ووتاری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا له خۆپییشاندانی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی داد ونێوخۆ له شاری بیرن رۆژی 30.0
Friday, 02/07/2010, 12:00
هاوڕێیانی خۆشه‌ویست
ژنان وپیاوانی به‌ڕیز
به‌ناوی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقیه‌وه ..سڵاوی تیکۆشانتان پێشکه‌ش ده‌که‌م.
ئیمه په‌نابه‌رانی عیراقی له ووڵاتی شه‌ڕ وکاولکاریی و گه‌نده‌ڵیه‌وه هاتووین. ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه عیراق له شه‌ڕی نێوخۆیی و ده‌ره‌کیدایه. چه‌نده‌ها دیکتاتۆرمان تاقیکرده‌وه، به‌و دیکتاتۆرانه‌ی که له‌سه‌ر پشتی ده‌بابه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاوه له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات دانیشتوون. به‌ڵام لێتان ناشارمه‌وه وپێمخۆشه به‌روونی بێلێم هه‌ست ده‌که‌م که حکومه‌تی سویسرا له هه‌لومه‌رجی نائاسایی وله‌به‌رده‌م شه‌ڕدایه. ڕه‌فزی به‌لێشاوی داواکارانی مافی په‌نابه‌ری، دوورخستنه‌وه له سه‌ردابه‌کان وله‌که‌ناری شاره‌کان. هه‌لومه‌رجی زاڵمانه‌ی نێو که‌مپی فریا گوزارییه‌کان. تا پڕ بوونی زیندانه‌کان ومانه‌وه‌ی 18 بۆ 23 مانگ ، به‌کار‌هێنانی زه‌برو زه‌نگ بۆ ناچارکردنی په‌نابه‌ران ملدان به دیپۆرتکردنه‌وه. ئه‌مانه ئاکامی سیاسه‌تیکی نائینسانیه له بواری په‌نابه‌ریدا .
په‌نابه‌ران و چالاکوانانی ئازادی ویه‌کسانیه‌کانی ئینسان.
ماوه‌یه‌که بزووتنه‌وه‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان له سویسرا شکلی گرتووه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، کۆمه‌ڵێک داواکاری فه‌وری گه‌یاندووه به ده‌سه‌ڵاتدارانی سوسرا که وه‌ڵامیان پێبداته‌وه ئه‌وه ده‌وڵه‌ته که پێویسته وه‌ڵامان پێبداته‌وه . هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی دیپۆرت، هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی که‌مپه‌فریاگوزارییه‌کان، یاسایکردنه‌وه‌ی هه‌موان، مافی کار وژیان بۆ په‌نابه‌ران. له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار چالاکی گه‌وره‌و جه‌ماوه‌ری کردووه. خه‌ڵکی سویسرا ئێستا له ئیمه تیگه‌یشتووه و ئه‌مان ناسێ وئیمه‌ی قه‌بووڵکردووه.. ئیستا ئیمه بزووتنه‌وه‌که‌مان به‌هیز بووه، وه تا دێت خه‌ڵک و لایه‌نه سیاسیه ئینسانیه‌کان پشتیوانیمان لێده‌که‌ن.
ئیمه له‌م خه‌باته‌دا سه‌رده‌که‌وین ، پێشمه‌رجی سه‌رکه‌وتنمان درێژه دانمانه به خه‌بات. به‌شیوازی مه‌ده‌نی وئارام ، جه‌ماوه‌ری و سیاسی .
خه‌ڵکی سویسرا نا‌توانیت له ده‌وڵه‌تی خۆی ئه‌م سیاسه‌ته نا ئینسانی یه هه‌روا قه‌بووڵبکات.
سوپاس بۆ هه‌موان که له‌م خه‌باته‌دا پێکه‌وه یه‌کگرتوین ، سه‌رده‌که‌وین... له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ نا.... به‌ڵام سبه‌ینی به‌دلنییاییه‌وه
بژی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست