کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


له‌ساڵیادی 16 ی 3 دا ، که‌له‌سه‌ری گه‌له‌که‌م به‌شه‌رمه‌نده‌یی ده‌بینم ! ...

Saturday, 14/03/2009, 12:00

1471 بینراوە


ئاااخ شانزه‌ی سێ، ئازارات چه‌ند به‌ئازاره‌ ووو برینه‌کانت چه‌نده‌ قوڵن !! .. گه‌لۆ ، ده‌زانن ! وڵاتم له‌مێژویدا ، به‌مێژوی ئازاره‌کانی جوت و پاشان دوگیان ده‌بێت .. ئیتر ، هه‌مو ڕۆژێ .. هه‌مو مانگێ .. هه‌موساڵێ .. ورده‌ ژان و گه‌وره‌ژان ده‌یگرێ و تاوه‌کو له‌خه‌رما‌نه‌ی مانگی سێدا ، له‌حه‌شمه‌ته‌ ژانێکدا ..شانزه‌ی سێی ده‌بێت !!
لاوه‌ خوێن گه‌رم و چاومه‌سته‌کانی وڵاتی چاومه‌ستان ! .. ده‌زانن برینه‌ ئازاری ژانی وڵاتم له‌و ساته‌دا ، هینده‌ به‌رز و هینده‌ په‌رێشانه‌حاڵ بو ، لانکی ئارامگرتوی جهانی هێنایه‌ هه‌شه‌کۆ !! ئاخر هه‌قی خۆی بو ، چونکه‌ زرنگه‌ی هاواره‌که‌ی وڵاتی من ، تێکه‌ڵه‌یه‌ك بو ، له‌شه‌قه‌ی باڵی پێنج هه‌زار په‌پوله ... وو .. و ده‌نگی له‌رینه‌وه‌ی پینج هه‌زار گوڵ ووو گمه‌ گمی پێنج هه‌زار کۆتر !! هه‌ناسه‌ی تاساوی پێنج هه‌زار عاشقی کانی عاشقانی جێژوانانی باخی میر و گوڵان بو ! ... ئاااخی خه‌می به‌رزه‌ چڕی نێو سیاچه‌مانه‌ی هه‌واره ‌به‌رزه ‌بوو !!
ئه‌رێ گه‌لۆ .. دێته‌ بیرتان ! شانزه‌ی سێی من ، سه‌ره‌تای زه‌نگی له‌خاچدانی گه‌لێك بو که‌شارێکی تێدا له‌خاچدارا ! وووو کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ، تێدا شه‌رمه‌زار کرا !! ده‌زانن ، له‌گه‌ڵ ساته‌وه‌ختی له‌دایکبونی شانزه‌ی سێدا ڕوی هیتله‌ر ووو فرانکۆ ووو مۆسۆلۆنی له‌به‌رده‌م دکتاتۆره‌که‌ی به‌غدادا سپیی .. سپی له‌وێنه‌ی شیری حوشتر ده‌چون !!
مێژو ده‌ڵێت : به‌له‌خاچدانی شارێك ، نیشتمانێك له‌دایك بو .. له‌هه‌ناوی ئازاره‌کانیدا گه‌لێك ڕابو .. له‌قرچانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی هیلاکیدا مرۆڤایه‌تی شه‌رمه‌نده‌ بو ...
مێژوش ده‌ڵێت : شانزه‌ی سێی من ، گه‌وهه‌رێکی نێو ئازار بو ، به‌ده‌ست سه‌رێکی گه‌مژه‌ی لاساره‌وه‌ له‌بازاڕی تیاترۆکاندا تاڵانفرۆشکرا ووو له‌دواشانۆی دادگایی تاوانباره‌کانیشیدا ، دوا بزماری له‌بیرچونه‌وه‌ له‌تابوتی درا ..
ئاماژه‌کان ده‌ڵێن : له‌سایه‌یی سه‌ری ئه‌وسه‌ره‌دا ، ئیتر له‌مساته‌وه‌خته‌وه‌ ، شانزه‌ی سێی من له‌مێژودا ئه‌رشیف ده‌کرێ و له‌ ژێر تۆزی زه‌مانه‌دا بزر ده‌بێت . ئا .. به‌ڵێ ئاماژه‌کان ده‌ڵێن : نه‌وه‌ کۆستباره‌کانیش ته‌نهاو ته‌نها مافیان هه‌یه‌ ، له‌په‌نا ئاگردانه‌کاندا بیکه‌نه‌ حکایه‌تێکی بێکۆتایی ...
هه‌رکه‌س ده‌ڵێ ئه‌مه‌ وانیه‌ و تۆمه‌تی وڕێنه‌ ئاسای نه‌خۆشێکی تا گرتوه‌ ، باسه‌یری شه‌قی باڵی عه‌باسی کوڕی فه‌رناسه‌کان به‌ به‌رگی فڕۆکه‌وانیه‌وه‌ ، له‌سلێمانی پایته‌ختی بابان و شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیه‌وه‌ بکات !! هه‌رکه‌س ده‌ڵێت وانییه ،‌ باسه‌یری پیرۆز کردنی ڕۆژی له‌دایکبونی سه‌رکرده‌ .. خوا بیپارێزێ ! به‌کردنه‌ پشوی فه‌رمی بکات و له‌وێشه‌وه‌ سه‌یری به‌ئاسایی کردنه‌وه‌ی شانزه‌ی سێی من بکات !! به‌ڕاستی شه‌رمێکی پاش حه‌یاچونه‌ ! ده‌زانم پێم ده‌ڵێن شه‌رم بۆ که‌سێکه‌ حه‌یایی هه‌بێ ، که‌ حه‌یا له‌وه‌ی هه‌یه‌ تکاوه‌ ، ئیتر شه‌رمی چی و شه‌ره‌فی چی !!
هیهات .. به‌ڵام هه‌یهات .. له‌ دوتوێی ئه‌م ئازاره‌ به‌سوێیه‌دا ، جگه‌ له‌نه‌فره‌ت بۆ سه‌ری گێژ و ماچێك بۆ هه‌مو کۆڵانه‌کانی هه‌ڵبجه‌ ، من چیم له‌ده‌ست دێت !!

14 ی 3 ی 2009
سوید‌



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)