ئۆپۆزیسیۆن ، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه و دوو هه‌نگاو بۆ دوواوه
Tuesday, 05/04/2011, 12:00
پاش چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆر ئه‌مه داواکاری ئۆپۆزیسیۆنه:
"هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌ت و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی ئینتیقالی كه له‌سه‌ر بناغه‌ی توافق" پاش زیاتر له چل ڕۆژ له خۆپیشاندان و قوربانی دان ، هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی یه‌ک مانگیان دا به ده‌سته‌ڵات که وه‌ڵامی داواکاریه‌کانیان بداته‌وه که یه‌کێک له داواکاریه‌کانیان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمه‌ت و په‌رله‌مان بوو ، ئێستا پاش ته‌واوبوونی واده‌ی مانگه‌که ، ئه‌مڕۆ له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ لایه‌ن دا داواده‌که‌ن حکومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و حکومه‌تێکی ئینتقالی دروست بێت به ته‌وافق ، واته ئه‌مانیش له حکومه‌ت دا به‌شداربن تا زه‌مینه خۆش ده‌کرێت بۆ هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد..
ده‌توانن ناوه‌ڕۆکی به‌یانه‌که‌یان له‌م لینکه‌دا بخوێنیته‌وه
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=35400&cat=1به‌ڕاستی ئه‌مه هه‌ناوێگه بۆ پێشه‌وه و دوو هه‌نگاوه بۆ دوواوه ، چونکه:
ـ ئێوه له سه‌ره‌تاوه نه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌ت ، به‌ڵکو داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مانیشتان ده‌کرد ، وا ئێستا باس له په‌رله‌مان ناکه‌ن...
ـخۆ ده‌سته‌ڵاتیش ، به‌تایبه‌ت مه‌سعوود بارزانی و پارتی ده‌یانه‌وێت حکومه‌ت هه‌ڵوه‌شێته‌وه و به‌وه ڕازی بوون چونکه ده‌بێت به‌سه‌رکه‌وتن بۆ خۆیان و تا به خه‌ڵک بڵێن حکومه‌ت که سه‌ر به یه‌کێتیه ناتوانێت داواکاری خه‌ڵک جێ به‌جێ بکات ، به‌ڵکو حوکمه‌ت له‌سه‌رده‌می پارتی و نێچیردا سه‌رکه‌توو تر بوو.
ـده‌سته‌ڵاتیش ده‌مێکه به ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڵێت و داوایان لێ ده‌کات که به‌شداربن له حکومه‌ت دا به ته‌وافق .
-ئه‌م داواکاریانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له‌گه‌ڵ داواکاری شه‌قام و سه‌رای ئازادی و شاره‌کانی تردا ناگونجێت ویه‌ک نین ، خه‌ڵک داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ ی سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌کات ، فه‌رموو له‌م لینکه‌وه داواکاریه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رای ئازادی ببینه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=24a35ba2به‌ڕاستی ئه‌م داواکاریه چاکسازیانه‌ی ئۆپۆزیسێۆن زۆر له دوای داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیووی کوردستانه‌وه‌یه ، بۆیه زۆر گرنگه خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیووبه‌رده‌وا‌م بن له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانیان و سووربن له‌سه‌ر داواکاریه‌کانیان که خۆی له ڕوخاندنی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی دا ده‌بینێته‌وه..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست