کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێژووی مه‌سعود بارزانی شه‌رمه‌زاره‌ له‌ ئاستی کوردا

Wednesday, 19/08/2009, 12:00


ئه‌گه‌ر چاوێک به‌ مێژووی کوردا بخشێنین،له‌گه‌ڵیدا بکه‌وینه‌ گفتوگۆ،ده‌بینین نم نم فرمێسک به‌چاویدا دێته‌ خواره‌وه‌و عاره‌قی شه‌رمه‌زاری هه‌ڵده‌ڕێژێت،به‌ ئاهێکی پڕ له‌ حه‌سره‌ته‌وه‌ به‌ده‌م ئاخ هه‌ڵکێشانێکه‌وه‌ ده‌ڵێت:ئاخ زه‌مانه‌ گوناهی من چی بوو که‌ ڕابردووی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوو به‌شێک له‌ من؟له‌گه‌ڵ زیاتر چوونه‌وه‌ ناو ناخی خۆی و قوڵبونه‌وه‌ی گریانه‌که‌ی ده‌یووت:تۆ ده‌زانیت به‌ بۆنه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه‌ من چه‌ند ڕووڕه‌ش بووم له‌به‌رچاوی میلله‌تی کوردا؟به‌ڕاده‌یه‌ک ڕقیان لێمه‌ نایانه‌وێت بۆ ته‌نیا جارێک به‌سه‌رم بکه‌نه‌وه‌و لاپه‌ڕه‌کانم هه‌ڵده‌نه‌وه.ده‌سته‌سڕێکی ڕه‌شی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو جار جار فرمێسکه‌کانی پێده‌سڕی ووتی:ئه‌وڕۆژه‌ی که‌ فه‌رهادپیربال مه‌سعودبارزانی به‌مه‌رجه‌ع زانی من تفم له‌خۆم ده‌کرد؟چونکه‌ فه‌رهاد پیربال منی له‌بیر کردبوو خۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و نه‌یویست من بخوێنێته‌وه،پێمووت ئه‌ی به‌ناو ڕۆشنبیر وه‌ره‌ من بخوێنه‌ره‌وه،‌ وه‌ره‌ نهێنییه‌کانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ بزانه پاشان مه‌سعود بارزانی به‌ مه‌رجع بزانه،به‌ڵام ئه‌و نه‌یویست چونکه‌ زانی به‌خوێندنه‌وه‌ی تووشی له‌رزو تا ده‌بێت و هه‌موو شتێکی له‌ده‌ست ده‌چێت.مێژوو بۆی گێڕامه‌وه‌ که‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا کردووه،‌ ده‌یووت زه‌وی ده‌رده‌ دڵه‌کانی خۆی بۆ هه‌ڵڕشتووم،هێند بێزار بووه‌ ووتویه‌تی نازانم که‌ی خوا ئه‌مرده‌کات زه‌وی بپێچێته‌وه؟ده‌یووت ئه‌گه‌ر من نه‌بوومایه‌ ئه‌وا ئه‌م مرۆڤه‌ دڕندانه‌ش درووست نه‌ده‌بوون که‌ به‌ خوێنێ مرۆڤه‌کان تینوون. که‌ دزی له‌ خه‌ڵکی خۆیان ده‌که‌ن،ژنی ووڵاته‌که‌ی خۆیان ده‌کوژن،مناڵه‌کان بێ دایک ده‌که‌ن،مناڵه‌کان بێ باوک ده‌که‌ن ناچاریان ده‌که‌ن که‌ ئیش بکه‌ن،ته‌نانه‌ت کۆیله‌ بوونیان هیناوه‌ته‌وه.ده‌یووت خۆیان به‌ فیرعه‌ون ده‌زانن ده‌بێت مرۆڤه‌کان دابنه‌وێنه‌وه‌ سوجده‌یان بۆ به‌رن. مێژوو ووتی زه‌وی داوای لێکردووم که‌ ئه‌وڕۆژه‌ له‌ مێژووی خۆمدا له‌بیر نه‌که‌م که‌ ژنه‌که‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌هۆڵی ده‌نگدانه‌ تایبه‌ته‌که‌ی که‌ له‌وێشدا خۆیان له‌ خه‌ڵک جیاکردبۆیه‌وه‌ به‌ فاشن و شتی وا تێگه‌‌یشتبوو ده‌تووت ڕیکلام ده‌کات،ته‌نانه‌ت منه‌تی به‌سه‌ر منیشدا ده‌کرد،بۆیه‌ داوام له‌خودا کرد ئه‌گه‌ر هه‌موو ژنه‌کانی دنیا به‌وشێوه‌یه‌ بن منه‌ت بکه‌ن به‌سه‌ر منیشدا ئه‌وا تۆویان نه‌یه‌ڵێت له‌سه‌ر زه‌وی،به‌ڵام خودا دڵنیای کردمه‌وه‌ که‌ نا ژنانی دنیا میهره‌بانن به‌ڵام ئه‌وژنه‌ کچی که‌سێکه‌ که‌ خواش بێبه‌ری کردوون له‌خۆی.ته‌خت و تاراجیان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت و لووتی ئه‌و فیرعه‌ونانه‌ ده‌شکێت که‌ خیانه‌تیان له‌ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی خۆیان کردووه،ئێستاش ئاماده‌ییان تێدایه‌ خیانه‌تی زۆر گه‌وره‌تر بکه‌ن له‌ پێناوی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ لاوازه‌که‌یاندا.‌‌‌ ‌‌ ‌ ‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە