشاندران دانه‌نێ ؟

خوێنی نۆ هاوولاتی ئه‌و کوردستانه‌ رژایه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی سلێمانی ئایا ج یاسایه‌ک هه‌یه‌ له‌ده‌ستوری عیراقی و په‌رله‌مانی کوردستان که‌بلێ ده‌بێ یاساهه‌بێت بۆ سکاندنی شوشه‌ی باره‌گا حیزبیه‌کان به‌لام بۆ کوشتنی مرۆڤه‌کان هیج باس نه‌بێت ؟

ئه‌گه‌ر به‌رێزت ئه‌وه‌نده‌ رۆژنامه‌نوسێکی یاسایی وه‌ک خۆت ئاماژه‌ت پێدا بۆ باست له‌و که‌سانه‌ نه‌کرد که‌ به‌ده‌مانچه‌ عه‌لی کیمیایی ئاسا ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران ده‌کرد ؟باست له‌وه‌ کرد که‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆک بارزانیه‌که‌ی تۆ دیکتاتۆر بوایه‌ قبولی نه‌ده‌کرد که‌مال میراوده‌لی منافسی بوایه‌.ئه‌م قسه‌یه‌ت به‌هێج شێوه‌یه‌ک له‌قسه‌ی رۆژنامه‌ نوس نه‌ده‌چوو بۆیه‌ من ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌لێمبه‌س نیه‌ که‌مال میراوده‌لی سوپای عیراقی ئه‌نفالجی نه‌هێناوه‌ته‌ سه‌ر کوردستان و په‌رله‌مانه‌که‌ی ..چونکه‌ ناشه‌ریف ترین که‌س له‌و کوردستانه‌ شه‌ریفتره‌ له‌و که‌سانه‌ی که‌ سوپای به‌عسیان هێناوه‌ته‌ سه‌ر کوردستان وسه‌ر په‌رله‌مانه‌که‌ی.

سه‌یرکه‌و باش سه‌رنج بده‌ ئه‌ی به‌رێز هیوادارم زۆر یاسایی تر بی به‌لام نه‌وه‌ک ته‌نها به‌قسه‌ی بریقه‌دارو رازی کردنی که‌نالیکی پر له‌ درۆو ده‌له‌سه‌ .

هیوادارم سه‌یری هه‌موو کرته‌ ڤیدیۆیه‌کانی سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌کان بکه‌ی وجارێکی تر بێیته‌وه‌ سه‌ر که‌نالی زاگرۆس وراستیه‌کان بدرکێنی..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە