کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستانپۆست سەلماندى ، چۆن قەیسەرى بەیەكێتى كردوە بەكونە مشك

Tuesday, 10/05/2011, 12:00







چەند ڕۆژێكە میدیا چەواشەكارەكانى یەكێتى كەوتوونەتە هەڵمەتێكى بەرفراوان دژى سایتى حەقبێژى ناسراوى دەسەڵات تۆقێن كوردستانپۆست ، كەگوایە ئەوەندە غەرامە كراوە و واى لێ كراوە و واچووەو وا ڕۆیوە ، ڕاگەیاندنى یەكێتى چى دەڵێ و چى دەخوا بەرامبەر كوردستانپۆست بەلاى من و زۆربەى زۆرى خەڵكى كوردستانەوە هیچ گرنگ نیە و هیچ بایەخێكى نیە ، ئەوەى گرنگە بەلاى بەندە و زۆربەى زۆرى خەڵكى كوردستانەوە بەمە دەركەوت كەیەكێتى و ڕاگەیاندنە چەواشەكارەكانى چەندە لەكوردستانپۆست و چەكوشەكەى دەترسن ، دەركەوت كەكوردستانپۆست چى پێ كردوون لەڕابردووداو چۆن ئاوا لەناكاو دەتەقنەوە بەڕوویدا ، ئەمە سەلماندى كەئەم بەرپرسانە و ڕاگەیاندنەكانیان بەردەوام لینكى كوردستانپۆست لەكۆمپیۆتەرو لاپتۆپەكانیاندا خەزنە و سەیڤ كراوە و بەردەوام چاودێرى دەكەن و نووسینە پیرۆزەكانى دەخوێنەوە ، چونكە بۆیان دەركەوتووە ئەوە كوردستانپۆست بوو ڕووى ڕەشى دەرخستن و دەیان هەزار گەنجى وەك منى هۆشیار كردەوە لەئاستیان ، ئەوەتا ترسیان لەكوردستانپۆست بەشێوەیەكە لەزۆربەى زۆرى دام و دەزگاكان كوردستانپۆستیان فلتەركردوە ، داخ و شین و گریان و ڕۆڕۆى وان هەر بۆئەوە نیە كەكوردستانپۆست هەموو پیلان و بەرنامە و دزى و گەندەڵیەكانى ئاشكراكردن و هێنایە سەر شاشە و سفرەى حازرى ، بەڵكوكوردستانپۆست واى لێ كردن هەموویان عەینەك بخەنە چاویان هێندى نووسینەكانى كوردستانپۆست بخوێنەوە ، فێرى كردن كاریكاتێر ماناى چیە ؟ پێیى ووتن ئێوە سەرەتا چۆن بوون و ئێستا چۆنن ؟.
بەڕاستى شەڕەف و شانازیەكى زۆر گەورەیە بۆ كوردستانپۆست كەتۆ باڵەخانە و سەدان بینا و تەلارو هەزارن هەزار دۆنم زەوى خەیاڵی و دەیان كەناڵى ئاسمانى و سەتەلایت و ئیمكانیاتى ماددى ملیۆنان دۆلارى مانگانە و سەدان كەناڵى ناوخۆیى و ڕۆژنامە و میدیایى سێبەر و هەزران هەزار موچە خۆر و دەیان مەكینەى ئیعلامی و هێزو چەك و جبەخانە و زیندان و ..... هتد نەبێ ؟ شاشەیەك و چەند كەسێكى خۆبەخش ، بەڵام زۆر ئازا ، خۆیان و قەڵەمەكانیان و بەس و هیچى تر ، بەگژ ئەم دەسەڵاتە مافیایە كەهەموو شتێكیان لەژێر دەستە بچێتەوە بەڕاستى گەورەترین سەروەریە پیرۆزترین مەدالیایە ، هەر ئەمەشە واى لێ كردوون كەپەست و بەڕق دابچن بەرامبەرى ، دەڵێن ئێمە خاوەنى ئەو هەموو ئیمكانیاتەبین كەچى بەرامبەر كوردستانپۆست سەركز و سەرشۆڕبین ؟.
بۆیە دەڵێم كوردستانپۆست و قەڵەمەكانی ئەوەندەیان بەسە و هیچى تر كەئەوەتا چۆن سەریان بەدوو بنەماڵە و بەدوو حزبى زلى دیكتاتۆر كەچ كردوە كە شەوانە لەپاڵ هەواڵ و كۆبوونەوە و سەردانى بەقەولى خۆیان (سەرۆك مام جەلال) ، ناوى كوردستانپۆست دێنن ، كوردستانپۆست وا سەرى لێ شێواندوون ئەمڕۆ بوو بووە مانشێتى كوردستانى نوێ ، لەهەمووشى سەیرتر كوردستانى نوێیى ئەمڕۆ سێ شەمە نووسیویەتى بەیانیش نووسینمان هەیە لەسەر كوردستانپۆست ؟ سایتە ڕوو ڕەشەكەى پیوكەى میدیا ، كوردستانى نوێ ، گەلى كوردستان ، هەمووى بووە بەكوردستانپۆست ، لەمەوە دەردەكەوێت كەكوردستانپۆست چۆن قەیسەرى لێ كردوون بەكونە مشك ؟ لەمەوە دەركەوت لەناوخۆیان لەكۆبوونەوەكانیان لەمەجلیس و دانیشتنیان لەهەموو شوێنێك سەرى زمان و بنى زمانیان كوردستانپۆستە ، بەمە دەركەوت چەكوشەكەى كوردستانپۆست خەویشى لێ زڕاندوون ، كوردستانپۆست هەموویانى تووشى شۆك و نەخۆشى كردوە ، كوردستانپۆست واى لێ كردوون لەداخان بەردەوام قژى خۆیان بڕنن ، چونكە تەنها سەیرى مانشێتى نووسینەكانیان بكەی لەسەر كوردستانپۆست ئەمەت بەئاشكرا بۆ دەردەكەوێ كەدوایى ئەوەى دەم و لێویان ووشك بووە و یەخەى خۆیان دادڕیوە و قژى خۆیان ڕنیوە ئینجا نووسینیان لەسەر كوردستانپۆست نووسیووە .
بەمە دیسانەوە كوردستانپۆست سەلماندی كەهەیە و زیندووە وبەردەوامە و لەناویانە و لەناومانە و حزوورى هەیە ، دەركەوت چ كاریگەریەكى هەبووە لەسەریان .
بۆیە ئێمەش دەڵێین بەردەوامبە كوردستانپۆست ، بەخوێنى سۆران و سەردەشت لەگەڵتین كوردستانپۆست ، میللەتێك چاوى لەتۆیە كوردستانپۆست ، تەمەنا دەكەین لەئایندەیەكى نزیكدا بییت بەكەناڵێكى ئاسمانى كوردستانپۆست .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە