ئەو نامانەی مێژووی بزووتنەوەی شاخ دەخاتە ژێر پرسیارەوە (4)
Saturday, 13/11/2010, 12:00
خوێنه‌ری به‌ڕێز . . .
له کۆتایی ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌دا چه‌ند نامه‌یه‌ک ده‌بینیت بریتییه له نامه‌ی سه‌رکرده و به‌رپرسه‌کانی حیزبی سۆسیالیست، که له‌گه‌ڵ یه‌کتردا گۆڕیویانه‌ته‌وه، من لێره‌دا باس له خاڵیکی گرنگ ده‌که‌م، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حیزبی سۆسیالیست تا بۆ خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان چه‌ند راستییه‌ک هه‌یه روونی بکه‌مه‌وه:
له دوای راپه‌ڕین و تێکچوونی نێوانی پارتیی و یه‌کێتیی، ره‌سوڵ مامه‌ند ده‌ڕواته سه‌ری ره‌ش بۆ لای سه‌رکردایه‌تی پارتیی و ده‌یه‌وێت چاوی به مه‌سعود بارزانیی بکه‌وێت، چونکه پێشتر بڕیاری دابوو که حیزبه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و به‌یه‌کجاری به خۆیی و پیاوه‌کانیانه‌وه بچنه ناو پارتییه‌وه. کاتێک ده‌گاته ئه‌وێ، ئه‌م هه‌واڵه به مه‌سعود راده‌گه‌یه‌نن، ئه‌ویش ده‌ڵێت با چاوه‌ڕێ بکات، چونکه ئیستا شاندێکی بێگانه‌م له‌لایه، دوای ئه‌وه ده‌یبینم. ره‌سوڵ مه‌مه‌ند که‌م چیکڵانه ده‌بێت ئه‌م وه‌ڵامه‌ی وه‌کو سووکایه‌تیی لێک ده‌داته‌وه، بۆیه به‌مه تووڕه ده‌بێت، چاوه‌ڕێ ناکات، یه‌کسه‌ر هه‌ر چۆن هاتووه ئاوا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌چێته لای جه‌لال تاڵه‌بانیی و خۆی ته‌سلیم به یه‌کیتیی ده‌کات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا تاڵه‌بانییش ره‌سوڵ مه‌مه‌ند ده‌کات به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی.
له یه‌کێک له‌و نامانه‌دا نامه‌یه‌کی خاڵه حاجییه، که له‌ساڵی 1993 نووسیوێتیی بۆ ره‌سوڵ مه‌مه‌ند، گله‌یی لێ ده‌کات، که بۆ ئه‌و کاره‌ی کردووه و داوای لیده‌کات په‌شیمان بێته‌وه، دیاره بۆ ره‌سوڵ مه‌مه‌ند په‌شیمان بوونه‌وه کارێکی وا هاسان نییه، به‌ڵام بۆ خۆی له دڵدا پێی ناخۆش بووه، ئه‌و هه‌ڵه سیاسییه گه‌وره‌یه‌ی کردووه و حیزبه‌که‌ی کرد به به‌شێک له یه‌کێتیی نیشتیمانیی.
که‌سێکی نزیکی خۆی بۆی گێڕامه‌وه، که‌وا هه‌ر به‌و داخه‌شه‌وه سه‌ری نایه‌وه و تووشی نه‌خۆشی بوو. ره‌سوڵ مه‌مه‌ند له رۆژی 12 / 4/ 1994 به‌هۆی نه‌خۆشیی دڵوه‌ستان له شاری له‌نده‌ن کۆچی دوایی کرد. ئه‌م مردنه کوتوپڕییه که‌سوکار و که‌سه نزیکه‌کانی خۆی ده‌خاته گومانه‌وه، که هۆکاری مردنه‌که‌ی ره‌نگه په‌یوه‌ندیی هه‌بێت به‌وه‌ی رۆژێک پێش مردنه‌که‌ی سه‌ردانی ماڵی برایم ئه‌حمه‌دی کردووه، ره‌نگه له‌وێ ده‌رمانخواردوو کرابێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ویستیان لاشه‌که‌ی ته‌شریح بکه‌ن، دواجار له‌وه په‌شیمان بوونه‌وه.
ره‌سوڵ مه‌مه‌ند له دوای خۆی چه‌ند کوڕ و کچی به‌جێ هێشت، ئیستا مناڵه‌کانی که‌وتنه نێوان دوو به‌ر‌داشه‌که‌ی پارتیی و یه‌کێتیی، هاڕدراون و له‌سه‌ر پاره و ده‌سه‌ڵات ناکۆکیی که‌وتۆته نێوانیانه‌وه، یه‌کێک له کوڕه‌کانی، که ناوی مه‌مه‌نده، له‌گه‌ڵ یه‌کێتییدایه، کوڕه‌که‌ی تری ناوی ئارامه ئه‌میان بۆته پارتیی، ئه‌مه‌ش پاشماوه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بوو، که ره‌سوڵ مامه‌ند له سیاسه‌ته‌که‌یدا کردی و منداڵه‌کانی خسته نێو ئه‌و گه‌مه سیاسییه‌ی حیزبه‌کان.
جێگای باسه کاتێک ره‌سوڵ مه‌مه‌ند پارته‌که‌ی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌ڵیوه‌شانده‌وه، ئه‌و کاته بوو، که سۆسیالیست خاوه‌نی پتر له 4500 شه‌هید و 13 ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی به هه‌زاران کادیر و پێشمه‌رگه بوو. هه‌ندێک له کادێره‌کانی سۆسیالیست ئه‌م خۆ ته‌سلیمکردنه‌وه‌یان ناو لێنا به ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی ره‌سوڵ مه‌مه‌ند.
به‌شێک له‌و نامانه چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کیان فه‌وتاون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به پێویستمزانی ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵاوی بکه‌مه‌وه.
**************-*-***************
بۆچوونی کوردستانپۆست:
بەئامانجی خوێندنەوەیەکی تێر و تەسەل بۆ مێژووی بزوتنەوەی شاخ ئەو چه‌ند نامەیه‌ی حیزبی سۆسیالیستی یەکگرتووی کوردستانتان بۆ بڵاو دەکه‌ینه‌وه ، دیارە پێشتریش نامەکانی سۆسیالیستمان بڵاو کردۆتەوە لە کەسە جیاکانەوە بۆ پارت و ڕێخراوەکانی تر یان بەپێچەوانەوە ، بەڵام ئەم نامانە لەناو بەرپرسە سەربازیی و سیاسییه‌کانەوە هەر لەهەمان پارتەوە بۆ یەکتری نێنراون و مێژوویان یان تەمەنی نامەکان سی ساڵن و کەسەکانێک کە نامەکانیان ناردوە یان وەریان گرتووە، ڕەنگە نەمابن، بۆیە ئێمە زۆر لەسەر ناوەڕۆکی نامەکان قسەمان نابێت، ئەوە دادەنێین بۆ مێژوونووسەکان و ئەوانەی دەیانەوێت کار لەسەر بزوتنەوە چەکدارییه‌کەی باشوور بکەن لە دوای ئاشبەتاڵ. ئەوەی لەناوەرۆکی ئەم نامانەدا دەر دەکەوێت و بەڵگە دەدات بەدەستەوە ئەوەیە سۆسیالیستەکان لەو کاتەدا هێزێکی بەر فراوان بوون و لەمەیداندا بوون، بەڵام نامەکان پێمان دەڵێت بەدەر نەبوون لە کێشمەکێشی ئایدۆلۆژیا و پلان و قسه و تانەدان لەیەکتر، کە ئەمە سروشتی تاکی کوردە بە ئێشتاشەوە، پاشان لەناو خودی نامەکاندا سێ بابەتی سەیر سه‌رنجمان راده‌کێشێت، دەبێت ئێمە خوێندنەوەی بۆ بکەین و لێی ڕامێنین، له نامه‌یه‌کیاندا که باس له دیلە ئەمەریکییه‌کان ده‌کات، ئەگەرچی ئێمه نازانیین ئه‌مانه کێن و چۆن و لای کێن؟! بەلام داوا و پلانی گۆڕینەوەیان هەیە بە ملیۆن دۆلار، که ئەمە جێگای پرسیاره. دووهەم: چوونی کەسانێک بۆ شام لەسەرکردایەتی ئه‌م حیزبه ئەمە وامان لێ دەکات بڵێین کە ئەم بزوتنەوە چەکدارانەی کورد، به‌هه‌موو باڵ و حیزبه جیاوازه‌کانییانه‌وه، بیانەوێت یان نا، دەستکردن، یان له باشترین حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ر بڵێین، بەئاگاداری ئەم ووڵاتانە بەڕێوە چوون و ئاگایان زۆر لێیان بووە، تا ڕادای کارکردنیشیان بۆیە لە هەموو نامەکاندا بە بایه‌خپێدانه‌وه لەو سەفەرانە دەڕوانن، تەنها سۆسیالیستەکان وا نەبووه، نامەکانی یەکێتی و ئاڵای شۆڕش و پارتی و شیوعیش، تا ئه‌مڕۆش هەمان هەڵوێست و بۆچوونیان هەیه، لە هەمووی سەرنجڕاکیش تر کۆبوونەوەی خوێندکاران لە ئەوروپا، زۆر لایان گرنگە لەوێ کەسێکیان هەبێت، لەکاتێکدا دەردەکەوێت ئێمە زۆر سادە وەک کورد لەم کۆڕ و کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی سەرۆکی پارتێکی چەپ یان راست ده‌ڕوانیین، یان ڕۆژنامەنوسێک کە چاوی بە سەرکرده‌یه‌کی کورد کەوتووە. ئەو دەمەی لە چیا بووین هێندە لامان گرنگ بوو، کە لە (ڕێبازی نوێ) یان (شەرارە)دا دەمان خوێندەوە، کە نووسرابوو وەفدێکی یەکێتی چاوی بەسەرۆکی پارتی چەپی ئەڵمانیا کەوتووە، ئه‌مڕۆ پێکەنینم بەو خۆشباوەڕییە دێت، یان بینینی وه‌زیرێک به‌لای ئه‌م سه‌رکردانه ئه‌وه‌نده گنگ بووه، ده‌ماو ده‌م باسیان لێکردووه، چونکه له سیاسه‌ت و کاری دیبلۆماسییدا هێنده کۆڵ بوون وایان زانیوه ئیتر هه‌موو شتێک ته‌واو و هاکا به‌مزوانه ئه‌و وه‌زیره کارێکیان بۆ ده‌کات ئاوڕیان لێده‌ده‌نه‌وه، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان ده‌شارده‌وه، کەچی سەرکردەکانی ئێمە ئەو ڕاستیەیان پێ نەدەوتین.نامەکان زۆر قسە هەڵدەگرن و پێمان دەڵێن ئە ودەم سۆسیالیستەکان هەموو هەواڵێکیان لە رێگەی نامەوە گەیاندۆتە یەکتر وەک چالاکی سەربازیی و شەڕی ناوخۆ و گرتنی نەوشیروان و هەواڵێ ڕژێمی بەعس و ڕووخاندنی دێ و شەهیدبوونی هاوڕێکانیان. دەکرێ ئەم نامانە زۆر وورتر بخوێنرێتەوە و بکرێتە جێگەی گفتوگۆ و بکرێتە کتێب و وانەی لێوەربگیرێت، چونکە باس لە سەردەمێک دەکات هەموو شتەکان لە تاریکییدا ڕوویان داوە و کەم کەسی کورد ئاگای لێبووە. لەناو نامەکاندا دەیان مه‌سه‌له‌ی وون بوو، سەربازی وون و هەڵچون و داچوون دەبینین.کوردستانپۆست ئازایانە بێ جیاوازی ئایدۆلۆژیا، یان لە ڕوانگەی باوەڕبوون، یان نەبوون بەناوەڕۆکی نامەکە وەک ئەرکی میدیای ئازا و خزمەت بە کوردستان و کێشەکەی ده‌کات، بە بڵاو بونەوەی ئەم نامانە هەڵدەستێت، چونکە بڕوامان وایە ئەمەش بەشێکە لە مێژووی خوێن لەبەر ڕۆیشتووی نەتەوەکەمان و دەبێ وریاتر خوێندنەوەی بۆ بکەین. بۆ بینین و خوێندنه‌وه‌ی نامه‌کان کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/socialisti_kurdi.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست