کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن لیستی بروانامه ‌ساخته‌كاره‌كانی نزیك به ‌کاربه‌ده‌سته‌کانی کابینه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی ئاشكرا ده‌كات

Friday, 27/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 5 هه‌ولێر
بروانامه‌ی ساخته‌كاری بۆته ‌باس و خواستی نێو ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی ، له‌ئاستی زانكۆكانی سه‌لاحه‌دین و دهۆك به‌تایبه‌تی زیاتر له‌1400 بروانامه‌ی ساخته ‌و ته‌زویر بوونی هه‌یه ‌و له‌لایه‌ن هۆبه‌ی بروانامه‌كان له ‌وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا ئێستا چه‌ند رۆژێكه ‌كاری له‌سه‌ر ده‌كریت.
پاراستن دوای ئه‌وه‌ی به‌و زانیاریانه‌ی زانیوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بروانامه‌كانی سه‌ر به‌ پاراستن ئاشكرا نه‌بن، لیستێكی تایبه‌تی به ‌بروانامه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و كه‌سوكار و ده‌سته‌و دائیره‌كانی ئاماده‌كردووه‌. لیسته‌كه ‌زیاتر له ‌300 كه‌س ده‌بن له‌ ئاستی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و كۆلیژ و په‌یامانگاكان و ماسته‌ر و دكتۆرای له‌خۆگرتووه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌شی دیراسا‌ت و لیكۆلینه‌وه‌ی پاراستن و نزیك له ‌هۆشه‌نگ هه‌ولیری، كه ‌پیش چه‌ند ساڵێك له‌لای فازیل میرانی بووه ، ئیستا بۆته‌ پاراستن له ‌سه‌ری ره‌ش ده‌وام ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، که‌ ‌یه‌كه‌مین كه‌سێك له‌لایه‌ن پاراستن ده‌یانه‌وێت ده‌ستی بخه‌نه‌ روو فازیل میرانی سكرتیری مه‌كته‌بی سیاسی پارتییه‌، كه‌ بروانامه‌ی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له‌ ئاماده‌یه‌كی ناو شاری موسڵ به‌ساخته‌ بۆ دروستكراو ه‌و دوای ئه‌ویش نازنازی محمه‌د مه‌لا قادره‌ هاوسه‌ری مه‌حمود محمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتییه‌، كه به‌ئاشكرا بروانامه‌ی دكتۆراكه‌ی ناز ناز به‌ساخته‌ له‌قه‌ڵه‌م دراوه ‌و له‌ پاش ئه‌ویش چنار سه‌عد عه‌بدولڵا كه ‌دكتۆراكه‌ی به ساخته‌ ناو براوه، ‌به‌وه‌ی ته‌واوی توێژنه‌وه‌كه‌ی خۆی نه‌یکردووه‌، به‌ڵکو بۆی نووسراوه‌ته‌وه به‌مه‌ دکتۆراکه‌ی وه‌رگترووه‌. هه‌روه‌ها ناوی پشتیوان سادقیش هاتووه‌، ‌ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ دكتۆراكه‌ی بۆ نوسراوه‌ته‌وه‌ و به‌ پاره ‌و تا ئه‌وه‌یش زانراوه ‌بری 5000 دۆلاری داوه ‌به‌و مامۆستای زانكۆیه‌، كه ‌ئه‌ركی نووسینه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی پشتیوان سادقی گرتۆته‌ ئه‌ستۆت خۆی‌.

 ئه‌و هه‌واله‌ کۆنه‌ی دیکه‌ش په‌یوه‌نسته‌ به‌م باسه‌
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=49c0941a

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە