شارى قەلادزێ دژى تیرۆر رێپێوانێكى گەورەى بەخۆوە بینى
Sunday, 09/05/2010, 12:00
ئەمڕۆ سەلەبەیانى(9/5/2010) كاتژمێر(10)، ژمارەیەكى زۆر لە (رۆژنامەنووس، رۆشنبیر، خوێندكار، مامۆستا، پیشەوەر......هتد)، شارى قەڵادزێ، بەمەبەستى شەرمەزاركردنى تیرۆرى رۆژنامەنووس(سەردەشت عسمان) رێپێوانێك ئەنجام درا.
سەرەتاى رێپیوانكە لەبەردەم خوێندنگاى ئامادەیى قەڵادزێ بۆ بەردەم بارەگاى قائمقامیەتى قەزاى پشدەر بەڕێوەچوو، چەندین وتارو بەیاننامەى ناڕەزاى بەمابەر شەهیدكردنى رۆژنامەنووس (سەردەشت عسمان)خوێنرانەوە.
ئەمە سەڕە ڕاى ئەوەى چەندین لافیتە و پۆستەر كە گوزارشتیان لەدرەندەى و شەرمەزاركردنى ئەو كردەوە تیرۆرستیە بەرزركرانەوە، لەهەمان كاتدا یاداشتێكى ناڕەزایى دەرایە قائمقامیەتى قەزاى پشدەر، دواتر بۆماوەیەك پرسە بۆ شەهیدى جوانە مەرگ دانرا، پاشان چەندین چالاكى هونەرى و شیحر و وتار خوێندنەوە ئەنجام درا.
*دەستەیەك لەگەنجان و رۆشنبیرانى شارى قەڵادزێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست