کەمپینی پشتگیری لەدەمیرباش درێژەی ھەیە
Tuesday, 11/10/2011, 12:00
دوای ئەوەی لەڕۆژی پێنجی ئەم مانگەوە کەمپێنی نێودەوڵەتی کوردستان ھەڵمەتێکی ئیمزاکۆکردنەوەی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت دەستپێکردووە تائێستا ئەم ھەڵمەتە درێژەی ھەیە و بەپێی لێدوانی ووتەبێژی کەمپینەکە سەلمان کۆچەری ھەڵمەتەکە پێنج ڕۆژی تر درێژکراوەتەوە بەمەبەستی ئەوەی زۆرترین کوردستانی بتوانن بەشداری تیابکەن ووتەبێژی کەمپینەکە دەڵێت داوا دەکەین پزیشکانی کوردستان و سیاسیەکان زۆرترین بەشدارییان ھەبێت لەم کەمپینەدا و پەیامی چارەسەری بۆ نەخۆش ئاڕاستەی ڕای گشتی بکەن کۆچەری ھۆکاری ھەڵمەتەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کەناوبراو ئێستا باری تەندروستی باش نیە و پێویستی بەچارەسەری پزیشکی ھەیە لەدەرەوەی تورکیا بەڵام بەھۆی ئەوەی ٢٣ سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە و سزای ٢٣٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە ڕێگەی پێنادرێت بۆ چارەسەری پزیشکی بچێتە دەرەوەی تورکیا
لەبارەی ئەنجامی کۆتایی ھەڵمەتەکەشیان کۆچەری ووتی ئەنجامی کۆتایی کەمپینەکە لەیاداشتنامەیەکدا ئاڕاستەی سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و پزیشکانی بێسنوور و پارت و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانرێت بەڕێز دەمیرباش لەم دۆخە نائاسایییە ڕزگاربکرێت زیاتر ووتیشی ھەربەڕێزێک دەخوازێت بەشداری ھەبێت لەم کەمپینەدا با ناونیشانی خۆی بۆ ئەم ئیمەیلە سەرەکیە بنێرێت تا (٢٠)ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست