ئاسایش خەریکی چەندین بەدکاری و بەد ڕەوشتین
Tuesday, 22/01/2013, 12:00
دایبی وەیان دایپەر
دیارە مناڵ کەهێشتا ناتوانێ کۆنترۆڵی میز و پیسایی خۆی بکا ، تا ئەو کاتەی فێر ئەکرێ کەخۆی بچێتە ئاودەست خانەو کارەکەی بکا، پێوستی بە جۆرێك لە قوماش کە جاران پێی ئەوترا(پەڕۆ بەگوو)وەیان دایپەر، کەمناڵ لەپیس و پۆخڵی کاتی ڕزگار ئەکا و نایەڵێ پێستی تووشی نەخۆشی و ئەم شتانە ببێتەوە.. لەهەندێ حاڵەتدا و لەهەندێ کەسی بەتەمەندا هەمان شت بەکاردێ ، کاتێ ئەو کەسە بەتەمەنە بەهۆی نەخۆش ئەڵزایمەر(بیرچوونەوە) وەیان لەبەرئەوەی لەجێگادا کەوتوە ناتوانێ خۆی سەر ئاو بکا و ناچار پەنا ئەبەنە بەر هەڵگرتنی دایپەر.
بەداخەوە هەنووکە لە فڕۆکەخانەکانی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی هەواڵی ئەوە بڵاو بۆتەوە کە کامێرای نهێنێ لە ئاودەست خانەکاندا دانراوە تا سەیری نێو لنگ و ژێر ناوکی ژن ومێیینەکانی پێبکرێ. ئەم هەواڵە چەندە قێزەوەن و ئابڕوو بەرانەیە. لەهەمان کاتدا بەرهەمی هەردوو قوتابخانە بێ سەروبەرەکەی هەردوو بنەماڵە هیچ و پوچەکەی بارزانی و تاڵەبانیە.. ئەوەی ئەمانە فێری میلەتی ئەکەن و ئەوەی لەمانەوە فێرئەکرێ، تەنها چاوەڕوانی ئەم جۆرە کارو بەدکاریانەیان لێ ئەکرێ.. ئاخر دوو کەسی خاین و دژە کورد و میلەت فرۆش، ئەبێ چ داهاتوویەك بۆ میلەتەکەیان دابڕێژن. ئاخر لەکوێی ئەم سەردەمەدا هەیە کەوا کامێرای نهێنێ لەناو ئاودەستی گشتیدا دابنرێ و کەسیش لەسەری سزا نەدرێ!!؟
جارێ بەناو ئاسایش دێتە سەر خەت و ئەڵێن؛ کەوا گوایە دەست گیراوە بەسەر کۆمپیتەرەکاندا و خۆشبەختانە وێنەی کەسی بەڕووتی تیا نەگیراوە. دیارە بۆ ئەمەش مەبەستی ئاسایش ئەوەیە کەناتوانێ بڵێ وێنەی تیایە، چونکێ ئەگەر وابێ ئەوا یەکەمین و زۆرترین وێنەی ژنە مەسئول و ئەندامەکانی خۆیانی تیایە لەبەرئەوەی زۆرترین سەفەر و گەشت بۆ دەرەوە خۆیان و خێزانەکانیان ئەیکەن. ئەگینا تۆ بڵێی ئەوەی ئەم کامیرانەی داناوە و شەوو ڕۆژ چاودێری و سەیریان ئەکا تۆ بڵێی گوڵبژێر بکاو سەیری هەندێ ژن و کچی مەسئولەکان نەکاو تەنها سەیر و دیقەتی لای کچ و ژنانی هاوڵاتی ئاسایی بێ؟؟!! جارێ پێش هەموو شتێ ئەبێ ئەوە باش بزانین کەوا ئاسایش خۆی خەریکی چەندین بەدکاری و بەد ڕەوشتین، هەر لەسەرپەرشتی کردنی باندی مافیایی، مادەی هۆشبەر،هێنانی کچە سۆزانیەکان لە ئوکرانیا،لوبنان و سوریاو چەندین شوێنی تر،، مەگەر هەموان چیرۆکی ئەو خانوەی کانی کوردەمان نەبیستبێ کەوا چۆن (حاکم قادری حەمە جان)بەکاری دێنێ بۆ کاری سێکسی و شتی لەو جۆرە.
بۆیە داوامان لەخەڵکی بەستەزمان و ساویلکەی ئەم ووڵاتە هەیە لەژێر دەستی ئەم چەورەو هیچ و پووچانە کەسەردانی فڕۆکە خانەکان ئەکەن، پێش ئەوەی سەفەر بکەن بە چەند کاتژمێرێك هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك نەخۆن تا پێوستیان بە بەکارهێنانی ئاو دەست نەبێ. وەیان گەر هەر ژوورێکیان بینی کەوا ووشەی W.C ی لەسەر بوو تووخنی نەکەون و خۆ ئەگەر نا و زۆر ناڕەحت بوون و هەر ئەبێ دەست بەئاو بگەیەنن، ئەوا تکاتان لێ ئەکەین بەگەورەو بچووك، ئەوەی نەختێ قژی درێژە، ئەوەی ڕەفتەی لەسەرە، ئەوەی قاچ و قولی ڕووتە، ئەوەی جامتای کردۆتە شانی، قیرو سیا سەر و دایپەر هەڵگرن و دوای ئەوەی فڕۆکەخانەتان بەجێ هێشت ، بۆیان فڕێ دەن و تا تێبگەن کەوا تەنها شایەنی ئەو دایپەرە پیسەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست