کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەڕی نێوان كوتلەكانی نێچر و مەسروور لە سلێمانی

Thursday, 01/11/2012, 12:00


شەڕی نێوان كوتلەكانی نێچیر و مەسرور لە سلێمانی سەری هەر یەك لە عەبدلوەهاب علی و ئاری هەرسین و ئاكۆچاوشین دەخوات.

بەپێی هەواڵێكی بەپەلە و سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو، ئەمڕۆ پێمان گەیشتووە كە سەركردایەتی پارتی بەهۆی توندبوونی شەڕی كوتلەكانی نێچیرڤان و مەسرووربارزانییەوە لە ناو ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی شاڵاوێكی لابردن و گواستنەوە دەستی پێكرد كە ئاكامەكەی ئەوەیە:
1ـ عەبدولوهاب عەلی دەگوازرێتەوە بۆ كارێكی ناوی حكومەتی عێراقی یان بۆ مەكتەبێكی پارتی یان نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە وڵاتانی ئەوروپا ئەوەیش بەو پێیەی كە ئەم كاسەلێسە لە دێرزەمانەوە چڵكاوخۆرێكی نچێرڤان بارزانی گەورە دزی كوردستانە.
2ـ ئاری هەرسین دەركردنی لە سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و لەبەرپرسیاریەتی لقی21ـ سلێمانی ودوورخستنەوەی لە شاری سلێمانی و دوورخستنەوەی بۆ مەسف سەلاحەدین و هەولێر، ئەمەیش یەكێك بوو لەو كەسانەی كە گەورەترین كاسەلێس و ماستاوچی هەردوو سەر كوتلەكان نیچرڤان و مەسرور بارزانی بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی كەسێكی بێ تەجروبەی بێ ئەرزش بوو بۆیە هەردوو كوتلەكە هاوڕابوون بۆ تڕۆ كردنی.

3ـ لابردنی ئاكۆ چاوشین لە بەرپرسیێتی لقی ڕانیە و قەلادزێی پارتی كە لەناو پارتیدا بە لقی 11 ناسراوە، هەرچەندە ئاكۆ زۆر سەركەوتووبوو لە كارەكانیدا چونكە بۆ ماوەی چەندین ساڵ تەجمیدبوو بۆیە زۆر بە دڵگەرمی و حەماسەوە كاری دەكرد، بە ڵام چونكە بە پیاوی پاراستن ناسرابوو لەگەلچ مەسرور بارزانی بەڵام كە دواتر ئەم كوتلەیەی بەجێشت و چووە كوتلەكەی نچێرڤان بارزانییەوە بۆیە بە پەلە لایان برد.
4ـ هەموو ئەم بڕیارانە لە كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی لە رۆژانی 19 و 20 مانگی 10/2012 واتە هەفتەیەك پێش چەژن دراوە و وردە وردە بڕیارانەكان مانگی ئاییندە جێبەجێ دەكرێت.

شایانی باسە پارساڵ سەركردایەتی پارتی باشترین بڕیاری دابوو كەكاتی دروستكردنی سەركردایەتی كە باشترین جۆری كادری پارتی دانابوو بۆ سلێمانی كە ئەو سێ كەسەی كە لادەبرێن بریتیبون لەو كادرانە، واش چاوەڕوان دەكرێت كە بروسكە شاوەیسیش بەهەمان دەردی ئەوە كەسەچەڵكاوخۆرانەی تر ببەرێت و، هەمان سەرچاوەیش ئاماژەی بەوە دا كە هەریەك لە رئوف رەباتی و فارس نەورۆلی، شێخ عەتا قەرەداخی كۆنە ئیتحات وەتەنی حزبی بەعس لە پەیمانگەی كەركوك و حاجی جەمالی كۆنە جاش چوار پاڵێوراوی حازرن بۆ شوێنی ئەو چوارچڵكاوخۆرەی كە لابراون. هەروەها سەرچاوەكە وتیشی كە محموودەسوور رۆڵی سەرەكی هەیە بۆ لابردنی ئەو سێ كەسە بەو پێیەی كە ئەمانە مەترسین لەسەر كوتلەكەی محموودەسوور لە سلێمانی و دەورووبەری.
 لەهەمان كاتیدا سەرچاوەكە وتی هەر یەك لە ئاری هەرسین و بروسكە شاوەیس و عبدولوەهاب عەلی و ئاكۆچاوشین بێ ئاگایی خۆیان پیشان دەدەن لە كۆڕو مەجلیسەكانیاندا.
 بەم شێوەیە پارتی دووچاری نسكۆو هەڵوەشانەوەیەكی تر دەبێت لە سلێمانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە