پارتى هەڵمەتێكى دیكەى بێحورمەتى كردن بۆسەرگۆڤارى لڤینى دەست پێكردو ئەحمەد میرەش ئەم كارەى پارتى بەبێحورمەتى دەزانێت .
Tuesday, 01/02/2011, 12:00
لەهەڵمەتێكى نائەخلاقى و دەگمەندا ، پارتى دیموكراتى كوردستان لەڕێگەى بڵاوكردنەوەى كتێبێك لە نێوزانكۆكاندا دەستى كرد بە هێرشكردنەوە بۆسەرگۆڤارى لڤین و ئەحمەد میرەى سەرنوسەرى لڤینیش ئەوكارەى پارتى بە بێحورمەتى كردن ناودەبات .
بەپێى ئەوزانیاریانەى دەست پەیامنێرى كوردستانپۆست كەوتون لە چەندڕۆژى ڕابردوودا پارتى دیموكراتى كوردستان لەنێوزانكۆكانى كوردستانداو بەتایبەتى تریش لە كۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى هەڵەبجەى شەهید كتێبێكى بڵاوكردۆتەوە كە ناواخنەكەى سەرلەبەرى سوكایەتى كردنە بەگۆڤارى لڤین و ستافەكەى و وەكو وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەوچاوپێكەوتنەى لڤین هاتوە كەلەگەڵ قانعى فەرد ئەنجامیدابو كە لە چاوپێكەوتنەكەدا چەندین بەڵگەنامەى هەستیارى لەسەر مەلا مستەفاى بارزانى ئاشكراكردبوو، جێگەى ئاماژە بۆكردنە پارتى وەكو دیاریەك ئەوكتێبەى لەنێو كۆلێژى پەروەردەى هەڵەبجەى شەهیددا بڵاو كردۆتەوە لە ڕۆژى ئاهەنگى یەكتر ناسینى خوێندكارەكانى ئەوكۆلێژەدا و خودى ئەحمەد میرەى سەرنوسەرى لڤینیش بۆخۆى مامۆستاى ئەو كۆلێژەیە ، لەوەڵامدانەوەى ئەو كتێبە نائەخلاقیەى پارتى ئەحمەد میرە ڕایگەیاندوە كە پارتى بەم كارەى كارێكى بێحورمەتى و نائەخلاقى كردوە بەرامبەر بە گۆڤارى لڤین و ئازادى بیروڕاو هەوڵى ئەوەى داوە كە سومعەى ئەوكەسانە بشكێنیت كە ڕەخنەى لێدەگرن و كارە نایاساییەكانی ئەو حزبە بڵاو دەكەنەوە ، جێگەى وەبیرهێنانەوەیە پارتى دیموكراتى كوردستان بێجگە لەوەى كەسۆران مامەحەمەى بەرپرسى نوسینگەى كەركوكى لڤینى تیرۆركرد ، ساڵێك پَیش ئێستاش هەوڵى تیرۆركردنى ئەحمەد میرەى سەرنوسەرى هەمان گۆڤارى دا و ماوەیەك پێش ئێستاش هەوڵى داخستنى گۆڤارەى دا .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست